عه‌بدوڵا ئۆجالان ئیسلامى میللیىو ئیسلامى كۆمه‌ڵگه، بهئیسلامى ڕاسته‌قینه ناو دهباتو پێیوایه ئیسلامى ده‌وڵه‌تى دووره له ڕۆحى ڕاسته‌قینه‌ى ئیسلامه‌وه‌و بهبڕواى ئه‌و، كاتێك ده‌وڵه‌ت ئایین به‌كار دێنێت، ئیدى ئه‌و ئایینه ناسنامه‌ى خۆى له‌ده‌ستده‌دات، بڕواشیوایه كه ئیسلامى كۆمه‌ڵگە، گرێدراوى دیموكراسییه.
عه‌بدوڵا عومه‌ر عه‌بدوڵا، "عه‌بدوڵا ئۆجالان" كه له‌نێو شوێنكه‌وتوانیدا به ڕێبه‌ر "ئاپۆ" ناوی ده‌برێت، له چواری نیسانی ١٩٤٨ له "عهمهرا"ی قه‌زای خه‌لفه‌تێی سه‌ر به شاری " ئورفا" له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا له‌دایكبووه، له كۆلێجی زانسته سیاسییه‌كان ده‌یخوێند، كاتێك بڕیاریدا پارتێكی سیاسی دروست بكات‌و خه‌باتی چه‌كداری ڕابگه‌یه‌نێت كه دواتر بوویه پارتی كرێكارانی كوردستان.
به وته‌ى عوسمان ئۆجالانى براى، زانا‌و فه‌یله‌سوفى گه‌وره‌ى ئیسلام سه‌عیدى نورسى، كاریگه‌رى زۆرى به‌سه‌ر ژیانى ئۆجه‌لانه‌وه هه‌بووه‌و له‌ڕووى ئاینییه‌وه ئۆجه‌لان زۆر كاریگه‌ربووه به نورسى.
،،
عوسمان ئۆجالان: زانا و فه‌یله‌سوفى گه‌وره‌ى ئیسلام سه‌عیدى نورسیی، كاریگه‌رى زۆرى به‌سه‌ر ژیانى عەبدوڵا ئۆجالانه‌وه هه‌بووه و له ڕووى ئاینییه‌وه ئۆجالان زۆر كاریگه‌ر بووه به نورسیی.
عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکەدا
عوسمان ئۆجالان، باس له‌وه ده‌كات كه ئۆجه‌لان له‌ڕێگه‌ى مه‌لاى گونده‌وه خوێندویهتىو كاریگه‌رى باوكیشیان وایكردووه له ئۆجه‌لان كه كاریگه‌ربێت به ئایینى ئیسلام‌و هه‌تا ته‌مه‌نى 11ساڵیش هاتوچۆى مزگه‌وتى كردووه‌و دواتر كه چووه‌ته ئه‌نقه‌ره، ژیانى له ئاینییه‌وه گۆڕاوه بۆ سیاسی.
عه‌بدوڵا ئۆجالان له كتێبى" ئیسلام‌و نیشتیمان په‌روه‌رى"دا كه گوڵبژێرێكه له هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى ئه‌و بۆ ئیسلام، ده‌ڵێت:" سه‌رده‌مێك موسڵمان بووم‌و ئێستاش موسڵمانم، به‌ڵام كهبینینم مسوڵمانییهتى له وڵاته‌كه‌ماندا جێبه‌جێناكرێت، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا كاردانه‌وه‌م هه‌بوو، له مه سڵه‌میمه‌وه و لێى دوركهوتمهوهو خۆم له سۆسیالیزم ئاڵاندو له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دژایه‌تى جێبه‌جێكردنى ئیسلامیه‌تى ساخته‌مان كرد".
ئۆجالان باس له‌وه ده‌كات كه كاتێك ڕووى له سۆسیالیزمكردووهو ئه‌و ڕێبازه‌یان به بنه‌ما وه‌رگرتووه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا ئاوێته‌یان كردووه،:" هه‌ر له مناڵیمه‌وه ڕێزێكى زۆرم بۆ ئیسلام داناوه‌و یه‌كێكم له‌وكه‌سانه‌ى كه ژیانم به‌پێى ئه‌و ڕاستییانه پێوانه ده‌كه‌م، كاتێكیش سۆسیالیزممان به بنه‌ما وه‌رگرت له‌گه‌ڵ ئیسلامى ڕاستیدا یهكانگیرمان كرد".
،،
عەبدوڵا ئۆجالان: هه‌ر له مناڵیمه‌وه ڕێزێكى زۆرم بۆ ئیسلام داناوه و یه‌كێكم له‌و كه‌سانه‌ى كه ژیانم به‌پێى ئه‌و ڕاستییانه پێوانه ده‌كه‌م، كاتێكیش سۆسیالیزممان به بنه‌ما وه‌رگرت له‌گه‌ڵ ئیسلامى ڕاستیدا یهكانگیرمان كرد.
عەبدوڵا ئۆجالان لە نێو زینداندی دوورگەی ئیمرالی
له وتارى "ئیسلام‌و وڵات پارێزى"دا، كه به‌شێك له سه‌رنجه‌كانی ئۆجالانه، ده‌رباره‌ى ئیسلام، ئه‌و ئیسلام بهگهورهترینو كاریگه‌رترین شۆڕش له‌مێژووى مرۆڤایه‌تیدا ناو دهباتو ده‌ڵێت:" ئیسلام یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و شۆڕشانه‌یه له‌مێژوودا ناسراوه، ده‌كرێت بگوترێت كه تا ئێستا هیچ شۆڕشێك هێنده‌ى شۆڕشى ئیسلام كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى مرۆڤایه‌تى نه‌بووه، له هیچ ئاینێكیتردا هێنده‌ى ئیسلام بهڕوونىو به ئاشكرایی ژیانى ئازادى‌و یه‌كسانى‌و دادپه‌روه‌رى به‌دیناكرێت، ئیسلام له‌هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌ى له پێناوى ئازادى‌و یه‌كسانیدا هاتوونه‌ته ئاراوه كاریگه‌رتر بووه".
ئۆجالان، ڕێبه‌رى زیندانیكراوى په‌كه‌كه ده‌رباره‌ى ئیسلام ده‌شڵێت:" له بنه‌ڕه‌تدا گه‌وهه‌رى شۆڕشى ئیسلام، یه‌كسانى‌و دادپه‌روه‌رییه".
ئۆجالان ئیسلامى كۆمه‌ڵگه‌و ئیسلامى میللى به ئیسلامى ڕاسته‌قینه ناو دهباتو دژ به ئیسلامى دهوڵهتو ئه‌و ئیسلامه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتداران په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن، هه‌ر لهمڕوهوهیه نیگه‌رانى خۆى به‌رانبه‌ر خراپ به‌كارهێنانى ئیسلام به‌یان دهكاتو ده‌ڵێت:" به‌داخه‌وه ئیسلام بهجۆرێكیترو بهڕهنگێكیترو زۆر خراپ به‌كار دههێنرێتو ستهمو تاریكىو كۆیلایهتىو نادادپه‌روه‌رى پێ په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین خراپه كارییه به‌رانبه‌ر ئیسلام ئه‌نجام ده‌درێت".
ئه‌و سه‌باره‌ت به‌خراپ به‌كارهێنانى ئیسلام له كتێبى" ئیسلام‌و نیشتیمان په‌روه‌رى"دا، ده‌ڵێت:" ناكرێت حه‌زره‌تى محه‌مه‌د به پێغه‌مبه‌رى خۆت بزانیت‌و به‌ناوى ڕێبازهكهیهوه نكولى له‌وڵاتێك بكهیتو كۆمه‌ڵێك مرۆڤ بخرێته ژێر زوڵم‌و زۆردارییه‌وه، هه‌موو جۆره گوشار‌و داگیركارییهكى به‌سه‌ردا بسه‌پێنیت، گه‌وره‌ترین تاوانه به‌ناوى ئیسلام‌و فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ره‌وه پشتگیرى له‌و دۆخه بكرێت، ئه‌وه گه‌وره‌ترین تاوانه".
به تێڕوانینى عه‌بدوڵا ئۆجالان، كاریگه‌رى ئیسلام له‌سه‌ر كلتۆرو نهریتو قه‌بیله‌و شارستانییه‌ت له ئاستى شۆڕشدایهو به بڕواى ئه‌و، كاریگه‌رترین وه‌ڵامى ئه‌و گشت ئه‌و قه‌یرانانه بووه كه سه‌دان ساڵ له كلتورى عه‌ره‌بیدا زاڵ بووه‌و ده‌شڵێت:" ئامانجى گه‌وره‌ى پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه بووه كه مرۆڤایه‌تى له جه‌هاله‌تو كۆیلایه‌تى ڕزگار بكات".
،،
عەبدوڵا ئۆجالان وتارى "ئیسلام‌و وڵات پارێزى"دا ده‌ڵێت:" ئیسلام یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و شۆڕشانه‌یه له‌مێژوودا ناسراوه، ده‌كرێت بگوترێت كه تا ئێستا هیچ شۆڕشێك هێنده‌ى شۆڕشى ئیسلام كاریگه‌رى له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى مرۆڤایه‌تى نه‌بووه، له هیچ ئاینێكیتردا هێنده‌ى ئیسلام بهڕوونىو به ئاشكرایی ژیانى ئازادى‌و یه‌كسانى‌و دادپه‌روه‌رى به‌دیناكرێت".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رى پهیامو شۆڕشى ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌رى ئیسلام، عه‌بدوڵا ئۆجالان پێیوایه كه حه‌زره‌تى محه‌مه‌د له‌نێوان كلتور‌و نه‌ریتى قه‌بیله‌و هه‌ردوو شارستانیه‌تى بیزهنتىو ڕۆمانیدا سیستمێكى نوێى پیشانداوه:" خه‌سڵه‌تى شۆڕشى محه‌مه‌دى به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای قه‌بیله‌وه بێته سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كى نوێ‌و بكه‌وێته ژێر فه‌رمانى ئیمپراتۆریهتهكانى بیزهنتىو ساسانى ته‌نیشتییه‌وه، بوێرى سیستمێى سیاسى نوێى پیشانداوه، كه هه‌ردوكیان ده‌رباز بكات‌و خۆیشى بۆ ئه‌و كاره گونجاوه".
بە چاندنی نەمامی زەیتون یادی لە دایکبوونی ئۆجالان دەکەنەوە ـ گوندی قەرەگۆی ڕانیە ـ ٢٠١٨.٤.٤
ئۆجالان له میانى تێڕوانینهكانیدا بۆ ئیسلام باس له‌و هه‌وڵانه ده‌كات كه له‌پاش كۆچى دوایی حه‌زره‌تى محه‌مه‌ده‌وه نران، بۆ ئه‌وه‌ى ئیسلام بخرێته بۆته‌ى ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و سیما شۆڕشگێڕییه‌كه‌ى لێبكرێته‌وه، هه‌ر له‌سه‌رتاشه‌وه ئه‌وه بووه‌ته كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ناو موسوڵمانان‌و، ململانێكان له‌سه‌ر ئه‌وه بووه كه ئایا شۆڕش به ئاڕاسته دیموكراتییه‌كه‌یدا بچێت، یان به ئاقارى دهسهڵاتو ده‌وڵه‌تدا بچێت.
ئۆجالان ده‌ڵێت:" چینى سه‌روى قه‌بیله‌و ئاره‌زوو خوازانى ده‌سه‌ڵات هه‌وڵیان ده‌دا به‌خێرایی ئیسلام بكه‌ن به سه‌ڵته‌نه‌ت، توێژى خواروى قه‌بیله‌ش هه‌وڵیان ده‌دا ئیسلام به ئاڕاسته‌ى دیموكراسیدا بچێت، موعاویه‌ى كوڕى ئه‌بوسوفیان به به‌ڕێبه‌رایه‌تى چینى سه‌رووى قه‌بیله، هه‌وڵیداوه هه‌وڵه‌كانى ئیمامى عه‌لى بۆ به دیموكراسیكردنى ئیسلام به‌ربه‌ست بكه‌ن".
عه‌بدوڵا ئۆجالان ئیسلامى میللیىو ئیسلامى كۆمه‌ڵگه، بهئیسلامى ڕاسته‌قینه ناو دهباتو پێیوایه ئیسلامى ده‌وڵه‌تى دووره له ڕۆحى ڕاسته‌قینه‌ى ئیسلامه‌وه‌و بهبڕواى ئه‌و، كاتێك ده‌وڵه‌ت ئایین به‌كار بێنێت، ئیدى ئه‌و ئایینه ناسنامه‌ى خۆى لهدهستدهداتو بڕوایشیوایه كه ئیسلامى كۆمه‌ڵگا، گرێدراوى دیموكراسییه.
"ئیسلامى كۆمه‌ڵگا ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ى سۆفیگه‌رى بژى، ئیسلامى كۆمه‌ڵگا گرێدراوى دیموكراسییه، ئه‌و ئیسلامه‌ى كه گره‌و له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كات له ناوه‌رۆكه كۆمهڵگایییهكهى دابڕاوه‌و كه‌وتۆته پێگه‌ى دژییهوه، هه‌بوونى ڕه‌وته‌كانى ته‌سه‌وف به‌شێوه‌یه‌كى قوڵ‌و به‌رفراوان له‌ناو كۆمه‌ڵگاى كورده‌واریدا له‌ناوه‌رۆكدا گرێدراوى په‌یوه‌ندى خراپى كوردانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا، ئیسلامى كۆمه‌ڵگایی به‌لانیكه‌م به هێنده‌ى ئیسلامى ده‌وڵه‌ت كاریگه‌ره، ئه‌سته‌مه ئیسلامى ده‌وڵه‌ت به ئایین بژمێردرێت، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئایین به‌كار بێنێت، واته ئه‌و ئایینه ناسنامه‌ى خۆى له‌ده‌ستداوه".
عەبدوڵا ئۆجالان و چەند هاوڕێیەکی کاتی نان خواردن ـ سوریا
،،
عەبدوڵا ئۆجالان ده‌ڵێت: چینى سه‌روى قه‌بیله‌و ئاره‌زوو خوازانى ده‌سه‌ڵات هه‌وڵیان ده‌دا به‌خێرایی ئیسلام بكه‌ن به سه‌ڵته‌نه‌ت، توێژى خواروى قه‌بیله‌ش هه‌وڵیان ده‌دا ئیسلام به ئاڕاسته‌ى دیموكراسیدا بچێت، موعاویه‌ى كوڕى ئه‌بوسوفیان به به‌ڕێبه‌رایه‌تى چینى سه‌رووى قه‌بیله، هه‌وڵیداوه هه‌وڵه‌كانى ئیمامى عه‌لى بۆ به دیموكراسیكردنى ئیسلام به‌ربه‌ست بكه‌ن.
ئۆجه‌لان له تێڕوانینهكانیدا بۆ ئیسلام ، بانگه‌وازى بۆ درووستبوونى بزوتنه‌وه‌یه‌كى ئیسلامى كوردى كردووه‌و ده‌پرسێت بۆچى جگه له كورد، هه‌موولا كه‌ڵكیان له ئیسلام وه‌رگرتووه:" پێوویسته بزوتنه‌وه‌یه‌كى ئیسلامى كوردان دروستبكرێت، هه‌موولا كه‌ڵكیان له ئیسلام وه‌رگرتووه، بۆچى كوردان شتێكیان بۆ خۆیان دروستنه‌كردووه، لاى كوردان ئیسلامییه‌ت نه‌بووه‌ته ئامڕازێكى پێشكه‌وتنى میللى".
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، بانگه‌وازى ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به هه‌ڵگیرساندنى شۆڕهكهیانو دروستكردنى په‌كه‌كه، ئیسلامه‌تییان په‌یڕه‌و كردووه :" به هه‌ڵگیرساندنى ئه‌و شۆڕشه‌ى به ڕێبه‌رایه‌تى په‌كه‌كه ده‌ستمان پێكردووه، مرۆڤ ده‌توانێت بڵێت ئیسلامهتیشمان له كوردستان په‌یڕه‌و كردووه‌و یه‌كه‌مینجاره بنه‌ماكانى ئیسلامى شۆڕشگێڕیمان له كوردستان پیاده كردووه، ئیسلامى ڕاسته‌قینه ئه‌و ئیسلامه‌یه كه په‌كه‌كه پیاده‌ى كردووه، نرخى به ڕزگاركردنى مرۆڤه‌كان داوه، ئامانجى ئیسلامیش هه‌ر ئه‌مه‌یه".