ئێواره‌ی دوێنی سه‌رجه‌م هێزه شیعییه‌كان جگه له ڕه‌وتی سه‌در به ڕێبه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در، له ماڵی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر راگه‌یاندنی دوو دوو په‌یامی هاوبه‌ش ڕێكبكه‌ون، كه په‌یامێكیان بۆ عه‌دنان زرفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ته، بۆ ئه‌وه‌ی له په‌یامه‌كه‌دا ئاگاداری بكه‌نه‌وه، كه پشتگیری ناكه‌ن، په‌یامی دووه‌میش بۆ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی دیكه له جێگای زرفی دابنێت، به‌ڵام وتوێژه‌كان كه هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌رده‌وامیان هه‌بوو، نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێك.
ئێران هیچ رێنماییه‌ك نادات:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه كۆبوونه‌وه‌كه زۆری خایاندووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێنماییه‌كانی ئێران و تێبینیه‌كانی بوونیان نه‌بوو، به پێچه‌وانه‌ی دانیشتنه‌كانی دیكه، كه ئێران به ئاشكرا و به ڕوونی بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت و كاندیدی سه‌رۆك حكومه‌ت ده‌رده‌بڕی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه بۆ ئیندیپێندنت قسه‌ی كردووه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ماڵی حه‌كیم، هیچ به‌رچاو ڕوونیه‌كی تێدا نه‌بووه، بژارده‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت و ئهلتهرناتیڤهكانیش دیاری نهكراوو بوون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی میكانیزمی جێبه‌جێ كردنی بژارده و پێشنیاره‌كانیش بونیان نه‌بوو، واته گه‌یشتن به ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش زۆر لاواز بوو
،،
بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه به‌بێ هیچ ئه‌نجامێك یان ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش یان بهشداربوویهكیان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ببه‌ستێت ، كۆتایی هات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه زه‌رفی سه‌ر به ئه‌وانه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ماڵی حه‌كیم هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه، كه ویستویانه كاندیدبوونی زورفی ڕه‌ت بكه‌نه‌وه، به‌ڵام نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجامێكی هاوبه‌ش. زرفی پشتگیری سه‌در به‌ده‌ستده‌هێنێت كوتله‌ی سه‌در كه خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانیه له دوولایه‌نه‌وه پشتگیری زرفی ده‌كات، یه‌كه‌میان ئه‌گه‌ر كابینه‌كه‌ی بهێنێته په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌دات، دووه‌میشیان پاڵپشتی ده‌كات له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لایه‌نه ناڕازیه شیعییه‌كان.
سه‌در ڕه‌تی كرده‌وه، كه نوێنه‌ریان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ماڵی حه‌كیم بكات، به‌ڵام دوای ته‌واوبوونی دیداره‌كان به تایبه‌ت چاوی پێیكه‌وت. حاكم زاملی سه‌ركرده له ره‌وتی سه‌در ئاشكرای كرد، كه كاری زرفی زۆر قورسه، به‌ڵام له‌وه‌یه متمانه‌ی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنێت.
،،
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه ڕاسته لایه‌نه شیعه‌كان ناڕازین له كاندید كردنی، به‌ڵام زرفی ده‌توانێت متمانه‌یان بهدهستبهێنێنێت.
متمانه‌ی كورد و سوننه به‌ده‌ستده‌هێنێت
هه‌رچه‌نده زرفی ده‌ستی به دانوستانه‌كان نه‌كردووه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی لایه‌نه كوردییه‌كان پشتگیری له كاندید بوونی ده‌كه‌ن، ئه‌مه ته‌نها سه‌ره‌تایه‌كی باشه بۆ زرفی، چونكه له كاتی دانوستان و گفتوگۆكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كه به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌بێته جێگای ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و دوولایه‌نه سه‌ره‌كیه، یان به لێدوان و وته‌كانی له‌سه‌ر بودهجی هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه، وه‌ك محەمەد تۆفیق عه‌لاوی دڵی كورد له‌خۆی ده‌ڕه‌نجێنێت، بۆ سوننه‌ش ئایا ده‌توانێت داواكانیان جێبه‌جێ بكات، كه خۆی له ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی ناوچه سونیه‌كان و ده‌ست و په‌نده بڕینی میلیشیا شیعه‌كان ده‌بینێته‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین عه‌دنان زرفی له نێوان دووڕیانی سه‌ركه‌وتن و شكستدایه، ئه‌گه‌ر به وریای و شاره‌زایی زۆره‌وه مامه‌ڵه نه‌كات، ئه‌وا ناتوانێت دڵی هه‌موو لایه‌ك بۆ خۆی ڕابكێشێت و متمانه‌یان بهدهستبهێنێنیت، بۆیه ئه‌ركی زۆر قورسه و سه‌ركه‌وتنی هیچ مسۆگه‌ر نیه، چونكه سه‌ركه‌وتنی ته‌نها به متمانه‌دانی په‌رله‌مان كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵكو دوای متمانه‌دان ئه‌ركی قورس‌تر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كان پشتگیری نه‌كه‌ن،بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌ك عه‌لاوی بكات، ئه‌وا هه‌ر زوو شكست دێنێت، خۆ ئه‌گه‌ر متمانه‌ی لایه‌نه‌كان به‌ده‌ست نه‌هێنێت، ئه‌وا دوای پێكهێنانی حكومه‌ت، حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ده‌ری كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌چێت.