چیرۆکی کیمیایبارانکردنی هەڵەبجە لەزاری هاوشێوەکەی عودەیەوە

چیرۆکی کیمیایبارانکردنی هەڵەبجە لەزاری هاوشێوەکەی عودەیەوە

1133 خوێندراوەتەوە

هەژار جەمال

لەتیف یەحیا یەکێک دەبێت لەهاوشێوەکانی عودەی کوڕە گەورەی سەدام حسێن و لەیاداشتەکانی خۆیدا بەناوی " من کوڕی سەدام بووم" باس لەزۆر ڕووداوی گرنگی ئەوسەردەمە دەکات و لەبەشێکی یاداشتەکانیدا باسی کیمیاباران کردنی هەڵەبجەو عەلی حەسەن مەجید دەکات.

لەتیف بەهۆی نزیکی لە کۆشکی کۆماری و بەرپرسانی حزبی بەعس، باسی چیرۆکی کیمیایبارانکردنی هەڵەبجەمان بۆ دەکات و دەڵێ عەلی حەسەن مەجید لەساڵەکانی حەفتاکاندا بەشداری شەڕی لەناوبردنی کوردەکانی کردووە و لەهێرشێکی سوپای عیراقدا لەکوردستان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بەدیل دەگیرێت، لەتیف بەردەوام دەبێت و دەڵێت دەبوایە عەلی حەسەن مەجید ئیعدام بکرایە، بەڵام سەرکردایەتی کورد زۆر درێژەی پێدەدات و دوای دەخات، ئەمەش دەبێتە دەرفەت بۆئەوەی مەجید لەگەڵ پاسەوانی بەندیخانەکە ڕێکبکەوێت و بەرتیلی بداتێ و بەڵێنی پێبدات ئەگەر هاوکاری بکات لەدەربازکردنیدا پۆستێکی خەیاڵی لەبەغداد پێبدات، عەلی حەسەن دەربازی دەبێت و دەگاتەوە بەغداد

،،

ئەمەش دەبێتە دەرفەتێکی باش بۆئەوەی لای سەدام حسێنی ئامۆزای کە ئەوکات جێگری سەرۆک کۆمار دەبێت خۆی بەسەرکەوت و گرنگ لەقەڵەم بدات.

هاوشێوەکەی عودەی دەڵێت ئەم پاسەوانە چەپەڵە هەربەڕاست ڕزگاری دەکات و دەیگەیەنێتە بەغداد، بەڵام عەلی حەسەن لەجێی بەجێهێنانی پەیمانەکەی پاسەوانەکە دەکوژێت.

لەتیف بەردەوام دەبێت لەگێڕانەوەی چیرۆکەکەی و دەڵێت ئەوکات من یەکەم خۆدەرخستنم بوو وەک هاوشێوەی عودەی و لەنزیکەوە ئاگاداری زۆرشت بووم و چەند هەفتەیەک پێش ۱٦ ــ ۳ ــ ۱۹٨٨ سەدام حسەین عەلی حەسەن مەجیدی لەگەڵ پیلانێکی شەیتانیدا ناردە کوردستان.

دەڵێت عەلی حەسەن مەجید ئەوکات وەزیری ناوخۆبوو، خاوەن دەسەڵاتێکی زۆربوو، بۆکۆتاییهێنان بەکوردەکان بەیەک هەنگاو پێشنیاز بۆسەدام دەکات کە غازی ژەهراوی لەدژی کوردەکان بەکاربێنێت و سەدامیش ڕەزامەند دەبێت و بەفرۆکەی هێڵی کۆپتەرەوە غازی زەنف و سارینی ڕشت بەسەر کوردەکانداو کەبەتەنها لەشاری هەڵەبجە زیاتر لە5000 ژن و پیاو و منداڵ و پیر بەئازارەوە مردن. چەندین کیلۆ مەتریش بەدەوری ناوچەکەدا رووەک و سەوزایی ژهراوی بوون، بۆیە عەلی حەسەن مەجیدیش لەئەنجامی ئەم هێرشەوە لەقەبی عەلی کیمیاویان داوەتێ.

لەتیف بەردەوام دەبێت و دەڵێت لەپرۆژەی ژمارە 7 ئەم هێرشی چەکی کیمیاوییە هیچ بابەتی باس و لێدوان نەبوو، هەرچەندە هەمووکەس لەعێراق دەیزانی و وێنە سامناکەکانی چەندینجار لەدەنگوباسە سەرەکییە جیهانیەکاندا نیشاندەدران و منیش بێدەنگ بووم و قسەم نەدەکرد،

،،

چونکە نەنکم و پاپیرەم کورد بوون و خەڵکی ئەوێ بوون، عودەی ئەم شتەی دەزانی و نەمدەتوانی هیچ بڵێم .

ئەوانە کێبوون دژی کیمیایبارانکردنەکەبوون لەتیف یەحیا بەحکومی ئەوەی وەک کوڕی سەدام دەناسرا ئاگای لەڕوداووەکان بوەو دەگێڕێتەوەو دەڵێت، خەڵک زۆر ناڕەزای بەرامبەر بەکارهێنانی ئەم چەکە کیمیاییە لەئاستی جیهاندا نیشاندا، دەڵێ تەنانەت لەچواردەوری سەدامیش دەنگ بەرز بوویەوە کە عەلی حەسەن مەجیدیان بەمرۆڤ کوژ و جەردە ناو دەبرد، لەدریژەی چیرۆکەکەیدا دەڵێت یەکێک لەوانەی کەڕەخنەی زۆر توندو تیژی لەمکارە گرت بەڕێوەبەری پۆلیس بوو بەناوی فەیسەڵ بەڕات، دواتر لەسەرئەم ڕەخنەیەلە لەناویان بردو کوشتیان و لەگەڵ ئەویشدا 28 کەسی تریش لەهاوکارو دەورو پشتیان کوشت.

هاوشیوەکەی عودەی دەڵێت، سەدام بەدە ستی خۆی ڕەخنەگرێکیتری کوشت و ئەم ڕەخنەگرەش وەزیری تەندروستی بوو، بەناوی( ریاد ئیبراهیم)ە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژی کوردەکان و شەڕی عێراق ئێرانیشی مەحکوم کرد ، ریاد لەپەرلەمان تەنانەت داوای کشانەوەی سەدامیشی کردبوو، دواتر و لەکۆبونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیراندا لەسەر ئەم ڕەخنانە سەدام خۆی قژی ریاد دەگرێت و ڕای دەکێشێت و گولەیەک دەنێت بەناوی دەمیەوەو دەیکوژێت و بەم شێوەش کۆتایی بەدانیشتنی ئەنجومەنی وەزیران دەهێنێت. سەدام جۆرە تۆڵەکردنەوەیەکی بەم شێوەی هەبوو بۆئەوانەی ڕەخنەیان لێدەگرت، تاپیشانی هەموان بدات کەکەس نەتوانێت ڕەخنەی لێ بگرێت یان وشەیەک بڵێت پێچەوانەی کارەکانی ئەو بێت.