خەمیس خەنجەر ، پیاوێک کاریگەرتر لە خەنجەر

قوڵایی كارەكانی خەمیس خەنجەر لە هەرێمی كوردستان

خەمیس خەنجەر ، پیاوێک کاریگەرتر لە خەنجەر

3879 خوێندراوەتەوە

خەمیس فەرحان عەلی خەنجەر ، سەرمایەدار و سەرۆک هۆز و خاوەن دەزگای خێرخوازی و ڕاگەیاندن . تا سەرئێسقان فەلوجەیی و سوننی عێراقی . ئەختەبوتێکی پەلوپۆ بڵاو لە عێراق و هەرێمی کوردستان و قەتەر و ئەردەن و تورکیا و میسر . پیاوێک تازە زاوای سەدام حسەین ( مێردی ڕەغد ) هاوڕێ ی سەرۆک و پادشا و میرەکانی کەنداوی عەرەبی . 


خەنجەر ئەوەی دەبێتە هاوڕێ ی ئابووری یان هاوڕێ ی سیاسی یان پشتیوانیەکی گەورەی دارایی و سیاسی لەلای هێزە ئیخوانیەکانی دنیای عەرەبی بەدەست دەهێنێت یان لەلایەن شیعەکانی ئێران و عێراقەوە بەرە نەفرەت دەکەوێت و خەنجەر ئاسا دەیبڕنەوە .


ئەم پیاوەی کە پشتیوانی خۆی بۆ ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش ڕاگەیاند ، تۆمەتبارە بەوەی لە کەوتنی موسڵدا ڕۆڵی گەورەی هەبووە ، لەڕێگەی هەردووبرای هاوپەیمانیەوە( ئوسامە - ئەسیل ) نجێفی ، پلانی کەوتنی موسڵیان بۆ داعش داڕشتووە .خاوەنی هێزێکی چوار هەزار چەکداری سوننەیە لە دەشتی موسڵ - ڕومادیدا . پیشەنگی سەرۆک هۆزە سوننە توندڕەوەکانی فەلوجە و ڕومادی و موسڵ و تکریتە .

،،

خەنجەر، پەیوەندیەکی پتەوی هەیە بە هەولێر و سەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە . جگە لەوەی خۆی لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا خوێندکاری کۆلیژی زانست بووە لە هەولێر ، لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە لەگەڵ بارزگانەکانی هەرێمی کوردستاندا بە هاوکاری عودەی کوری سەدام حسەین کۆنترۆڵی بارزگانی جگەرەی لەعێراقدا کردووە بە شەریکایەتی لەگەڵ بارزگانە کوردەکانی ئەو کەرەتە بازرگانیەدا . 

 

خەنجەر لەپرۆسەی سیاسی عێراقی دوای سەدامەوە داینەمۆی سیاسەتی سونەیە لە عێراقدا . بزوتنەوەی پرۆژەی عەرەبی لە عێراقدا بەڕێوە دەبات . چەند کەسایەتی ناوداری سیاسی عێراقی و پارلەمانتار و وەزیری لە حکومەتە جیاوازەکاندا هەبووە . ڕافیع عیساوی وەزیری دارایی پێشووی عێراق کە تۆمەتبارە بە گەندەڵی لە حکومەتەی دووەمی مالیکیدا نوێنەری ئابووری خەنجەرە لە هەرێمی کوردستان و نوێنەری سیاسی خەنجەربوو لە حکومەتی عێراقدا .

عیساوی لەپاش تۆمەتبارکردنی قەیرانێکی سیاسی گەورەی بۆ حکومەتەکەی مالیکی دروست کرد کە نزیکەی سێ مانگ مانگرتنی سەرتاسەری بوو لە پارێزگاکانی سوننەدا و هەرێمی کوردستانیش نوێنەری خۆی بۆ پشتیوانی مانگرتنەکانی سونە ناردە لای عیساوی . بەدوایدا زیندانی ئەبوغرێب شکێنرا ، نزیکەی هەزار ئەندامی داستگیرکراوی قاعیدە ئازادکران . دواتر چوونە ناو داعشەوە ، بەیعەتیان بە ئەبوبەکر بەغدادی دا . داعش بەو هیزە یەکی بەیەکیەی لە ئەبوغرێبەوە هەلهاتن زۆربەی پارێزگاکانی سونەی لە عێراقدا گرتە دەست .

،،

خەنجەر دەزگایەکی خێرخوازی گەورەی  هەيە بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستاندا . بنکەی سەرەکی لەهەولێرە . سەرپەرشتی ئاوارە عەرەبە سونەکان دەکات لە هەرێمی کوردستاندا . کۆمەک و هاوکاریەکانی قەتەر و کوەیت و ئۆردن و خودی خەمیس جەنجەر دەگەیەنێت بە عەرەبە سونەکانی هەرێمی کوردستان

 
خەنجەر دەزگایەکی خێرخوازی گەورەی  هەيە بەتایبەتی لە هەرێمی کوردستاندا . بنکەی سەرەکی لەهەولێرە . سەرپەرشتی ئاوارە عەرەبە سونەکان دەکات لە هەرێمی کوردستاندا . کۆمەک و هاوکاریەکانی قەتەر و کوەیت و ئۆردن و خودی خەمیس جەنجەر دەگەیەنێت بە عەرەبە سونەکانی هەرێمی کوردستان . دەیان خوێندگەی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانیدا بۆ خوێندکارە عەرەبە سونەکان کردۆتەوە . دەیان کلینک و نەخۆشخانەی خێرخوازی هەیە لە هەرێمی کوردستاندا . سەرپەرشتی تەندروستی عەرەبە سوننەکان دەکات .

 
خەنجەر ئیخوانیەکی چالاک و دڵسۆزە لە جیهانی ئیسلامدا . لەپاش ئەوەی ئیخوانەکان لە میسر دەستەڵاتیان گرتە دەست . خەنجەر دەزگای تەلەفزیۆن و ڕادیۆی رافیدەینی پێشکەش کردن کە کۆمەڵەیەکی ئیعلامی ئاڕاستەکراوبوون بەعێراق ، بەڵام لەپاش پیشکەکردنی لەلایەن خەنجەرەوە بە محەمەد مورسی ئاڕاستەی ڕاگەیاندنەکە کرابە گەلانی میسر . هاوکات یەکێک لە دەزگا ئیعلامیە بەناوبانگەکانی عێراقی دامەزراند بەناوی فەلوجەوە کە ناودارترین و باشترین ئیعلامیەکانی سونەی عێراقی کاری تیادا دەکەن .

،،

لەماوەی ڕابردوودا یەکێك لە سیاسە ناودارەکانی کورد کە دۆستێکی نزیکی شیعەکانە ، بەهۆی کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ خەمیس خەنجەر و ئەیاد عەلاویدا ، بەجۆرێک ئێران و شێعەکانی عێراقی لەخۆی زیزکردووە کە ئێران و شیعە گوتوویانە ئەو کۆبوونەوەیە خەنجەرێک بووە لە پشتەوە لە ئێمە دراوە

 

خەنجەر پەیوەندیەکی پتەوی هەیە بە هەولێر و سەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە . جگە لەوەی خۆی لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا خوێندکاری کۆلیژی زانست بووە لە هەولێر ، لە نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە لەگەڵ بارزگانەکانی هەرێمی کوردستاندا بە هاوکاری عودەی کوری سەدام حسەین کۆنترۆڵی بارزگانی جگەرەی لەعێراقدا کردووە بە شەریکایەتی لەگەڵ بارزگانە کوردەکانی ئەو کەرەتە بازرگانیەدا . 

 

،،

ئەو پەیوەندیە بازرگانیەی خەنجەر لەگەڵ هەولێردا بۆتە پەیوەندیەکی سیاسی لەهەردوو ڕۆڵی ئیخوانی سونیەوە بۆ پشتیوانی کردنی خودی خەنجەر و بزوتنەوە سیاسیەکەی لە پرۆژەی سەربەخۆییەکەی مەسعود بارزانیدا بۆ کوردستان . یەکێک بوو لە عارەبە لایەنگرەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان . 

 

 
ئەو پەیوەندیە بازرگانیەی خەنجەر لەگەڵ هەولێردا بۆتە پەیوەندیەکی سیاسی لەهەردوو ڕۆڵی ئیخوانی سونیەوە بۆ پشتیوانی کردنی خودی خەنجەر و بزوتنەوە سیاسیەکەی لە پرۆژەی سەربەخۆییەکەی مەسعود بارزانیدا بۆ کوردستان . یەکێک بوو لە عارەبە لایەنگرەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان . 


خەنجەر دەیان کەسایەتی سیاسی سونەی عێراقی هەڵهاتووی لە دادگای عێراق لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی تر وەک ئوردن و ئیمارات و قەتەر جێکردۆتەوە . پشتیوانی بژێوی و سیاسیان دەکات وەک تاریق هاشمی ، ڕافیع عیساوی و کۆنە بەعسیەکانی هەڵهاتوو لەدادگای داماڵینی بەعس لە عێراقدا . سەرپەرشتی ڕاستەخۆیان دەکات و لە بزوتنەوەکەیدا ( پرۆژەی عەرەبی عێراق) ڕۆڵ و پێگەی سیاسی پێداون .

لەماوەی ڕابردوودا یەکێك لە سیاسە ناودارەکانی کورد کە دۆستێکی نزیکی شیعەکانە ، بەهۆی کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ خەمیس خەنجەر و ئەیاد عەلاویدا ، بەجۆرێک ئێران و شێعەکانی عێراقی لەخۆی زیزکردووە کە ئێران و شیعە گوتوویانە ئەو کۆبوونەوەیە خەنجەرێک بووە لە پشتەوە لە ئێمە دراوە . بۆیە خەمیس خەنجەر لەناو سیاسەتی عێراق و کوردستاندا پیاوێکە کاریگەرتر لە خەنجەر .