ئەندامێكی پەرلەمانی ئێران:  تەنها لە قوم 50 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە  گیانیان لەدەستداوە

ئەندامێكی پەرلەمانی ئێران: تەنها لە قوم 50 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

468 خوێندراوەتەوە

ئەحمەد ئەمیر ئابادی ئەندامی پەرلەمانی ئێران، ئاشكرای كرد كە تەنها لە شاری قوم 50 كەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ڕاپۆرتەكەی وەزیری تەندروستیش وورد نەبووە.

 

ئەو ئەندامە لە پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ئاماژەی بەوەش كرد، كە ڕۆژانە 10 كەس لە قوم گیان لەدەستدەدەن، هەروەها نزیكەی 250 كەسی دیكەش لە ژێر چاودێری تەندروستیدان و راگیراون، ئەمە جگە لەوەی دوو منداڵیش توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

وتیشی: "بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەكە پێویستی بەوە هەیە كە شارەكە بخرێتە ژێر چاودێریەوە، دۆخی شارەكە جێگای نیگەرانیە، پێویستە شوێنە پیرۆزەكان دابخرێن و مەرجەعی ئاینیشی ڕێگری لەم كارە ناكات:

ئابادی لە كۆتایشدا وتی: " لە ماوەی 48 كاتژمێری ڕابردوودا 4 پسپۆڕی نەخۆشیەكانی سی گەیەنراونەتە شاری قوم، بەڵام لە شەودا شارەكەیان بەجێهێشتووە و هەڵاتوون".