ورده‌كاری  پرۆسه‌یه‌كی نهێنی بۆ گواستنه‌وه‌ی نیو ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ ئه‌مریكا

ورده‌كاری پرۆسه‌یه‌كی نهێنی بۆ گواستنه‌وه‌ی نیو ملیۆن پشكنینی كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهانەوە بۆ ئه‌مریكا

3725 خوێندراوەتەوە

ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان ئاشكرایان كرد، كه‌ هێزی ئاسمانی ئه‌مریكی و موسادی ئیسرائیلی دوو پرۆسه‌ی نهێنیان بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌دان پشكنین بۆ ئاشكرا كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئیتاڵیاوه‌ بۆ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك گواستۆته‌وه‌، كه‌ دیار نیه‌ بۆ چ ناوچه‌یه‌ك گواسراونه‌ته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه‌،كه‌ هێزەئاسمانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 500 هه‌زار پشكنینیی کۆرۆنایان به‌ (پرۆسه‌یه‌كی نهێنی) گواستۆته‌وه‌ كه‌ بە (911) ناویان هێناوه‌.

ڕۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت فڕۆكه‌كه‌ دوا نیوه‌ڕۆی ڕۆی دووشه‌ممه‌ له‌ بنكه‌ی (ئاڤیانۆ)ی ئاسمانی له‌ باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیتاڵیاوه‌ هه‌ستاوه‌ و له‌ شاری مه‌مفیسیسی ویلایه‌تی تێنیسی ئه‌مریكا نیشتۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ دوو كه‌س له‌ ناو فڕۆكه‌كه‌ وێنه‌یان گرتووه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م سه‌رجه‌م وێنه‌كان سڕدرانه‌وه‌، ماڵپه‌ڕی (دیڤیس وان) ده‌ڵێت گه‌یشتوون به‌ ڕاستی بڵاوكردنه‌وه‌كه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دیڤید گۆڵدفین گه‌یشتنی فڕۆكه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ی پشت ڕاست نه‌كرده‌وه‌.

تاكو ئێستا سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پشكنینانه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، ئایا له‌ناوخۆی ئیتاڵیادا وه‌ده‌ست كه‌وتوون، كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بڵاو بۆته‌وه‌، یان له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌ و پاشان له‌ ڕێگای ئیتاڵیاوه‌ بۆ ئه‌مریكا گواسراوه‌ته‌وه‌.

له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌می ئامێری پشكینینی كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا ده‌گیرا، كه‌ تاكو ئێستا 9500 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون و 154 كه‌سی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ ئیسرائیلیش ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل (موساد پرۆسه‌یه‌كی نهێنی بۆ گواستنه‌وه‌ی 100 هه‌زار پپشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدا، هه‌وره‌ها كه‌ناڵی 12 ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ موساد پلانیشی داناوه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا 4 ملیۆن پارچه‌ی دیكه‌ش له‌ وڵاتانی جیهانه‌وه‌ بگوازێته‌وه‌.

به‌ڵام كه‌ناڵی 12ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌كه‌ نه‌كرد، هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنانه‌شی ئاشكرا نه‌كرد، كه‌ پشكنینه‌كانی لێوه‌ هێنراوه‌.

ئه‌م جوڵانه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆرس (كۆڤید-19) كه‌ تاكو ئێستا 433 كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.

هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له‌و ناوچانه‌ راِگه‌یاندووه‌، داواشیان كردووه‌ بۆ به‌ هۆكاری (ناپێویست) له‌ ماڵ نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی گشتیان له‌ شه‌ودا ڕاگرتووه‌ و به‌ توندی ڕێكاره‌كانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی زایرۆسه‌كه‌ گۆتۆته‌ به‌ر.

سەرچاوە:الحرة