ڕیزبه‌ندی وڵاتانی جیهان له‌ مردنی توشبوانی كۆرۆنادا چۆن ‎ گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات؟

ڕیزبه‌ندی وڵاتانی جیهان له‌ مردنی توشبوانی كۆرۆنادا چۆن ‎ گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات؟

2118 خوێندراوەتەوە

دوای سێ مانگ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ‎توشكردنی زیاتر له‌ چاره‌كه‌ ملیۆنێك كه‌س له‌ سه‌رانسه‌ری جیهان و مردنی 10 هه‌زار كه‌س، چۆن لیستی ولاتانی جیهان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات؟

‎له‌ كاتێكدا چین له‌ڕووی ژماره‌ی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدانه‌وه‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا بوو، به‌ڵام ئیتاڵیا ئێستا به‌ مردنی 4032 كه‌س ڕیزی یه‌كه‌می گرتووه‌,دوای ئه‌ویش چین دێت كه‌ 3139 كه‌س مردوون، ئه‌م ئاماره‌ زانكۆی جۆنز هۆبكنز بڵاوی كردۆته‌وه‌.

‎له‌ پله‌ی سێیه‌مدا ئێران دێت، كه‌ تاكو ئێستا 1556 كه‌س مردون، دواتریش ئیسپانیا به‌ مردنی 1375 كه‌س.

‎فه‌ره‌نسا به‌ مردنی 450 كه‌س پله‌ی پێنجه‌می وه‌رگرتوه‌، دوای ئه‌ویش ئه‌مریكا دێت كه‌ مردنی 273 كه‌سی تۆمار كردووه‌.

‎به‌ریتانیا پله‌ی حه‌وته‌می وه‌رگرتوه‌ و به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تاكو ئێستا 177 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هۆڵه‌نداش دوای به‌ریتانیا دێت به‌ تۆماركردنی 106 گیانله‌ده‌ستدان ، پاشان كۆریا باشور دێت كه‌ 102 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

‎ئه‌ڵمانیا پله‌ی ده‌یه‌می به‌ركه‌وتووه‌ و 72 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، پاشان به‌لجیكا و سویسرا دێن به‌ تۆماركردنی 67 و 57 گیانله‌ده‌ستدان.

‎له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا زیاتر له‌ 900 ملیۆن كه‌س له‌ ماڵه‌كانیان ماوه‌نه‌ته‌وه‌، له‌ ڕۆماوه‌ بۆ نیویۆرك و له‌وێشه‌وه‌ بۆ پاریس خه‌ڵكی بۆ خۆپاراستنیان له‌ كۆرۆنا له‌ ماڵه‌كانی خۆیان ماونه‌ته‌وه‌.

‎به‌ پێی ئامارێك كه‌ ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ 35 وڵاتی جیهاندا زیاتر له‌ 900 ملیۆن كه‌س له‌ ماڵه‌كانی خۆیان ماونه‌ته‌وه‌ و نایه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌.

‎نه‌ته‌وه‌ یه‌كگتروه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ به‌ لانی كه‌مه‌وه‌ سێ ملیار كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه‌ره‌سته‌كانی خۆ پارێزی وه‌ك سابون و ئاویان ده‌ست ناكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ خۆیان له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بپارێزن.