شانزە ملیۆن کەس لە ئیتالیا قەرەنتین کران

شانزە ملیۆن کەس لە ئیتالیا قەرەنتین کران

509 خوێندراوەتەوە

وەرگێڕانى:یادگار سدیق

لە هەنگاوێک دا بۆ ڕێگری کردن لە بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرونا. ئیتالیا نزیکەی شانزە ملیۆن کەسی کوارینتین یان قەرەنتین کرد ،
هەرکەسێک لە لۆمباردی و ١٤ پارێزگای ناوەڕاست و باکوری ئیتالیا دەژین بۆ ئەوەی سەفەر بکەن پێویستیان بە مۆڵەتی تایبەت هەیە.


هەروەها هەموو قوتابخانە، زانکۆکان ،هۆڵی وەرزش و مۆزەخانە کان و یانە شەوانەکان تا ٣ی مانگی چوار داخران کە  پێشتر بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ داخرابوون.
ئەم قەرەنتینە فراوانەی شارەکان کاریگەری لەسەر چارەکێکی دانیشتوان دەکات و کاریگەری گەورە لەسەر ئابوری دروست دەکات.

* ژمارەی ئەوانەی لە ئیتالیا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە گەشتە ٢٣٠ هاووڵاتی و تەنها لە ٢٤ کاتژمێر ڕابوردودا ٣٦ کەس گیانیان لەدەست داوە. و ژمارەی توشبوانیش تا ئێوارەی دوێنێ ٥٫٨٨٣ کەس بوو.

سەرچاوە
BBC