هاتنی قائانی بۆ بەغدادو سیستمی پاتریۆتی ئەمەریکی لە ئەنبارو هەولێر

هاتنی قائانی بۆ بەغدادو سیستمی پاتریۆتی ئەمەریکی لە ئەنبارو هەولێر

930 خوێندراوەتەوە

محەمەد سەڵاح

چاو سورکردنەوەی ئێران و ئەمەریکا لە یەکتری لە حاڵەت دەرچووە و بووەتە دیاردە، لە دواترین گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەکە دوای ئەوەوە هات کە ئەمریکا بڕیاریدا بە جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە عێراق، کە ئەمەش دوای ئەوەی ئیسماعیل قانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسە باڵاکانی ئێران لەڕۆژی سێشەممەدا سەردانی عێراقیان کرد.

ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە ''چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا دژی حکومەتی عێراق و پەرلەمان و خەڵکەکەیەتی.'' وەزارەتەکە چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکای بە دەستێوەردانی لە کاروباری وڵاتێکی خاوەن سەروەری لە قەڵەم دەدات کە هاوکات لە بارودۆخێکی کارەستباریدایە، هەروەها وەزارەتەکە داوای خۆ بەدوورگرتن لە پەشۆکان و ئالۆزی بارودۆخی سیاسی دەکات لەماوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

،،

بەپێی سەرچاوە سەربازییە ئەمەریکی و عێراقییەکان سیستەمی موشەکی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت لە عێراق جێگیرکرا بەبێ ڕەزامەندی وەرگرتن لە حکومەتی عێراق.

بەرپرسێکی سەربازیی ئەمەریکی و سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان راگەیاند، سیستمێکی دژەمووشەکی پاتریۆت بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار گواستراوەتەوە و لەوێ جێگیر دەکرێت. بەرپرسە ئەمریکییەکە وتیشی کە سیستەمێکی دیکەی پاتریۆت بۆ بنکەیەک لە هەولێر گواستراوەتەوە، کە گەورەترین شارە لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

جەختیشیکردەوە کە دوو سیستەمه پاتریۆتەکەی تریش هێشتا لە وڵاتی "کوەیت"ن، لە چاوەڕوانی گواستنەوەی داین بۆ عێراق.

سیستمی پاتریۆت ڕاداری پێشکەوتووی هەیەو لە کاتی نزیکبوونەوەی مووشەکدا سیستمە مووشەکییەکەی چالاک دەبێت بۆ تێکشکاندنی هەر مووشەکێک کە بەو ئاراستەیە دێت. یەکێک لە لێکەوتەکانی تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی بریتیبوو لە ئاراستەکردنی چەند موشەکێک لەلایەن حکومەتی ئێران بۆ بنکەی عەین ئەسەد لە خۆرئاوای عێراق، ئەو شوێنەی کە چەندین بنکەی سەربازی ئەمریکی لێبوو.

ئەمەش وای لە واشتنۆن کرد بکەونە خۆیان و پارێزگاری لە بنکە سەربازییەکانیان بکەن، هەر بۆ ئەم مەبەستە لە مانگی کانونی دووەمەوە، واشنتۆن و حکومەتی عێراق دەستییان بە گفتۆگۆ کردووە بۆ جێگیکردنی سیستەمی موشەکی بەرگری ئاسمانی. لەگەڵ ئەوەشدا، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە ئیسماعیل قائانی زنجیرەیەک کۆبونەوەی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق بەستووە، کە لە نێویاندا نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافاتی دەوڵەتی یاسا، عمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر، عادل عبدالمهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار. بەستنی کۆبونەوەکان پەیوەندیدارن بە پێکهێنانی حکومەتی عێراق دوای ڕاسپاردنی عەدنان زەرفی و جێگیرکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی.

زیاد لەوەش، سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە ئیسماعیل قائانی لەگەڵ مالیکی و ئەلحەکیم گفتوگۆی کردووە سەبارەت بە دۆزینەوەی کاندیدێکی تر لەجیاتی زەرفی. ئاماژەی بەوەکرد کە قانی پێشنیاری بۆ ناوی هیچ بەرپرسێکی عێراقی نەکردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران کە ئێران دەیەوێت، قانی ڕێگەیان پێدەدات خۆیان کەسێک هەڵبژێرن بۆ پۆستەکە. سەرچاوەکە جەختیشی لەوە کردەوە ،قائانی لەو باوەڕەدا نییە کە ئەلزەرفی ئەو توانایەی هەبێت ڕێگە لە دەست تێوەردانی ئەمریکا بگرێت لە سیستەمی سیاسی عێراق، کە ئەمەش دواجار دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەی ئێران. دەوترێت کە ئسماعیل قائانی چاویکەوتووە بە موقتەدا سەدر، سەرکردەی ڕەوتی سەدر لە لە بنکەکەی لە نەجەف.

سەرچاوە عێراقییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هێزەکان ئەوەیان ڕەتکردۆتەوە کە ئەلزەرفی سەرکەتوبوبێت لە ڕازیکردنی سەدر بۆ پاشەکشەکردنی لایەنگرانی، دوای ئەوەی چاوی بە هەندێک لە کەسایەتیە شیعە سیاسەکان کەوت. سەرچاوەکە وتیشی کە ئەو هێزانە ئامادەیی خۆیان دەربڕی لە سەر دوو کاندید و پێشنیاریان بۆ سەدر کرد بۆ کاندیدکردنیان بۆ سەرۆکی حکومەت، یەکێکیان، عبدالحسین ئەبتان، وەزیری لاوانی پێشوو، کە یەکێکە لە رابەرانی رەوتی حەکیم، وە ئەوەی تریشیان، قاسم ئەراجی، وەزیری ناوەخۆی پێشووی عێراق کە دورخرایەوە لەلایەن هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی بەدر.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ئەو هێزانە بە سەدر یان راگەیاندووە کە ئەوان لارییان نییە لە گەڕاندنەوەی سەرۆکی دیاریکراو بۆ پێکهێنانه حکومەتێکی نوێ، بەڵام سەدر هەردوو کاندیدە دیاریکراوەکەی ڕەتکردەوە بۆ بوون بە سەرۆکی حکومەت. لەگەڵ هەموو ئەو دژایەتیانە، ئەلزەرفی هەر بەردەوامە لە بزوتنەوەی سیاسی خۆی، داوای پشتگیری لە زۆرێک لە ئەندام پەرلەمانانی عێراق دەکات.

تیمەکەی ئەلزەرفی دەڵێت کە لە کۆی ۳۲۹ پەرلەمانتار ۲٠٠یان پشتگیری خۆیان بۆ زەرفی دەربڕیوە، بە پێچەوانەی ویستی سەرکردە سیاسییەکان. حوسەین عەرەب، پەرلەمانتارێکی نزیک ئەلزەرفی، نکوڵی لەوە کرد کە ئەو پەرلەمانتارانەی پشتگیری خۆیان بۆ زەرفی دەربڕیوە، بە هیچ شێوەیەک دژی سەرکردەی کوتلەکەیان نین، کە ئەلزەرفیان ڕەتکردبۆوە. ئاماژەی بەوەکرد کە پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ شیعەکانە، ئەمەش بەو مانایەی ڕۆڵی سەرکردەکان لەم کاتەدا گرنگ و هەستیار دەبێت.

،،

درکیان بە زەحمەتی لایەنە شیعەکان کردووە لە سەر ڕازیبوونیان بە ئەلزەرفی، وە ئەو دووپاتیکردەوە کە ڕازیبوون لە سەر شوێنگرەوەیەک ئەستەمە.

ڕەتدکردنەوەی ئەلزەرفی لەلایەن سەرکردەی لایەنە شیعەکانەوە بارودۆخی وڵاتەکە ئاڵۆزتر دەکات، دەرگاکە بە کراوەیی بەجێدەهێڵێت بەبێ بوونی دانانی هیچ بژاردەیەکی تر.

چاودێرێکی سیاسی عێراق لەو باوەڕەدایە ئەلزەرفی ڕێگایەک دەدۆزێتەوە لە ئەنجامی ڕێگەگرتنی حیزبەکان بۆ ڕازیکردنی کاندیدێکی شوێنگرەوە کە ئێران ویستی لەسەرە، هۆکارەکان بۆ ژمارەیەک لە حیزبە سیاسیەکان دەگەڕیتەوە کە ناڕازین لە ژێر ڕۆشنایی قەیرانێکی ئابوری چاوەڕوانکراو کە نەیدەتوانی بەرێوەیببات بەهۆی نزیکی لە ئێرانەوە.

چاودێرەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا بۆ ''عەرەبەکان'' ووتی کە لایەنە شیعەکان پێوستیان بەوە نییە بچنە ناو هەڵبژاردن بەڵام بۆ بەدەستهێانی گەرەنتی لە بەردەوامبوونی زاڵبوونیان لە بواری ئابووری، کە ڕەنگە لەلایەن زەرفی یەوە پێشکەش بکرێت، کە راینەگەیاند پۆستێک دەبێت لە دژی سیاسەتی زاڵی ئێران لە عێراقدا.

سەرچاوە: سایتی ئەلعەرەب وەرگێڕانی ــ محەمەد سەڵاح