ن:سەلاحەدین خدیو
و: پێشه‌وا ئەنوەر
لاوازبوونی به‌رگریی هێزە کوردییەکتن له دوو هه‌فته‌ی كۆتاییدا و داگیرکردنی چاوه‌ڕواننه‌كراوی عه‌فرین له پێش نیوه‌ڕۆی 18-3، له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، بۆچی له‌گه‌ڵ به‌رگرییه‌كی سه‌رسه‌ختانه‌ی هێزە کوردییەکان له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تادا، له‌ناكاو له ڕۆژه‌كانی كۆتاییدا پێشڕه‌وی سوپای توركیا و گروپە چەکدارە هاوپه‌یمانەکانی خێرایی به خۆیه‌وه بینی؟
بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ڕاست و ته‌واوی پرسیارێكی كه له بنه‌مادا سه‌ربازییه، ئامار و زانیاری زۆر پێویسته. به‌ڵام به پێی داتای ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه له 19-3 بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك بوار بۆ ده‌ربڕینی بۆچون و شیكردنه‌وه ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ی نزیك به دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سوریا كه به تایبه‌تمه‌ندیگه‌لێكی وه‌ك باوه‌ڕپێكراوی و جێی متمانه بوون ده‌ناسرێت، وتویه‌تی كه قوربانیانی هێزه‌كانی ی.پ.گ ژماره‌یه‌ك نزیك به 1500 كوژراوه.
،،
بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ڕاست و ته‌واوی پرسیارێكی كه له بنه‌مادا سه‌ربازییه، ئامار و زانیاری زۆر پێویسته. به‌ڵام به پێی داتای ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه له 19-3 بڵاویكردووه‌ته‌وه، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك بوار بۆ ده‌ربڕینی بۆچون و شیكردنه‌وه ده‌كرێته‌وه.
به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له جه‌نگه‌كاندا سێ یا چوار به‌رانبه‌ری ژماره‌ی گیانلهد ستداوان بریندار ده‌بن، به‌مپێیه له ده‌وره‌یه‌كی كاتی چل‌وپێنج ڕۆژه، به‌رگریكارانی شار له ئاماده‌بوونی لانی كه‌م حه‌وت هه‌زار کەس له هێزه‌كانیان له گۆڕپانی جه‌نگدا بێبه‌ش بوون. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستیه‌ی كه كۆی هه‌موو ئه‌وان كه‌متر له ده هه‌زار کەس بوون، تێكشكانی به‌ره‌كان به هۆی كورتهێنانی هێزی مرۆیی و له هه‌لومه‌رجی هه‌ژاری ته‌واو له لایه‌نی جبه‌خانه‌ی جه‌نگییه‌وه كارێكی حه‌تمی و خۆلێلانه‌دراو ده‌بێت.
شوێنەواری بۆردومانی سوپای تورکیا لە عەفرین ـ ئازاری ٢٠١٨
هه‌وڵه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان و به زۆری ناكامی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ گواستننه‌وه‌ی هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه بۆ عه‌فرین به ته‌واوی گه‌واهیده‌ر و ده‌رخه‌ری ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌یه، سه‌ره‌ڕای هاوكاری بێ كاریگه‌ر و نمایشیی كه حكومه‌تی سوریا چوار هه‌فته پێشتر به به‌رگریكارانی كرد، به‌ڵام واقعیه‌ت ئه‌مه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ڕوخسه‌تی كارێكی گرنگ و به‌رچاوی له‌م زه‌مینه‌یه‌دا نه‌دا، له‌وانه‌یه به‌هۆی دژایه‌تی و له‌مپه‌ر دروستكردنی ڕوسه‌كان كه پێشتر له‌گه‌ڵ توركه‌كان گه‌یشتبوونه ڕێككه‌وتن.
لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته پێشه‌وه كه ئایا ئه‌نجامی جه‌نگێك كه كورده‌كان تییدا له نێوان به‌رداشی دیمه‌شق و چه‌كوشی ئه‌نقه‌ره گیریان كردووه، پێشوه‌خته زانراو نه‌بوو؟
له لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه وه‌ڵام ڕوونه به‌رگریكاران بەهۆی له‌پێشتری ڕه‌های هێزی ئاسمانیی، زانیاری و چه‌كوچۆڵی جه‌نگی توركیاوه به ڕه‌هایی شانسێكیان بۆ سه‌ركه‌وتن له پێكدادانێكی كلاسیكیدا نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وان ئومێدیان به‌وه‌بوو كه به درێژه‌كێشانی به‌رگرییه‌كی تاقه‌تپڕوكێن و سه‌رسه‌ختانه‌یان یا ئه‌مریكا بۆ وه‌ستاندنی توركیا بێته پێشه‌وه یا درز و لێكترازانی له‌پێشینه‌ی نێوان توركیا و سوریا دووباره سه‌رهه‌ڵبداته‌وه و دیمه‌شق ناچار به هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێكی جدیتر بكات.
زیاد له‌مه بهرگرینهكردن و پاشه‌كشه‌ی بێ جه‌نگ، به‌وجۆره‌ی كه له‌مه‌ڕ كورده‌كانی عێراق ڕوویدا، له‌گه‌ڵ ئایدۆلۆژیا و پێكهاته‌ی ڕێكخراوه‌یی و پله‌ی جه‌نگاوه‌ری هێزی سیاسی فه‌رمانڕه‌وا به‌سه‌ر كوردستانی سوریاوه لێكدژییه‌كی بنچینه‌یی و قهبوڵنهكراوی هه‌یه، به ده‌ربڕینێكی دیكه " به‌رگری- به‌رخۆدان " كه یه‌كێك له زاراوه زۆر دووباره كراوه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌وان، به خاڵی ده‌ستپێكی ستراتیژی ده‌ژمێردرێت كه سستیكردن تێیدا له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ی بوونیان ناسازگار ده‌بێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئه‌وان ئومێده‌وارن كه له داهاتوودا نه‌مامی به‌رگری و به‌رخۆدانی عه‌فرین چرۆبكاتهوه و هه‌لێك بۆ هه‌ستانه‌وه و سه‌ركه‌وتن له جه‌نگدا بێته پێشه‌وه.
Caption
،،
له لایه‌نی سه‌ربازییه‌وه، به‌رگریكاران بەهۆی له‌پێشتری ڕه‌های هێزی ئاسمانیی، زانیاری و چه‌كوچۆڵی جه‌نگی توركیاوه به ڕه‌هایی شانسێكیان بۆ سه‌ركه‌وتن له پێكدادانێكی كلاسیكیدا نه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وان ئومێدیان به‌وه‌بوو كه به درێژه‌كێشانی به‌رگرییه‌كی تاقه‌تپڕوكێن و سه‌رسه‌ختانه‌یان یا ئه‌مریكا بۆ وه‌ستاندنی توركیا بێته پێشه‌وه
بۆچی له دوا ساته‌كاندا عه‌فرینیان به حكومه‌تی سوریا نه‌سپارد؟
ئه‌مه پرسیارێكی بنچینه‌ییه وبهرامبهرگهلێكی به‌كاربراوی ستراتیژی هه‌یه. هه‌م پێش ده‌سپێكردنی هێرشه‌كه و هه‌م له كاتی هێرشه‌كه‌دا ڕوسی و سورییه‌كان ئه‌م پێشنیاره‌یان چه‌ندینجار له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دانا و هه‌ر جاریش نه‌خێریان بیست. سورییه‌كان هه‌تا ڕازی بوبون كه به شێوه‌یه‌كی ڕه‌مزی ئاماده‌ییان هه‌بێت، ڕوون نیه كه كورده‌كان به چ عه‌قڵانیه‌تێكی ستراتیژیی سورییهكانیان به ناونیشانی دوژمنیكی كه‌متر ترسناك به‌سه‌ر ڕکابەریی ستراتیژیان توركیه هه‌ڵنه‌بژارد.
ئایا ئه‌مریكیه‌كان كه له خۆرهه‌ڵاتی دیرزور به لایه‌نگری له كورده‌كان و دژ به حكومه‌تی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی ڕوسی هاتوونه‌ته مه‌یدان بوونه ڕێگر؟ یا كورده‌كان له دوربینی ستراتیژی خۆیانه‌وه كشانی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریایان له باكوری حه‌ڵه‌ب به هه‌نگاوێكی تر به ئاراسته‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی ئه‌سه‌د بینیوه و ئه‌وه‌یان به زیانی ئاوات و ئاره‌زوی سیاسی خۆیان زانیووە ؟
واقع ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له‌وه‌ی كه كورده‌كان له شه‌ش سالی ڕابردوودا به‌ده‌ستیان هێناوه، سه‌رچاوه‌گرتوو بووه له درێژه‌كێشانی جه‌نگ و بێتوانایی لایه‌نه‌كان له شكستپێهینانی یه‌كتریی.
،،
واقع ئه‌وه‌یه كه به‌شێك له‌وه‌ی كه كورده‌كان له شه‌ش ساڵی ڕابردوودا به‌ده‌ستیان هێناوه، سه‌رچاوه‌گرتوو بووه له درێژه‌كێشانی جه‌نگ و بێتوانایی لایه‌نه‌كان له شكستپێهینانی یه‌كتری.
چوونه ناوه‌وه‌ی توركیا بۆ عه‌فرین و پێشڕه‌وه‌ی زیاتری له‌وێ به واتای به‌هێزبوونی پێگه‌ی دژبه‌ران له ڕیفی حه‌ڵه‌ب و پارێزگای ئیدلبه و ئه‌ركی سوریا بۆ پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له‌وان له‌م ساڵدا دژوار ده‌كات. واتای ئه‌م ڕه‌تكردنه‌وه‌یه بێ له‌مه نیه كه كورده‌كان و دیمه‌شق به‌راورد به ساڵه‌كانی سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریا، له‌یه‌كدی دورتر كه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌نجامه‌كانی كه‌وتنی عه‌فرین چی ده‌بن؟
گومانی تێدا نیه كه توركیا سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ست هێناوه، لێ ئه‌مه به واتای ئه‌وه نیه كه كورده‌كان شكستێكی گه‌وره‌یان هێنابێت، له ئابی 2016 كه توركیا ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتی ده‌ستپێكرد به‌شێوه‌یه‌كی كرداری توانای په‌یوه‌ندی كانتۆنی عه‌فرین به سهرزمینهكانی دیكه‌ی كوردی هه‌ڵكه‌وتوو له خۆرهه‌ڵاتی فورات له‌ناوچوو، له‌م لایه‌نه‌وه له ڕه‌هه‌ندی جیۆپۆله‌تیكییه‌وه گۆڕانكارییه‌كی نوێ ڕوینه‌داوه.
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش بوونی نیه كه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان كه‌وتنی یه‌ك ناوچه و پێگه ببێته هۆی كه‌وتنی دۆمینه‌یی ته‌واوی به‌ره و پێگه‌كانی دیكه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م به‌رگرییه سه‌رسه‌خته شه‌ست ڕۆژیه به ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی دروستكردووه كه به كه‌ڵكی به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی جه‌نگاوه‌ریی بێت و ببێته هۆی به هێزی ڕێكخستن و ئاماده‌كاری له ته‌واوی جێگه‌كانی دیكه.
دوو شەڕڤانی ناو هێزەکانی سوریای دیموکرات ـ ڕۆژئاوای کوردستان
،،
هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش بوونی نیه كه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان كه‌وتنی یه‌ك ناوچه و پێگه ببێته هۆی كه‌وتنی دۆمینه‌یی ته‌واوی به‌ره و پێگه‌كانی دیكه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌م به‌رگرییه سه‌رسه‌خته شه‌ست ڕۆژیه به ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌رمایه‌ی مه‌عنه‌وی دروستكردووه كه به كه‌ڵكی به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی جه‌نگاوه‌ریی بێت
ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا، له حه‌وزه‌ی هه‌ژمونی ڕوسیا و له‌سه‌ر بنه‌مای مامەڵەی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ توركیادا بوو، عه‌فرینیش له ته‌واوی ناوچه كوردییه‌كانی دیكه دابڕابوو، ته‌واوی ئه‌و خاكه‌ی دیكه‌ی كه له ده‌ستی كورده‌كاندایه و بیست و پێنج له سه‌دی خاكی سوریا ده‌گرێته‌وه، له ناوچه‌ی ژێر هه‌ژمونی ئه‌مریكادایه و له ڕووی لۆژیكییه‌وه هێرشی سه‌ربازی توركیا له دژیان ئه‌گه‌ر ڕێتێنه‌چوو نه‌بێت به‌ڵكو زۆر دژوار ده‌بێت.
ئه‌مریكا كه له بیری مانه‌وه‌ی ماوه‌درێژدایه له سوریا، پێویستییه‌كی زۆری به هاوپه‌یمانه كوردهكانیهتی، جێگرتنه‌وه‌ی كورده‌كان له لایه‌ن توركیاوه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وڵاته هیچ هێزیكی نوێنه‌ری جێباوه‌ڕ و شیاوی پشتپێبه‌ستنی له سوریادا نیه، دژواره.
،،
ئه‌مریكا كه له بیری مانه‌وه‌ی ماوه‌درێژدایه له سوریا، پێویستییه‌كی زۆری به هاوپه‌یمانه كوردهكانیهتی، جێگرتنه‌وه‌ی كورده‌كان له لایه‌ن توركیاوه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وڵاته هیچ هێزیكی نوێنه‌ری جێباوه‌ڕ و شیاوی پشتپێبه‌ستنی له سوریادا نیه، دژواره.
له‌م ڕووه‌وه به دڵنیاییه‌وه ده‌توانرێت بوترێت كورده‌كان له خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌مێننه‌وه و توركیاش له كۆتاییدا ئه‌م واقعیه‌ته قه‌بوڵ ده‌كات، خاڵیبوونه‌وه‌ی ده‌روونی ئه‌م وڵاته كه به هاوكاری ئۆپراسیۆنی "چڵه زیتون" به‌ده‌ست هات، زه‌مینه‌ی ئه‌م قهبوڵكردنه ئاماده‌تر ده‌كات.