له‌وانه‌یه‌ دابه‌زینى نرخى نه‌وت، پادشاى سعودیه‌ بگۆڕێت

شازاده‌ چاوه‌روانى باوكى ناكات

له‌وانه‌یه‌ دابه‌زینى نرخى نه‌وت، پادشاى سعودیه‌ بگۆڕێت

989 خوێندراوەتەوە

 

له‌ژێر ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئیگۆر سوبۆتین وتارێكی له‌ (نیزاڤیسیمایا غازیتا) بڵاوكرۆدته‌وه‌، كه‌ گومان ده‌خاته‌ سه‌ر نیازی محمد بن سه‌لمان بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ته‌ختی پادشایی باوكیدا.

 

له‌ وتاره‌كه‌ى ناوبراودا هاتووه‌: محمد بن سه‌لمان جێنشینی سعودیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌نگاوی بۆ لابردنی باوكی ده‌ست پێكردووه‌.

،،

 وڵاتی سعودیه‌ پرۆسه‌یه‌كی پاك كردنه‌وه‌ی نوێی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، كه‌ بووه‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری خێزانی پادشای ئه‌و وڵاته‌، كه‌ له‌و پێده‌چێت ئه‌و كه‌سانه‌ بن، كه‌ توانای كێبڕكێی جێنشینیان هه‌بێت.

هه‌روه‌ها Middle East Eyeی ئۆپۆزسیۆن،له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆیه‌وه‌  بڵاوی كردۆته‌وه‌، كه‌ جێنشین ئاماده‌یه‌ بۆ دورخستنه‌وه‌ی باوكی،هه‌روه‌ها به‌هۆی شكستی ڕێكه‌وتنی (ئۆپیك) وڵاتی سعودیه‌ پرۆسه‌یه‌كی پاك كردنه‌وه‌ی نوێی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، كه‌ بووه‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌سایه‌تی دیاری خێزانی پادشای ئه‌و وڵاته‌، كه‌ له‌و پێده‌چێت ئه‌و كه‌سانه‌ بن، كه‌ توانای كێبڕكێی جێنشینیان هه‌بێت.

 

 

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، گریگۆری كوساچ مامۆستای زانسته‌ سیاسیه‌كان له‌ زانكۆی مۆسكۆی حكومی ده‌ڵێت:" كۆتایی هاتنی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ بۆ  دۆخی ئێستای ئابووری سعودیه‌، ده‌كرێت چه‌ندین قه‌یرانی سه‌ره‌كی له‌ وڵاتدا دروست بكات و چه‌ند كه‌سێكی خێزانی پادشا دژی سیاسه‌تی پادشا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن".

،،

ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی (له‌ سعودیه‌) ده‌كرێت له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ڕاكردنی ڕوسیا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌كه‌، جۆرێك له‌ بۆڵه‌ بۆڵ و سكاڵا بكه‌ن،به‌ڵام محمد بن سه‌لمان له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ تاوانێكی نیه‌".

به‌ڵام مایكڵ ستیڤنس توێژه‌ر له‌ په‌یمانگای پادشایی هاوبه‌ش بۆ توێژینه‌وه‌ی به‌رگری (RUSI) گومانی هه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌ك له‌ نێوان ده‌ستگیركردنه‌كان و شكستی ڕێكه‌وتنی  (ئۆپیك+) هه‌بێت، ئه‌و توێژه‌ره‌ ده‌ڵێت:" ئه‌حمه‌د و محمد بن نایف هیچ كاریه‌گه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی ووزه‌ نیه‌،ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆیی (له‌ سعودیه‌) ده‌كرێت له‌سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت و ڕاكردنی ڕوسیا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌كه‌، جۆرێك له‌ بۆڵه‌ بۆڵ و سكاڵا بكه‌ن،به‌ڵام محمد بن سه‌لمان له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ تاوانێكی نیه‌".

به‌ وته‌ی ئه‌و توێژه‌ره‌ ئه‌و هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنانه‌ ده‌كرێت په‌یامێك بێت بۆ خێزانی پادشایی، كه‌ كارێك نه‌كه‌ن و سنوری خۆیان نه‌به‌زێنن.