جه‌نگى  سوپاى تارمایى

ڕۆژنامه‌نوسێك چۆن شكستى به‌هیتله‌ر هێنا...؟

جه‌نگى سوپاى تارمایى

458 خوێندراوەتەوە

مه‌ریوان فه‌تاح

زۆرجار له‌دواى شه‌ڕه‌گه‌وره‌كان یاخود داستانه‌ جیهانیه‌كان كۆمه‌ڵێك چیرۆكى نهێنى ورده‌كارییه‌كانى شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كان یاخود پلانه‌كان ئاشكرا ده‌بن كه‌ ده‌بنه‌ جێ سه‌رسوڕمانى مرۆڤ، له‌كاتى شه‌ڕى جیهانى دووه‌مدا ئه‌مریكا له‌رَێگه‌ى كۆمه‌ڵیك هونه‌رمه‌نده‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى ڕۆژنامه‌نوسێك به‌ئه‌نجامدانى چه‌ند چالاكیه‌كى هونه‌رى گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر سوپاى نازییه‌كاندا به‌سه‌ر هیتله‌ردا تۆمار ده‌كه‌ن..

له‌م ڕاپۆرته‌دا ورده‌كارى ئه‌و سوپا تارماییه‌ كه‌ بۆ فێڵ كردن له‌هیتله‌ر دروستده‌كرێت و شكستى پێده‌هێنێت ده‌خرێته‌ ڕوو.

وێنەكیش و دیزاینەری جل و بەرگ ئەكتەر و ئەندازیاری دەنگی كووبونەوە نەك بۆ دروست كردنی فلیمیكی سینمای یان شانوو گەریه‌كى هونەری یان دروست كردنی بڵاوكراوەی هونەری ،بەڵكو بۆ بەشداری كردنی فیعلی لە سوپای ئەمریكادا لە جەنگی دژی هیتله‌ردا .

دەبێت ئەو جۆرە لە پلانانە نامۆ بن لە كاتی روبەرووبوونەوەی جەنگیدا بەڵام سەركردەكانی ئەمریكا بروای تەواویان بەوە هەبوو كە ئەو هونەرمەندانە ئەنجامی جەنگەكە بە تەواوی دەگورن لە بەرژەوەندی خویان.

،،

ئەو سوپا خه‌یاڵیە لە ناو سوپای ئەمریكیدا دروست كرا كە تەواوی ئەندامانی سوپاكە لەهونەمەندانی جۆراو جور پیك هاتبوون، هێچ یەكیك لە مانە جگە لە نمایش كردنی جەنگ لە فیلم و شانۆكاندا بەشداری جەنگی راستەقینەی سەربازی نەبوون.

سوپاكە بە ( سوپای تارمایی ) ناسرابوو كە ژمارەیان ( 1100 ) هونه‌رمه‌ندى ئەمریكی بوون ، چەكی ئەو سوپایه‌ تەنها فێڵ و چەواشەكردنی سوپای هیتله‌ر و هاوپەیمانه‌كانى بوو لە جەنگی جیهانی دووەمدا لە سالی 1939 -1945، بە بڵاو كردنەوەی هەواڵی ناڕاست و سەر لی شیواندنی دوژمن لە بەرەی جەنگدا.

كاری ئەو سوپایە بە شێوەیەكی بەرچاو زیادی كرد بە فەرمیش لە ناو سوپادا بە كەتیبەی تایبەتی ژمارە (23 ) ناسرابوو ئەو هیزە چالاكیەكی بەر فراوانی ئەنجامدا بە تایبەتی لە سالی 1944 تا كوتایی جەنگی جیهانی دووەم. تەواوی چالاكیەكانی لە ئەوروپا بە تایبەت وڵاتانی فه‌ره‌نسا ،به‌لژیكا، لۆكسه‌مبۆرگ و ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامده‌دران.

كاری ئەو هیزە تەواو لە فیلیمیكی سینمای دەچوو چونكە سه‌رجه‌م ئەندامانی ئەو هێزە جل و بەرگی سەربازی سوپای ئەمریكیان دەپووشیوو بە شوینَە گشتیه‌كاندا بڵاو دەبوونەوە وەك یانەی شەوان خواردنگه‌و بازاڕەكاندا بە ده‌نگى به‌رز قسه‌یان دەكرد و باسیان لە سوپاو پلانی هێرشەكان ده‌كرد و تواناى جەنگی ئەمریكیان تاوتوویێ دەكرد چونكە ئاگاداری ئەوە بوون كە لەو شوینانەدادەتوانن هەواڵە چەواشەكارە ناڕاستەكانیان بە سیخوڕە ئەڵمانیەكاندا بگوازنەوە بۆسەركردەكانی دووژمن. ئەندازیارانی پسپۆڕان دەنگ، جۆرە شەپۆلە ڕادیویەكیان دروست كرد لە كە لە شێوەی گەیاندنی دەنگی سەربازی بە بڵاوكردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبیلی سەربازی و تانك و توپی ئەمریكی دەكرد بە ئاسانیش زوربەی سیخورەكانی ئەلمانیا گوێ بیستی دەبوون.

زورجاریش لە ڕێگای ئەو سیستمە دەنگیەوە جوڵەی هیزی ئاسمانی و زه‌مینى هیزەكەیان بەیان دەكرد،دواتر بیر لەوە كرایەوە دەبێت ئەم باسكردنانە بە شیوەیەك بە رجەستە بكرێت لە پێش سیخوڕەكانی دوژمندا، ئەندازیارانی ئەو هیزە بە سەدان زریپوش و چەكی قورس و تانكی سەربازیان لە باڵۆن دروستكرد، جورە دیزاینیكیان بۆ داڕشت جگە لە هێزەكەی خویان هەركەس تەماشای بكردایە لە كەره‌ستە سەربازیە راستیەكانی جیا نەئەكردەوە لە پاڵ ئەو باڵۆنانەدا شیوەی لیزەریكیان دانابوو كە بە شەوان جورە بڵێسەیكی پیشان دەدا وەك ئەوەی ئەو كەره‌ستانە هێزی دوژمن توپ باران دەكەن، لە هێرشی شاری میتزی پۆڵایندا توانی دەوریكی كاریگەریان هەبیت لە پرَ كردنەوەی بەشی خالی سوپای ئەمریكیدا. بەڵام یەكیك لە گرنگترین كاری سەربازی ئەو سوپایە دەگەڕێتەوە بۆ ئازاری 1945 كە لەو كاتەدا ( ڕالف جیرسون )ی به‌رَێوه‌به‌رى ڕۆژنامەی ( نیویوركی ) سەركردایەتی دەكرد.

توانرا 600 تانك و كەره‌ستەی سەربازیان بۆ هێرشەكە ئامادەكەن ئەندازیارانی دەنگی توانیان مەودای گەیشتنی رادیوەكانیان بو 14 كیلومەتر زیاد بكەن دەنگی دەبابە و 30 هەزار سەربازی خیالی بۆ بەرەی دوژمن بگوازنەوە .

لە جەنگی پەِرینەوەی هیزی ئەمركی لە دەریاچەی ڕایین ، ئەو هەواڵانە هیزی نازی بە شیوەیك ترساند توانرا هیزە ڕاستەقینە ئەمریكیەكە بە ئاسانی بپەڕیتەوەو سەركەوتووبن. ئەمو هیزەی بە درێژای هەمووجەنگەكان تەنها 3 كەسیان لێ كوژران و چەند كەسیكیان لێ برینداربوو ، بە ڵام ئەو سوپایە بە كَوتایی هاتنی جەنگی جیهانی دووەم كارەكانیان كوتایی پێهات لە بەرەكانی جەنگدا بەڵام هیزی ئەمریكی زانیاریەكانی سەر ئه‌و هێزەی بۆ ماوەی 40 ساڵ بە نهَینی هیشتەوە ، ئەندامانی تیمەكە بە شَیوەیەكی فەرمی لە لایەن كونگرێسی ئەمریكیەوە خەڵاتی زێڕینی گونگریسیان پێبەخشرا كە بە بەناوبانگ ترین خەلات دادەنریت لە ئەمریكادا.

لە سالی 2013 فلیمیكی دیكۆمێنتاری لە سەر دروست كرا بە ناوی ( سوپای تارمای ) .