پۆتین پرۆژه‌ یاسای مانه‌وه‌ی خۆی تا ساڵی 2036 ئیمزا كرد

پۆتین پرۆژه‌ یاسای مانه‌وه‌ی خۆی تا ساڵی 2036 ئیمزا كرد

481 خوێندراوەتەوە

ڤلادیمێر پۆتین سه‌رۆكی ڕوسیا پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ گۆڕینی ده‌ستوری ئیمزا كرد، كه‌ به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ ده‌توانێت بۆ ماوه‌ی 16 ساڵی دیكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندی جه‌ماوه‌ر هه‌یه‌ و له‌ ڕاپرسیدا یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌.

كۆشكی كرملن بڵاوی كرده‌وه‌،دوای سێ ڕۆژ له‌ ناردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ئه‌مڕۆ پۆتین پڕۆژه‌كه‌ی ئیمزای كردووه‌،كه‌ به‌ ده‌نگی كۆی ده‌نگ جگه‌ له‌ یه‌ك ده‌نگی نه‌خێر پڕۆژه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانی ڕوسیا په‌سه‌ند كراوه‌.

ئه‌م یاسایه‌ پێویستی به‌ ڕه‌زامه‌ندی دادگای ده‌ستوری وڵات هه‌یه‌، دواتریش ڕاپرسیه‌كه‌ی رۆژی 22ی نیساندا ده‌خرێته‌ ده‌نگی جه‌ماوه‌رییه‌وه‌.

به‌پێی یاسای ئێستا، ڤلادیمێر پۆتین ناتوانێت بۆ ساڵی 2024 خۆی كاندید بكاته‌وه‌، به‌ڵام به‌پێی ڕێكاری نوێ ده‌توانێت بۆ ویلایه‌تێكی دیكه‌ خۆی كاندید بكاته‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت بۆ دوو جاری دیكه‌ كه‌ هه‌ر جاره‌ی شه‌ش ساڵه‌ خۆی كاندید بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها چاكسازیه‌ ده‌ستوریه‌كه‌ چه‌ندین گۆڕانكاری دیكه‌ش له‌ خۆ ده‌گرێت، كه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا بگونجێت.

پۆتین له‌ ساڵی 2000ه‌وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدایه‌