کەی " یاسای ئاژاوەییەکان" لە  هیندستان و پاکستان کۆتایی دێت

کەی " یاسای ئاژاوەییەکان" لە هیندستان و پاکستان کۆتایی دێت

573 خوێندراوەتەوە

و. محەمەد سەڵاح

ئەو یاسایانەی کە لەلایەن دەسەڵاتی بەریتانییەوە دانرابوون، هێشتا لە نیمچە کیشوەری هیندستانەوە بەکاردەهێنرێن بۆ ڕێگەگرتن لە دەربڕینی بیروڕای جیاواز.

وەرزێکی ئاژاوەیی لە نیمچە کیشوەری هیندستانەوە بەدەردەکەوێت، هەر لە ساتی داگیرکاریەوە، یاسایەکی ناڕێک و تێکدەر بووە بە چەکێکی بەهێز لە دەستی هەردوو حکومەتی پاکستان و هیندستان بۆ کپکردنی دەنگە یاخییەکان. لە کانونی یەکەمی ۲٠۱۹، حکومەتی پاکستان تۆمەتی بەخشی بە سەدان کەس بە بیانوی پشتگیریکردن و بەشداریکردنیان لە ڕێپێوانی قوتابیان لە تەواوی وڵاتەکە، کە لە نێو داخوازیەکانیان داوای گێڕانەوەی شکۆ و یەکێتی قوتابیانیان دەکرد.

ئالامگیر وەزیر، یەكێک لە بەشداربووانی رێپێوانەکە، لە ۲ی کانونی یەکەم دەستگیرکرا، لەو کاتەوە لە کونجی زیندانەوە بەدەم ئازارکێشانەوە پەیتا پەیتا لاواز دەبێت، وا دەوترێت کە لە دژی حکومەت بەنیازی کودەتا بوو.

لە ۲۷ی کانونی دووەم، مانزور پاشتین، سەرکردەی بزوتنەوەی (پەشتون تەهافوز) دەستگیرکرا، بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ خۆپیشاندان لە پیشاوەر. ڕۆژێک دواتر، پۆلیس ۲۳ی کەسی تری بە تۆمەتی هاندان و جوڵاندنی هەستی جەماوەر، دەستگیرکرد. ئەوانیش بریتیبوون لە هەندێک چالاکوانی گەنج لە (پارتی کرێکارانی ئاوامی)ی چەپڕەو، بۆ ئامادەبوونیان لە خۆپیشاندانێک لە ئیسلامئاباد لە دژی دەستگیرکردنی پاشتین. بزوتنەوەی پەشتون تەهافوز، بزوتنەوەیەکە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی نەژادی (پەشتون)، کە داوای لێپرسینەوەی لە سوپای پاکستانی دەکرد، دەرهەق بە سوکایەتی کردنیان لە کاتی شەڕدا لە دژی تاڵیبانەکانی پاکستان.

بزوتنەوەی مافەکانی ئاشتی، هەر لە کاتی دامەزراندنیەوە بوو بە ئامانجی کەمپەینێکی بەردەوام بۆ تۆقاندن و دەستگیکردن. چالاکوانانی پارتی کرێکارانی ئاوامی و زۆرێک لە لایەنگرانی بزوتنەوەی پەشتون تەهافوز، ئازادکران. بەڵام هێشتا برینی چالاکوانەکان بە تیمارنەکراوی لە زیندانەکاندا ماونەتەوە، بە نمونە پاشتین. ئەم کەسانە ڕووبەڕووی ئەو ترسە دەکرێنەوە کە چەندین ساڵی ژیانیان لە کونجی زینداکان بەسەردەبەن، نەبادا بتوانن ڕەخنە لە دەسەڵات بگرن.

ژیانی تەنگ و چەڵەمەکەیان خۆشی و ئاسودەیی دەسەڵاتدارانی پاکستان دەردەخات، کە هەمیشە پەنا دەبەنە بەر یاسای ئاژاوەگێڕی بۆ کپکردنی هەر یەکێک کە بە هەڕەشە دابنرێت بۆ سەر دەسەڵات. لە سنوری هیندستانیش، لێکەوتەکانی یاسای ئاژاوەگێڕی وەک ئەهریمەنێک دەبینران لە دژی نوێنەرانی قوتابیانی زانکۆی(جەواهەرلال نەهرو)، بریتیبوون لە(کانەیها کومار و عومەر خالید) کە لە ساڵی ۲٠۱٦، لە خۆپیشاندانێکی بەر فراوان و بەدەم ووتنەوەی''دژی هیندستان'' بەشداربوون. زانکۆی(جەواهەرلال نەهرو) بەوە ناوبانگی دەرکردووە کە بووەتە میمبەرێک بۆ دەربڕینی بیروڕای چەپڕەوەکان.

لە ئەنجامدا، هیندۆسیە نەتەوەپەرستەکانی پارتی (باراتیە جاناتە)، لەو باوەڕەدان زانکۆکە دەبێت بە بەربەستێک بۆ ئەجێندای دەسەڵاتداران دەکات و دەستەی مامۆستایان و قوتابیان هەراسان دەکات. هەر لە سەرەتای ئەم مانگەوە، شەرجیل ئیمام، کە توێژەرێکە لە زانکۆی(جەواهەرلال نەهرو)، بەتۆمەتی بەشداریکردنی لە ڕێپێوانێک لە دژی (گۆڕینی یاسای ڕەگەزنامە) دەستگیرکرا.

  ،،

چەند ساڵێکیش لەمەوبەر، یاسای ئاژاوەگێڕی لە دژی کۆمەڵێک کەس بەکاردەهێنرا، لەوانە;بازرگانە یەکگرتووەکان، ژینگەپارێزەکان و پرۆفیسۆرەکان لە سەرتاسەری هیندستان.

سەرباری ئەوە، ئەو کەسانەی کە تۆمەتبارکراون، جێگای تێبینی و تێڕامانە، کە یاسایەکیان لەگەڵ بەکاردەهێنرێت کە هەر لە بنەڕەتەوە لەلایەن داگیرکەرانی بەریتانیەوە دانراوە کە دژی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی بوون لە هیندستان.

بال گانگادهار تیلاک، پێش دەرکەوتنی غاندی لە قۆناغی داگیرکاری، یەکێک لە دیارترین ڕابەرانی نەتەوەپەرستەکانی داگیرکاری بوو لە هیندستان، چەندین جار دادگاییکرا لە ژێر یاسای ئاژاوەگێڕی بەهۆی ''هاندانی جەماوەر'' لە ڕێگای نوسینەکانیەوە. لە دادگاکەی ساڵی ۱۹۱٦، لەلایەن پارێزەر و مافپەروەر (محمد عەلی جینناح)، بەرگری لێدەکرا.

دواتر (گانگادگار) هەر بەردەوام بوو تا ئەوکاتەی بووە بە یەکێک لە پێشنیازکەرەکانی لەتکردنی هیندستان و پاکستان، دواجار بووە باوکێکی دامەزرێنەری وڵاتی پاکستان. لە ساڵەکانی ۱۹۲٠ەکان بۆ ۱۹٤٠ەکان، ژمارەیەک لە هیندیەکان لە ژێر یاسای ئاژاوەگێڕیەوە دادگاییکران، هەروەک; ماهاتما غاندی، مەولانا محمد عەلی جەوهەر، باگات سینخ و چەندانی تر.

بەر لە سەربەخۆیی، یاسای ئاژاوەگێڕی هاوواتای نابەجێیی یاسای داگیرکاری بوو، هەر وەک بەرپرسە بەریتانیەکان ئەو یاسایەیان بەکاردەهێنا بۆ تۆمەتبارکردنی ناوەخۆیی بوون بە ''نۆکەری بێگانە'' لە خاکەکەی خۆیان. ئەو چالاکوانانەی کە هەوڵی سەربەخۆیاندەدا، لە تەواوی نیمچە کیشوەرەکە زیندانی کران بەبیانوی ''هاندانی جەماوەر'' وە تۆمەتەکەیشیان لەئەستۆی خۆیان گرت وەک باجێکی شەڕەف.

بڕیارەکانیان سەرچاوەی ویستی خەڵک بوو، هەر ئەمەش وای کرد کە وەک قارەمان لەلایەن ئەو خەڵکانەوە ببینرێن. هێشتا، وە هەر لەکاتی لەدایکبوونیانەوە، هەردوو وڵاتی نەتەوەیی هیندستان و پاکستان لە بەرەنگاری یەکتر دابوون، کاتێک هەردووکیان میراتێکی دووانەی دژ بەیەکیان بۆمایەوە لە سیاسەتی دژە داگیرکاری لە سەر بنچینەی سەروەری خەڵک و بەشێک لە سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکار کە بەرەو بێدەنگی ئاراستە دەکران و دانیشتوانیان دەتۆقاند. درز و کەلێنی نێوان هەردوو پاشماوەکان هەر دەمێنێت بۆ بەردەوامبوون و کەڵەکەبوونی کێشەکان بۆ هەردوو وڵاتەکە.

''یاسای ئاژاوەگێڕی'' بیرخەروەیەکە کە لۆجیکی داگیرکاری وەڵات دەبینێت نەک وەک جەستەیەک کە بۆ خزمەتکردن نەخشەبکێشرێت، بەڵکو وەک چەکێک بۆ دامرکانەوە و کپکردنی دەنگە ئازادەکان کە هێشتا هەر زیندوون.

یەکێک لە شەقڵ و تایبەتمەندیەکانی کپکردن کە ئەم دوایانە دەرکەوتووەو جێگای تێبینییە، ئەویش جەختکردنەوەیە لە سەر ''گوتاری یاخیگەرێتی''. ئەمڕۆ، نە لە پاکستان و نە لە هیندستان پێویستە بیسەلمێنن کە لە ناو شوێنێک بوون بوو بووە پیلانیێکی بۆ شەڕ بۆ زیانگەیاندن بە سەروەری نەتەوەیی بۆ تۆمەتبارکردنی خەڵک بە یاسای ئاژاوەگێڕی. لەجیاتی ئەمە، گوتار و دروشمەکان تەنها بە بەڵگەی هەندێک لە پیلانگێڕانی قوڵتر لە دژی وڵاتە نەتەوەییەکە دادەنرێن.

وڵاتەکان یاسای ئاژاوەگێڕی بەتوندوتیژی بۆ دەورەدانی سنورەکانی بیر و گووتە قبوڵکراوەکان لە هەرێمکدا بەکاردەهێنن، هەناسە ساردیان دەردەخەن وەک ئەوەی ئەوان هەست بە ڕووبەڕوونەوەی ڕەخنە بنیادنەر و ئاشتیانەی وەدەرنانی خۆیان دەکەن، وە لەوەش زیاتر سیاسەتی هەمەچەشن و مەترسیدار. ئەو هەستی نائارامییە لە گەشەکردنی بێتوانایی ئەو وڵاتانەوە هەڵدەقوڵێ بۆ بەرپرسیارێتیەکانیان لەبەردەم خەڵک. لە پاکستان، حکومەتەکەی (ئیمران خان) بەڵێنامەیەکی یەکجار بێزراو و دزێوی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئاوەدانکردنەوە واژۆ کردووە، لە ئەنجامدا قەیرانێکی بێوێنە ڕوویان تێکرد.

بودجەی پەروەردە و خوێدن بەڕێژەی سەدا ٤٠ داکشا و کەرتی تەندروستییش دەدرێتە کۆمپانیاکان کە بەڕێوەی ببەن. لەهەمانکاتدا، کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم دیمەنی مارکێتەکانی خواردن شێواندووە و هەڵاوسانیش گەیشتووە بەڕێژەی سەدا ۱٤. لە هیندستان، ئابوری کەوتنێکی دیار بەخۆوە بینیوە. گەشەسەندنی ئابوری لە فراوانبونی ساڵانەی کەوتووە، کە بەتێکڕای ڕێژەی ۸،۱ی چارەگی سەرەتای ساڵی ۲٠۱۸ وە بۆ تەنها بەڕێژەی سەدا ٤،۵ لە چارەگی سێیەمی کۆتا ساڵدا.

بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لەگەڵ قەیرانی کشتوکاڵی دەرکەوت، کە زۆر خێزانی هەژاری بەبێ بوونی هیچ بژاردەیەک جێهێشت جگە لە کەمکردنەوەی خەرجی خۆراکی ڕۆژانەیان.کە ئەمەش بەڵێنی دروستکردنی ''ڕۆژە خۆشەکان'' ی نارێندرا مۆدی، سەرۆک وەزیران، کە بە زۆرینەی خەڵکە هەژارەکەی دابوو، شکاند. زیاتر لەوەش، گەشەسەندنی ئابوری بەشێوەیەکی گوماناوی پێویستیەکانی چینەکانی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی خێراکرد بۆ بەرهەمهێنانی دوژمنی ساختە بۆ فەرامۆشکردنی خەڵک لە بێتواناییە بەردەوامیەکانیان بۆ پێشکەشکردنی شێوازێکی ژیانیێکی لێوەشاوە و قبوڵکراو.

لەبەرئەوە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە ئەنجامی سیاسەتەکەی پاکستان، ڕووبەڕووی تاوانبارکردن بونەتەوە بە ''خزمەتکاری هیندی''، لەکاتێکدا لە هیندستان، پێکهاتەکانی حکومەت ناوی خراپیان لێدەنرێت. وە ئەمەش لەبەرئەوەی، لە ڕۆژانی ئێستادا زۆرێک لە خەڵکی لە هەردوو وڵاتەکە ڕووبەڕووی تۆمەتبارکردن دەبن بە بیانوی یارمەتیدان و خزمەتکردنی دوژمن. ئێستاش، هیندستان و پاکستان گەشەسەندنێکی ژمارەی دانیشتوان هەستی پێدەکرێت لە دژی دەسەڵاتدارێتی، و هەر یەک دەیەوێت ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەی زیاتر بێت.

دوو تایبەتمەندی دیار لەم بزوتنەوە پەرەسەندنانە دەردەکەون.

یەکەم، ئەوان لەلایەن هاونیشتمانییە گەنجەکانەوە ڕابەرایەتیان دەکرێت کە زۆر هۆشیارن لە هەر مەترسیەک کە ڕووبەروویان دەبێتەوە، وە ''ڕق و کینە فرۆشتن'' شێوازێکە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پێشتر بەکاردەهات بۆ ڕازیکردنی خەڵک لە وازهێنان لە دیارترین مافە سەرەتاییەکانیان بۆ پاراستن،هەلی کار و گوتاری ئازاد.

وەک نمونە، هەزاران قوتابی، بەشداری کەمپەینێکیان کرد کە هیندستان لە دژی گۆڕینی یاسایەکی ڕەگەزنامە، هەڕەشەی وەستاندنی ئەو بەرەنگارییە مەزنەیان لێکرا لە حکومەتەکەی مۆدی لە هیندستان.

دووەم تایبەتمەندی سەرسوڕهێنەری ئەو بزوتنەوانە بریتییە لەوەی کە ئەوان پێی دەستوری وڵاتە دەجوڵێنەوە. لە هیندستان، بە هەمان شێوەش لە پاکستان، لە ڕێپێوانێک بۆ پشتگیریکردنی قوتابیان و پارتی (پەشتون تەهافوز) وەک بزوەتنەوەیەک کە لەلایەن گەنجەکانەوە ڕابەرایەتی دەکرا،دەرکەوت، وە توانیان تەواوی خەڵک یەکبخەن بۆ ئامانجێکی دیاریکراو ئاراستە بکەن، لە کاتێک کە ڕێڕەوی گشتی پارتە سیاسیەکان بە بێتوانایی بەدیاردەکەوتن بۆ دروستکردنی ئۆپۆزسیۆن بۆ لاوازکردنی سیاسەتی وڵاتەکە و سیستەمی ئابوری. خۆپیشاندەرانی دژی گۆڕینی یاسایەکی ڕەگەزنامە داوای ئەوە دەکەن کە ئەو یاسا جیاکاریانە پێکهاتەی دەستورەکە لاواز دەکات و ڕاماڵینی هیندستان بەرەو زۆرینەیی کۆمەڵگە لاواز دەکات.

لە پاکستان، چالاکوانان بەرگری لە گوتارە ئازادەکان و یەکگرتووێتی دەکەن وەک پێکهاتە بنچینەیەکانی دەستور بەبێ ئەو، دیموکراسی بێمانا دەبێت. لە هەردوو حاڵەتەکەدا، وڵاتەکە لە ڕێگای ڕاگەیەنراوێکەوە تۆمەتی بەخشی بە خۆپیشاندەرەکان وەک ''ئاژاوەگێڕ'' یان لە قەڵامدا. ئەمە دەمانبات بۆ بارودۆخێکی سەیر کە بەڵگەی یاسایی سەرەکی وڵاتەکە دەگوازرێتەوە بۆ تێکدەری ئەدەب، دەرکەوتنی قەیرانی یاسایەتی کە بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی کێشە بۆ دەسەڵاتدارانی حکومەی لە باشوری کیشوەر ئاسیا.

،،

چالاکوانانی هەردوو وڵاتی هیندستان و پاکستان، لەم دواییەدا زیاتر بوون بە دەنگی داواکارییاکانیان بۆ پوچکردنەوەی یاساکانی ''ئاژاوەگێڕی''.

لەڕاستیدا، ئەوان پرسیارێکی دەکەن کە لە ناخیان سەرچاوەی گرتووە: ئەگەر ئەو کەسانە ببن بە دەسەڵاتدار، ئەوا ئاژاوەگێڕی لە دژی کێ دەکەن؟ دەرهاویشتەیەکی دڵسۆزی ئەم پرسیارە تەنها ڕێگە بە نیمچە کیشوەرەکە نادات بۆ ئەوەی خۆی زاڵبکات بە سەر یەکێک لە پاشماوەکانی فەرمانڕەوایی داگیرکاری، بەڵام هەروەها ئەمە یارمەتیمان دەدات بۆ دروستکردنی وێنەیەک لە هۆشماندا کە لە هەرێمێکدا مانا بە نیشتیمان ببەخشێت، کە نەتەوەپەرستێتی بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبڕدرێت و تەسک دەکرێتەوە.

ئەممار عەلی جان ــ دکتۆرا لە بواری مێژوو لە زانکۆی کامبریج

و. لە ئینگلیزییەوە ــ محەمەد سەڵاح