بارزانی و عەلاوی،كامیان دەستی ئەوی دیكەیان دەشكێننەوە

بارزانی و عەلاوی،كامیان دەستی ئەوی دیكەیان دەشكێننەوە

1296 خوێندراوەتەوە

لە دواهەمین دیداری رۆژنامەوانیدا وەكو هەڕەشەیەك ووتی"ئەگەر عەلاوی توانی بەبێ‌ كورد و سونە حكومەتەكەی دروست بكات پیرۆزی بێت" ئەمە هەرەشەیەك بوو لە بارزانیەوە سەبارەت بەوەی عەلاوی بەبێ‌ گڵۆپی سەوزی ئەو ناتوانێت حكومەتەكەی دروست بكات.


لە بەرامبەردا عەلاوی بەهەموو شێوەیەك دژی ئەوەبوو سازش بۆ وەفدی كوردی كات لە دانانی وەزیرەكانیدا و سورە لەسەر ئەوەی وەزیرە كوردەكان وەك وەزیرەكانی دیكە كەسانی سەربەخۆبن.

،،

بارزانی زۆر جار ئەم دەسشكاندنەوانەی لەگەڵ كەسانی دیكەش لە عێراق و كوردستان تاقیكردۆتەوە و لەزۆربەشیاندا دەستی بەرامبەرەكەی خستۆتە سەر زەوی.چونكە وەك شەڕی ئیرادە و هەژمون سەیری دەكەن،هەرچی لەدەستبێت درێغی ناكات لە ئەنجامدانی.


بەڵام ئایا لە كۆتایدا لە نێوان بارزانی و عەلاوی كامیان دەتوانن دەستی ئەوی دیكە بشكێننەوە.


عەلاوی هەرچەندە دروشمەكانی بۆ دروستكردنی حكومەتێكی بێ لایەن دروشمی گەورەن و جێگای سەرنجی هەموو لایەكە،بەڵام پێ ناچێت چینی سیاسی باڵادەستی عێراق رێگەی هەناسەدانی حكومەتەكەی بدەن.


لە ئێستادا گەورەترین بەربەست لەبەردەم عەلاویدا لەوانەیە مەسعود بارزانی بێت،كە سەرەرای ئەوەی هیچ پۆستێكی فەرمی نییە كاریگەرترین كەسایەتی سیاسی عێراقە و لەوانەیە تەنها كەسیش بێت توانای رێگەدان بە تێپەڕاندنی كابینەكەی عەلاوی یان پەكخستن و كۆتایپێهێنانی هەبێت.


بارزانی زۆر جار ئەم دەسشكاندنەوانەی لەگەڵ كەسانی دیكەش لە عێراق و كوردستان تاقیكردۆتەوە و لەزۆربەشیاندا دەستی بەرامبەرەكەی خستۆتە سەر زەوی.چونكە وەك شەڕی ئیرادە و هەژمون سەیری دەكەن،هەرچی لەدەستبێت درێغی ناكات لە ئەنجامدانی.


لەئێستاشدا بەرەیەكی فراوانی سیاسی و كورد و سونەی كۆكردۆتەوە و جگەلەوەی نوێنەرایەتی كورد دەكات لەسەر ئاستی عێراق لەهەمان كاتیشدا لەلایەن بەشێكی زۆری سونەكانەوە كراوەتە وەسی سونەكان بەناوی ئەوانیشەوە قسە دەكات. لەمەشدا محەمەد خەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقی لەگەڵدایە و لە واجیهەدا ئەو ململانێكە بە نوێنەرایەتی سونە و بارزانیش بەڕێوە دەبات.


لەسەرتادا بارزانی نەرمی نیشاندابوو كە ئامادەن لەبری وەزیرەكانی ئێستا ناوی دیكە پێشكەش بكەن،بەڵام عەلاوی بەهەموو شێوەیەك ئەم داوایەی رەتكردبۆوە و لە بەرامبەر ئەمەدا پێشنیاری ئەوەی كردبوو وەزیرێكی بۆ پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دیاری بكرێت و كورد خۆی ئەو وەزیرە دەستنیشان بكات.
هەرچەندە عەلاوی خۆی و كابینەكەی بە تەكنۆكرات و بێلایەن دەزانێت،بەڵام بارزانی سورە لەسەر ئەوەی وەك كاندیدی شیعەكان سەیری بكات و دەڵێت لەكاتێكدا ئەو كاندیدی شیعەیە بۆ سەرۆكی وەزیران،چۆت رێگە بە كورد و سونە نادات بۆ دیاریكردنی وەزیرەكانی خۆیان.


هەرچۆنێك بێت بەیانی عەلاوی و بەختی دەچنە بەردەم پەرلەمان و لەوێ‌ دەردەكەوێت كە عەلاوی دەتوانێت بارزانی تێپەڕێنێت یان بارزانی گرێی بەختی عەلاویش وەك چەندین كەسی دیكە دادەخات

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری