دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین ده‌قی ڕێكه‌وتنی نێوان ئه‌مەریكاو بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین ده‌قی ڕێكه‌وتنی نێوان ئه‌مەریكاو بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بڵاو ده‌كاته‌وه‌

856 خوێندراوەتەوە

بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌ ئاماده‌بوونی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ شاری ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ڕێكه‌وتننامه‌ی ئاشتیان ئیمزا كرد.

به‌ پێی ڕێكه‌وتننامه‌كه‌ی ده‌وحه‌ هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریكا ئه‌فغانستان به‌جێده‌هێڵن، هه‌روه‌ها تاڵیبانیش گه‌ره‌نتی ئه‌منی ده‌دات و ده‌ست به‌ دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كابوڵ ده‌كات، ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌كی و چه‌ند به‌ندێك پێكدێت كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌شی یه‌كه‌م: له‌م به‌شه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌ ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌ پاشه‌كشێی هێزه‌كانی خۆی و هاوپه‌یمانان له‌ ئه‌فغانستاندا، هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌ ماوه‌ی 14 مانگدا سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی مه‌ده‌نی نادیپلۆماسی و خانه‌نشینان و ڕاوێژكارانیش بكشێنێته‌وه‌.

1. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ ماوه‌ی 135 ڕۆژی یه‌كه‌می دوای ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌، ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ 8600 سه‌رباز ،به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یی هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌كانی و هاوپه‌یمانانی، دواتر ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و هاوپه‌یمانان ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانیان له‌ هه‌ر پێنج بنكه‌ سه‌ربازییه‌كاندا.

2. له‌گه‌ڵ پابه‌ندی و ڕێكاره‌كان په‌یوه‌ست به‌ تاڵیبان كه‌ له‌ به‌شی دووه‌می ئه‌م ڕێكه‌وتنه‌دا باس كراوه‌، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و هاوپه‌یمانان ئه‌م كاره‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و هاوپه‌یمانان له‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگی و نیوی كۆتایدا،سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كێشننه‌وه‌.

3. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پابه‌نده‌ ، به‌ كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ ئازادكردنی چه‌كداران و زیندانیانی سیاسی، وه‌ك هه‌نگاوێك بۆ دروستبوونی متمانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی و ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، تاوه‌كو 10ی مارسی 2020 زیندانیان ئازاد ده‌كرێن كه‌ ده‌گه‌نه‌ پێنج هه‌زاری تاڵیبان و هه‌زاری لایه‌نه‌كانی دیكه‌، كه‌ ده‌كاته‌ یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی دانوستانی ئه‌فغانیه‌كان، هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌ی سێ مانگی كۆتایدا سه‌رجه‌م زیندانی دیكه‌ش ئازاد ده‌كرێن، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان په‌یمان ده‌دات كه‌ زیندانیه‌ ئازادكراوه‌كانی پابه‌ندی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ بن، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.

4. هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی دانوستانی ئه‌فغانیه‌كان، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست ده‌كات به‌ په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌فغانستان، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی چه‌كدارانی تاڵیبان له‌ لیستی سزاكان لاببرێت، ئه‌مه‌ به‌ هاتنی 29ی مایۆی 2020 ده‌بێت بێته‌ دی.

5. ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز یان به‌كارهێنانی دژی ئاشتی هه‌رێمی یان سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ئه‌فغانستان ناكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆیی ئه‌فغانستان وه‌رناده‌ن.

به‌شی دووه‌م: له‌گه‌ڵ پابه‌ندی به‌ ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌گرێته‌ به‌ر:

  1. تاڵیبان ڕێگه‌ به‌ كه‌سێكی یان گروپێكی نادات ، به‌ ڕێكخراوی قاعیده‌شه‌وه‌، كه‌ خاكی ئه‌فغانستان بۆ هه‌ره‌شه‌ كردن له‌ ئاسایشی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی به‌كاربهێنێت.
  2. تاڵیبان په‌یامێكی ڕوون ده‌نێرێت كه‌تیایدا هاتووه‌، ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وا له‌ ئه‌فغانستاندا جێگه‌یه‌كیان نابێته‌وه‌، ئه‌م ڕێنمایه‌ بۆ كه‌سه‌كانی ده‌نێرێت.
  3. تاڵیبان ڕێگا نادات كه‌ گروپێك یان تاكێك له‌ ئه‌فغانستان هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بكات، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ به‌ سه‌ربازی گرتن(تجنید) و ڕاهێنان و كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌یان نادات، هه‌روه‌ها به‌ پێی پابه‌ندییه‌كانی ئه‌م ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ میوانداریان ناكات.
  4. تاڵیبان به‌پێی یاساكانی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكارانی په‌ناهه‌نده‌یی یان نشینگه‌ له‌ ئه‌فغانستان ده‌كات ، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ نه‌بنه‌ هه‌ره‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا.

      تاڵیبان ڤیزا یان پاسپۆرت یان ڕێگه‌پێدانی گه‌شت كردن یان هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی یاسایی دیكه‌ به‌و كه‌سانه‌ نادات، كه‌ ده‌بنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.           

 به‌شی سێ یه‌م: 1. ئه‌مریكا داوا له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ڕه‌زامه‌ند و ئیقراری ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ بكات. 

2. ئه‌مریكا و تاڵیبان هه‌وڵ بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی له‌ نێوانیان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و حكومه‌تی نوێی ئیسلامی ئه‌فغانستان ئیمزا ده‌كه‌ن، كه‌ گفتوگۆی لایه‌نه‌ ئه‌فغانییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كه‌ دیاری ده‌كه‌ن.

3. ئه‌مریكا هه‌وڵی هاریكاری ئابووری حكومه‌تی ئه‌فغانستان ده‌دات، له‌ پێناو دووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌، ئه‌مه‌ش گفتوگۆی لایه‌نه‌ ئه‌فغانیه‌كان دیاری ده‌كه‌ن و ئه‌مریكا ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆیی وه‌رنادات.

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی