ورده‌كاریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران

چەند کورد دەچنە پەرلەمانی ئێران؟

ورده‌كاریی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران

522 خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ له‌ ئێران بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گیرێت و دووسبه‌ی، هه‌ینی 21ی شوباتی 2020 هه‌ڵبژاردن بۆ خولی یازده‌یه‌می ئه‌نجوومه‌نی شورای ئیسلامی ئێران (په‌رله‌مانی ئێران) و خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان (مجلس خبرگان) به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی ئێران پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌یه‌، خوله‌كانی پێشوو لیستی زۆر و زه‌به‌نه‌ هه‌بوون، بۆ نموونه‌: لیستی ئوسڵگه‌را، لیستی میانڕه‌و، لیستی ئومێد، هاوپه‌یمانی كورده‌كانی تاران و پارێزگای خۆراسانی باكوور، جگه‌ له‌ به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد و ته‌نانه‌ت جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌و ئسڵاح (ئیخوانه‌كانی ئێران)

،،

به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هه‌موو ئه‌و لیسته‌ گه‌ورانه‌ بایكۆتیان كردووه‌، جگه‌ له‌ به‌ره‌ی ئوسوڵگه‌را.

كورد و كورسییه‌كانی:

ـ پارێزگای كرماشان: خاوه‌نی 8 كورسیی په‌رله‌مانه‌. ـ پارێزگای كوردستان (سنه‌): خاوه‌نی 6 كورسیی په‌رله‌مانه‌. ـ پاریزگای ئیلام: خاوه‌نی: 3 كورسیی په‌رله‌مانه‌. ـ پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا (ورمێ): خاوه‌نی 12 كورسیی په‌رله‌مانه‌. به‌ڵام ورمێ زۆرینه‌ی ئازه‌ریی و كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه‌، بۆیه‌ زۆرترینی كورسییه‌كان بۆ ئازه‌رییه‌كانه‌ و ته‌نیا 4 تا 6 كورسیی ئه‌گه‌ر كورد بیباته‌وه‌، ئه‌گه‌ر 6 كورسیی بباته‌وه‌ ئه‌وه‌ نیوه‌ی بردووه‌ و سه‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌ نیوه‌ كه‌متری بردووه‌ته‌وه‌. له‌ تاران و خۆراسانی باكووریش كورد ده‌توانێت نزیكه‌ی 5 كورسییه‌ك بباته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر وردتر كاری بۆ بكه‌ن كورسیی زیاتریش ده‌ه‌بنه‌وه‌.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ پارێزگاكانی لوڕستان، چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، كیهگیلۆیه‌ و بۆیه‌ر ئه‌حمه‌د، كه‌ ئه‌و سێ پاریزگایه‌ لوڕ و به‌ختیاریی و له‌كن و هه‌موو به‌ نه‌ژاد و بنچینه‌ كورد، به‌ڵام جگه‌ له‌ له‌ك ئه‌وانی تر خۆیان به‌ كورد نازانن، به‌تایبه‌ت به‌ختیارییه‌كان. په‌رله‌مانی ئێران ژماره‌ی كورسییه‌كانی 290 كورسییه‌، 5 كورسیی كۆتای كه‌مینه‌كانه‌، 290 كورسییه‌كه‌ی تر بۆ هه‌موو ئێرانییه‌كانه‌.

پاریزگاكانی كوردستان به‌مشێوه‌یه‌ كورسییه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن:

ـ ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا (ورمێ): ژماره‌ی دانیشتووانی: بریتییه‌ له‌: 3،080،576 كه‌س، ژماره‌ی كورسییه‌كانی بریتییه‌ له‌ 12 كورسی، هه‌ر كورسییه‌كه‌ پێویستی به‌: 256 هه‌زار و 714 ده‌نگه‌.

ـ پارێزگای كرماشان: ژماره‌ی دانیشتووانی بریتییه‌ له‌: 1،945،227 كه‌س، ژماره‌ی كورسییه‌كانی بریتییه‌ له‌: 8 كورسی، هه‌ر كورسییه‌ك پێویستی به‌: 243 هه‌زار و 153 ده‌نگ هه‌یه‌.

ـ پارێزگای كوردستان (سنه‌): ژماره‌ی دانیشتووانی بریتییه‌ له‌: 1،493،645 كه‌س، هه‌ر كورسییه‌ك پێویستی به‌: 248 هه‌زار و 940 ده‌نگ هه‌یه‌. له‌ خولی پێشوو، كه‌ له‌ 26ی شوباتی 2016 به‌ڕێوه‌چوو، كورد جگه‌ له‌ ده‌نگه‌ مسۆگه‌ره‌كانی كرماشان و سنه‌ و ئیلام كه‌ ده‌كاته‌ 17 كورسی، له‌ ورمێ له‌ خولی یه‌كه‌مدا 4 نوێنه‌ری ده‌رچوو، له‌ تارانیش 3 كاندیدی كورد سه‌ركه‌وتن. بۆیه‌ له‌ خولی ده‌یه‌م ژماره‌ی كورسییه‌كانی كورد گه‌یشته‌ 25 كورسی. به‌ڵام ئه‌مجاره‌ به‌هۆی بایكۆتی گه‌وره‌ی كورد و ئیسڵاحییه‌كانی كورد ئه‌وه‌ی به‌ مسۆگه‌ریی بۆ كورد ده‌مێنێته‌وه‌ ته‌نیا 17 كورسییه‌كه‌ی سێ پارێزگاكه‌ی: ( كرماشان، سنه‌ و ئیلامه‌، ده‌نگه‌كانی ورمێی دیار نییه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ ته‌نیا 3 بۆ 4 كورسیی بباته‌وه‌.

،،

له‌به‌ر ئه‌وه‌ كورد له‌ تاران و خۆراسان چاوه‌ڕێی كورسیی لێ ناكرێت، ڕه‌نگه‌ ته‌نیا 20 كورسیی بۆ بمێنێته‌وه‌.

ئه‌و 5 كورسییه‌ی كه‌مینه‌كانیش به‌مجۆره‌یه‌: ـ جووله‌كه‌ (كه‌لیمی): 1 كورسی. ـ زه‌رده‌شتی: 1 كورسی. ـ ئه‌رمه‌نیی باشوور: 1 كورسی. ـ ئه‌رمه‌نیی باكوور: 1 كورسی. ـ كلدۆ و ئاشووری: 1 كورسی.

 

author photo

نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌نوس، ئه‌زمونى 17 ساڵ كارى ڕۆژنامه‌وانى