‎له‌م خواردن و خواردنه‌وانه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ كه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگریت لاواز ده‌كات

‎له‌م خواردن و خواردنه‌وانه‌ دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ كه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگریت لاواز ده‌كات

684 خوێندراوەتەوە

‎هه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، پزیشكان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ زۆر گرنگه‌، هه‌روه‌ها ڕێنمایمان ده‌كه‌ن كه‌ له‌ چه‌ند خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك دوور بكه‌وینه‌وه‌

‎ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌، ئه‌و خۆراكانه‌ن، كه‌ د. سامر بلاكمۆن له‌ نه‌خۆشخانه‌ی بیدمۆنتی ئه‌مریكا، پێی وایه‌ ده‌بنه‌ هۆی لاوازكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری.

1-سۆدا: ‎خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه‌ كه‌ره‌سته‌ی دروستكراویان تێدایه‌ وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی پارێزگاریی (حافزه‌)، غازییه‌كان، تامه‌كان

 2-خواردنه‌ دروستكراوه‌كان: ‎ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ ڕاسته‌وخۆ ناخورێن، به‌ڵكو پێویستیان به‌ تێكه‌ڵ كردن به‌ خۆراكێكی دیكه‌، یان ده‌ستكاری كردنی هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ نانی سپی له‌ گه‌نمه‌وه‌ دروست ده‌كرێت، ئه‌و خۆراكانه‌ش بریتین له‌ نانی سپی،خواردنی به‌یانیان كه‌ شیرینن،ئیشی هه‌ویر(شیرنه‌مه‌نیه‌كان)، بسكیت، كێك،خوارده‌مه‌نیه‌ سوره‌وه‌كراوه‌كان، وه‌ك په‌تاتی سوره‌وه‌كراو یان وه‌ك جپسی په‌تاته‌، ئایس كرێم، خوارده‌مه‌نیه‌ گۆشتیه‌ دروستكراوه‌كان.

 

 3-ئه‌و خۆراكانه‌ی شه‌كریان تێدایه‌: ‎شیرنه‌مه‌نی، ئایس كرێم،كه‌چه‌ب،نانی سپی، شه‌ربه‌ت،مره‌با، كێك، خواردنه‌وه‌ وزه‌ به‌خشه‌كان، شیر و چۆكلاته‌، میوه‌ی له‌ قتو نراو.

4-نیشاسته‌مه‌نی: ‎وه‌ك پیتزا، برنجی سپی، شیرنه‌مه‌نیه‌كان، خواردنه‌ شیرینیه‌كان كه‌ به‌یانیان ده‌خورێن،شه‌كلامه‌نی، كێك، په‌تاته‌ی سوره‌وه‌كراو

5-خواردنه‌وه‌ كحولی و جگه‌ره‌ كێشان: ‎هه‌رچه‌نده‌ جگه‌ره‌ خواردن نیه‌، به‌ڵام ده‌بێته‌ هۆی لاوازكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری.

 

‎له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، دكنۆر بلاكمۆن ده‌ڵێت:" ژه‌مه‌ خواردنی ته‌واو، كه‌ پڕ بێت له‌ سه‌وزه‌ و میوه‌، ئه‌وا ڤیتامینات و كانزاكان به‌ جه‌سته‌ت ده‌به‌خشن،كه‌ بۆ به‌رگری له‌ نه‌خۆشیه‌كان زۆر پێویستن".

‎ده‌شڵێت:" ئه‌و خواردنانه‌ هاوسه‌نگی جه‌سته‌ و كاركردنی تا ئه‌و په‌ڕی ڕێك ده‌خاته‌وه‌، باوه‌ڕ ده‌كه‌یت یان نا، بیكه‌ره‌ سه‌ر ده‌مت و وه‌ك یه‌ك كوپ شیر وایه‌ بۆ دروستكردنی كۆئه‌ندامێكی به‌هێزی به‌رگری".