خامنەیی وتارێکی جیاواز پێشکەش دەکات

ئابڵوقەی ئەمەریکا، سەربەخۆیی دارایی بە ئێمە بەخشی

خامنەیی وتارێکی جیاواز پێشکەش دەکات

415 خوێندراوەتەوە

و. محەمەد سەڵاح

ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکی تەلەفیزیۆنیدا بۆ سەری ساڵی نوێی فارسیی، ستایشی ئێرانیەکانی کرد بۆ جەنگ و بەرخودانیان بەرامبەر ڤایرۆسی کۆڕۆنای نەگریس کە وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست پێشەنگە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە. خامنەیی وتی کە ساڵێکی نەهامەتی بوو بۆ ئێرانیەکان کە ئازاریان چەشت بەرامبەر ئابڵوقەی ئابوری ئەمریکا، لافاو و ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە زیاتر لە ۱٤٠٠ کەسی کوشت و ۲٠٠٠٠ کەسی تریش بە دەستیەوە دەناڵێنن.

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی توشبوونی خامنەیی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڵام تەندروستی زۆر باش دیار بوو، وە ووتیشی'' پزیشکەکان، پەرستارەکان، یاردەدەری پزیشکەکان، بەڕێوبەر و گشت کارمەندانی نەخۆشخانەکان سەربازی ونن و لە پێشەوەی جەنگەکەدان'' ڕۆژی چوارشەممە بەرپرسانی نزیک لە خامنەیی دەنگۆی توشبوونی عەلی خامنەیی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنایان ڕەتکردەوە.

نەورۆز یاخود '' ڕۆژی نوێ'' بە زمانی فارسی، کە ئاهەنگێکی لەمێژینەیە و بە گرنگترین بەروار دادەنرێت لە ساڵنامەکەیان، کاتێک خێزانەکان کۆدەبنەوە و دیاری بەیەک دەبەخشن.

،،

بەڵام ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئاهەنگەکەیانی لێ کاڵکردوونەتەوە.

خامنەیی ئاماژەی بەوەدا کە '' ساڵی ڕابردوو ساڵێکی نەهامەتی و شوم بوو بۆ ئێرانییەکان'' هەروەها وتیشی '' دەستپێکی ساڵەکە بە لافاو بوو کۆتاییەکەیشی بە کۆڕۆنا....بەڵام ئێمە بە یەکگرتووی سەردەکەوین بە سەر هەموو ئەم نەهامەتیانەدا.'' وە ناوێکی بە ساڵە نوێیەکە بەخشی و ناوینا ''ساڵی زیادکردنی بەرهەم.'' حەسەن ڕوحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکیدا ئەرک و ماندووبوونی پزیشک و پەرستارانی ئێرانی بەرزنرخاند بۆ نەبەردیان لەبەرامبەر هەوڵەکانیان لەدژی ڤایرۆسەکە.

لەئێستادا ملیۆنان لە ئێرانییەکان پێشوازی لە سەری ساڵی نوێ دەکەن لەناو چوار دیواری ماڵەکەیاندا. بەڵام پۆلیس وتی کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ڕێنماییەکانی تەندروستییان پشتگوێخستووە بۆ مانەوەیان لە ماڵەوە و لە کەناری دەریای قەزوین قەرەباڵغی دروست دەکەن، کە بەدرێژایی ئاهەنگەکانی نەورۆز لەلایەن گەشتیارانەوە ڕووی تێدەکرێت.

ئەم هەفتەیە ویلایەتە یەکگرتووەکان پەیامێکی ڕاشکاوانەی ئاراستەی ئێران کرد: بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئێران ناپارێزێت لە ئابڵوقەکانی کە داهاتی نەوتەکەی دادەبەزێنێت و ئابورییەکەی دەهەژێنێت.

'' موحەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکیدا لە تویتەر وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا دەڵێت '' ئیدارەی ئەمریکا شانازی کە کوشتنی ئێرانیەکان دەکات لە ڕۆژی نەورۆزدا... کۆشکی سپی زۆرترین پەستان دەخاتە سەر خۆی بۆ ئەوەی بگاتە لوتکەی دڕندەیی لەئەنجامی شێواندنی ژیانی خەڵک.'' وە وتیشی ''

پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا:

لەداهاتوودا سیاسەتی تۆ لە سەرشۆڕیدا دەژیت، بەڵام ئێران هەرگیز ناشکێت.'' ''گوتارێکی بێوێنە'' خامنەیی توندڕەو کە هەمیشە نەیاری ئەمریکایە، پێچەوانەی زۆرێک لە گوتارە ئاگرینەکانی، ئەمجارە دوورە پەرێزبوو لە هێرشکردنە سەر ئەمریکا و ئاماژەی بەوەدا کە '

،،

' ئێران سودی لە ئابڵوقەی ئەمریکا وەرگرت. بەڕاستی ئەمە سەربەخۆیی دارایی بە ئێمە بەخشی.''

هەر لە ساڵی ۲٠۱۸ەوە خاڵی ناکۆک و بەریەککەوتنی تاران و واشنتۆن لە بەرزبوونەوە دابووە کاتێک دۆناڵد ترەمپ ویلایەتە یەکگرتووەکان و شەش نەتەوەی تری پاشگەزکردەوە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ۲٠۱۵ و دووبارە ئابڵوقەخستنەسەر وڵاتەکە و پەککەوتنی ئابورییەکەی.

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ووتی کە میکائیل وایت، جەنگاوەرێکی کۆنی هێزی دەریایی ئەمریکایە کە لە ۲٠۱۸ەوە زیندانیکراوە.

ڕۆژی پێنج شەممە حکومەتی ئێران یارمەتی پزیشکی بۆ ڕەوانەکردووە، بەڵام تاکە مەرجی ئێران بۆ ئازادکردنی وایت مانەوەیەتی لە وڵاتی ئێران. وایت بەتۆمەتی سوکایەتیکردن بە خامنەیی و بڵاوکردنەوەی وتارە نایاساییەکانی دژ بە ئێران کە لە ژێر ناوی خوازیارەوە بوون، بە زیندانیکردنی زیاتر لە ۱٠ ساڵ دادگایکرا.

تاوەکو ئێستا ژمارەی ئەمریکیە دەستبەسەرکراوەکان لە وڵاتی ئێران نەزانراوە، بەڵام واشنتۆن هەڕەشەی لە ئێران کردووە بە دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیانی ئێرانی لە بەرامبەر هەر کارێکی نابەجێ. دابەزینی ئاستی ئابوری ئێران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نیگەرانی هاوڵاتیانی، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕێگەی بەکارهێنانی دیبلۆماسیەتی بە ئێران بەخشی لە جیاتی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئەمریکا.

بەرپرسێکی ئێرانی کە نەیویست ناوەکەی بزانرێت وتی ''بەڵێ. گوتاری ڕابەرەکە بێوێنە بوو. شێوازی ئاخاوتنی جیاواز بوو، ئاوازی دەنگی جیاواز بوو و هەستت نەدەکرد کە نەیاری ئەمریکایە.'' پرسیاری لێکرا کە ئەم ڕێگایانە چین بۆ کاڵکردنەوەی خاڵە ناکۆکەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە ''ئەمریکا درک بەوە دەکات کە پێویستە چیبکرێت. ئەرکە لە سەریان کە ئابڵوقەمان لە سەر لابدەن، پاشان ئێمەش هەنگاویان بۆ دەنێین.

'' سەرچاوە: ئاژانسی ڕۆیتەرز ــ دوبەی