ڕەشاد مستەفا سوڵتانی: كۆمه‌ڵه‌ نا جوامێرانه ‌ شه‌هیدكردنى فواد سوڵتانییان وه‌كو ڕێكه‌وت دانا

ڕەشاد مستەفا سوڵتانی: كۆمه‌ڵه‌ نا جوامێرانه ‌ شه‌هیدكردنى فواد سوڵتانییان وه‌كو ڕێكه‌وت دانا

961 خوێندراوەتەوە

دیداری، بڕوا کەمال


له‌به‌شى دووه‌مى دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ دیبلۆماتیك مه‌گه‌زین، ڕەشاد مستەفا سوڵتانی، براى موسته‌فا سوڵتانى، باس له‌ خه‌بات‌و ڕڵى مسته‌فاى سوڵتانى‌و شێوازى شه‌هید كردنه‌كه‌ى ده‌كات‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى ئێران بۆ ئه‌وه‌ى به‌رپرسیارێتى له‌سه‌رخۆیان هه‌ڵگرن، ناجوامێرانه‌ شه‌هیدكردنى فواد سوڵتانییان به‌ ڕێكه‌وت ناو بردووه‌.

دیبلۆماتیک مەگەزین: ڕۆڵی کاک فوئاد چیبوو لە ڕێکخستنی ڕێخراوەێکی بەرگری لە پێشمەرگەکان بۆ پاراستنی خەڵکی کوردستان و مافەکانی لە هێرشەکانی ئەرتەش ؟

ڕەشاد مستەفا سوڵتانی: کاک فوئاد هێچ شک و گومانێکی نەبوو کە سوپای پاسداران و ئەرتەش هێرش دەکەنە سەر کوردستان . بۆیە لە پلاتفورمێکی کورتدا بە ناوی " گەلی کورد لە بواری تاقیکردنەوەدا " کە لە بۆکان و ماڵی دوکتور جەعفەری شیفیعی نووسرا ڕیباز و ڕەوتی خەبات و بەرەنگاری شارۆمەندانی دیاری کرد.
ئەم پلاتفورمە ون و بزر کراو هێج کام لە کۆمەڵەکان ئارشیویان نە کردووە. لەو کاتەدا لە کۆبونەوەی سەقز گوتی: ئیتر خەباتی ئیستامان بەرگری لە کەرامەتی شارۆمەندانی کوردستانەو ئوڕگانی یەکێتی جووتیاران دەوران و عومری مێژوویی تەواو بووەو ناتوانی وەک ئامێرێکی بە هێز لە خزمەت بەرخودان و خەباتی ئیستامان بێت. ڕێکخستنی جەماوەر بۆ خەباتێکی چەکدارانەو مەدەنی و دیفاع لە کەرامەتی دانیشتوانی کوردستان پێویستە

،،

بۆیە هەموو تواناکانی بۆ ڕێکخستنی جەماوەر خستە گەڕ.   


- بە مەبەستی کزکردنی حاکمیەتی دەوڵەتی ئێران، چەک کردنی پادەگانەکانی ڕژێمی لە پلاتفورمێکی نەنوسراودا، گەڵاڵە کرد. چەککردنی پادەگانی مەریوان بە یارمەتی هێزی پێشمەرگەی باشورلە بەرنامەیدا بوو. و لەو کاناڵەوە، ئەرتەش و سوپای پاسدارانی سەرکوت‌و بێدەسەڵات دەکرد.
- کاک فوئاد بە باشی تێگەیشتبوو کە سایکۆلۆژی و باری ڕەوانی و کولتوری و فەرهەنگی و بواری زمانی دایکی، شارۆمەندی کورد لە لایەن داگیرکارانەوە تێکشکاوە و لە بناغەدا متمانە و باوڕی بە خۆی نەماوە و خۆی بە کەمتر لە نەتەوەی خاوەن دەسەڵات دەزانی . کاک فوئاد ئەو متمانە و باوەڕەی بۆ تاکی کورد گەڕاندەوە . کە تاکی کورد شیاوی بەدەستەوە گرتنی چارەنووس و ڕێبەری و ئێدارە کردنی کوردستانن. باوه‌ڕی هەبوو کە تاکی کورد دەبێ خۆنزم بین و خۆڕووخێن نە بێت و متمانەی بە کاراکتیرو شەخسیەتی کۆمەڵایەتی خۆی وەک شارۆمەندێکی کورد هەبێت، ئەم خاڵە گەورەترین پشتیوان وهێزێک بوو کە ئیرادەی سیاسی و متمانە بەخۆی شارۆمەندانی بە ئاستێکی گەش بین گەیاند، کە ناڕاستەوخۆ بەرگری لە هێرشی هەمە لایەنەی داگیرکاران دەکرد. 


دیبلۆماتیک مەگەزین: چەند کەس لە خانەوادەی ئێوە شەهید بوون ؟

ڕەشاد مستەفاسوڵتانی : سەرجەم حەوت کەس، ئەڵبەتە جگە لە گیانبەخت کردنی هاوڕێ دوکتور جەعفەر شەفیعی کە لە پیلانی بەعس لە نزیک کەرکووک کوشتیان. -کاک حسین ماموستای پایە بەرزی ماتەماتیک و کاک ئەمین ماموستای لیهاتوو و شارەزاری پەروەرد و فیر کردنی مندالان ساڵی ١٩٧٩ لە پادەگانی مەریوان تیر باران کران . کاک فوئاد ڕێبەرێک کە خەیانەتی پێکرا، لە پاییزی ساڵی ١٩٧٩ لە کاتی گەڕانەوە بەرەو شاری بانە لە ئاوایی کا نیعمەت بە پیلان و پلانی داڕێژراوی دوژمن و هاوکاری شۆڤار و سیخوڕەکانی کورد کوژرا، کاک ماجید خوێندکاری ساڵی چواری دوکتوری و کاک ئەمجەد خۆێندکاری ساڵی دووهەمی کارەبا لە ساڵی ١٣٦٠ لە زیندانی تەورێز تیرباران کران . کاک ناسری ئاموزامان پێشمەرگەی فەرماندە و کادیری لایەق نەخۆش و لە شفاخانەی حیزبی دیموکرات لە ئاوایی دزڵی بوو . ئاوایی ستڕاتیژی دزڵی بەهاوکاری بەکرێگیراوانی کورد بە پاسداران فرۆشرا و کاک ناسر ساڵی ١٣٥٩ لە دزڵی شەهید کرا . کاک ئەحمەد کوڕی مامم، کادێری لایەق و هەڵکەوتوو لە ئاوایی هەجمنە نزیک ئاڵمانە بەدەستی سوپای دوژمن شەهید کرا.

دیبلۆماتیک مەگەزین : چەنده‌ دوای ئازاد کردنی لە زیندان کاک فوئاد شەهید کرا؟

ڕەشاد مستەفا سوڵتانی: کاک فوئاد سەرجەم چوار ساڵ لە زیندانەکانی کومیتەی هاوبەش، قەسر، ئەڤین و زیندانی شاری سنە ئازار و ئەشکەنجە دراو کاتێک دەورانی زیندانی تەواو بوو، بە خێرایی گەڕایەوە گوندی ئاڵمانەلە هەورامانی تەخت. بەرخودانی سەر شەقام وردە وردە دەستی پێکردو کاک فوئاد وەک ڕێبەرێکی ناسراوی پاش و پێش زیندان ، دەوری گیڕا، و تەنیا "یازدە مانگ " دوای زیندان ژیا. و لە سەفه‌رێکی بەرەو بانە کە هەموویان پێنج کەس بوون، ئەو و کاک تەهمورس ئەکبەری لە ڕێکخراوی چریکەکان گیانیان بەخت کرد. پیلان و بۆسەی بەر بڵاوی دوژمن و هاوکاری سیخوڕ و شوڤارەکانی ناوخۆیی و هیرشی پلان داڕێژراوی سپای پاسداران و لە گەڵ نەکەوتنی مەفرەزەی یەکێتی کە بۆ پاراستن و حەراسەتی کاک فوئاد دیاری کرابوو، هەل و مەرجی کوشتی کاک فوئادیان ئامادە و دەستەبەر کرد. و کومیتەی ناوەندی کۆمەڵەش بۆ ئەوەی بەرپرسیارەتی وەر نەگرێت و بە تایبەت نیسبەت بە بنەماڵەی کاک فوئاد و جەماوەری خەڵکی کوردستان وەڵامدەرەوە نەبێت، ناجوامێرانە هەمیشە ئەم پیلانەی بە "هەڵکەوت" ناو بردووە. و تەنیا یەک پرسیاریش لە خەڵکی ناوچەکە، ئەو سی هاوسەفەرە کە بە قسەی خۆیان لە ناو ئاگرو شەر و گوللە باران خۆیان دەباز کردووە نەکردووە.



دیبۆماتیك مه‌گه‌زین: ڕێکخراوی چریکە فیداییەکان کەی دروست بوو؟ کێ بوون ئەوانەی دایان مەرزاند؟

ڕەشاد مستەفا سوڵتانی: چریکە فیداییەکانی خەڵکی ئێران ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی پێک هاتوە. ڕێباز و میتودی چریکی و گریلایان لە ناو شارەکان هە بوو . لە بینا وماڵەکان وبە نهێنی دەژیان کە بە" خانەی تیمی" ناوی دەرکردبوو . لە بناغەدا دوو موتوریان بۆ خەبات و ڕێبازی خۆیان لە بەرچاو بوو . موتوری چکۆلە کە ڕووناکبیران بوون و موتوری گەورە کە جەماوەری خەڵک بوون . پێیان وابوو موتوری چکۆلە دەتوانی ، موتوری گەورە بجوڵێنیت و ئاڵ و گوڕی بنەڕتی پێک بێنن. ئەم شوبهاندنە، لە لایەن چەگڤارا و فیدل کاسترو و ڕژە دیبرەوە بە ئامانجێک گەیشتبوو. خەباتی شارەکانیان بۆ فرەگرێنگ و ڕووناکبیر هێزی بزوێنەری بوو و لە سەر ڕووناکبیر حیسابیان دەکرد کە دەتوانی هەموو ئاڵ و گۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پێک بێنیت، ئەم ڕێبازە لە لایەن کۆمەلەوە پەسەند نەدەکرا. کۆمەڵە ڕێبازی ئیش و هەلسوڕان و چالاکی ناو جەماوەری کرێکار و زەحمەتکێش و ناو فابریک و کارگاکانی هەڵبژاردبوو. و باوەڕیان بە هێز ی جەماوەر و ڕێبەری کرێکار بوو . چریکەکانیان بە خەتی دوو و کۆمەڵە و ڕێکخراوەی "پەیکاریان " بە خەتی سێ دەناسی . دوو میتودی و ڕێبازی جیا بوون . رێبەرانی چریکەکان: بیژەن جەزەنی ، مەسعود ئەحمەد زادە ، مەجید ئەحمەد زادە ، بیهروز سلێمانی( کوردو سنەیی بوو ) ،کشتگەر وفەرۆخ نەگەهدار بوون .

،،

و زۆربەی ڕێبەری چریکەکان لە گەڵ خومینی کەوتن. خەتی یەک شیوعیەکان ( حیزبی توودە) و سەربە ڕووسیا بوون .

دیبلۆماتیک مەگەزین: ئەم رێخراوە دواتر دەبێتە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، پلەی کاک فوئاد چی بوو لە کۆمەڵەدا؟

ڕەشاد مستەفا سوڵتانی: ڕێکخراوی چریکەکان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان دوو پارتی جیاواز بوون. پارتی کۆمەڵە مەیدانی هەڵسوڕانی بە زۆری کوردستان بوو . و چریکەکان مەیدانی هەڵسوڕانیان بە زۆری ناوچە فارس نشینەکان و ئێران بوو. ڕێکخراوی شۆڕشگیڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران هەمیشە بە کۆمەڵە دەناسرا. پێگەی حیزبایەتی و ڕێبەری کاک فوئاد لەڕێگای دەنگدانەوە دەستەبەر نەدەکرا. تەنیا لە کونفرانسی مەهاباد و کۆبونەوەی سەقز و بۆکان و کونگەرەی یەکەم بەشداری کرد . خاوەن ئیرادەی سیاسی و هزر و بیر و فیکری نوێ و ڕادیکاڵ بوو . بە پێچەوانەی ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵە، کاک فوئاد لە هەموو شارەکان دیداریدەکرد و لە نزیکەوە زەرفیەت و پوتانسیل و ئامادەگی جەماوەری تەشخیس دەدا و بە پێی ئەو لێکدانەوانە تاکتیکی گونجاوی دیاری دەکرد. کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی کاک فوئاد " کاریزماێی " و زۆربەی هەرە زۆری کادیرەکان و پێشمەرگەکان و جەماوەری خەڵک ئەویان وەک ڕێبەری یەکەم دەناسی. هەم شارەزای فەن و ئوسلوبی سوخنڕانی بوو و هەم نووسەری سەرکەوتوو بوو . لە کورت ترین کاتدا ، قەناعەتی بە گوێگرەکانی دەهێنا. پلە و جێگای کاک فوئاد لە کۆمەلەدا لە بوارەکانی ستاتوسی سیاسی و ڕاستگۆیی و سەداقەت و لێبڕاوی و هەڵسەنگاندن و لێکدانەوەی دروستی بارو دۆخی بزووتنەوەی کوردستان و ئێران بە شاهیدی مێژوو سەلمابوو.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس