پۆست فاشیزم یان هێشتا فاشیزم؟

پیاچوونەوەیەک بە "ڕووخسارە نوێکانی فاشیزم، پۆپۆلیزم و ڕاستڕەوە تووندەکان"ی ئێنزۆ تراڤێرسۆ

پۆست فاشیزم یان هێشتا فاشیزم؟

698 خوێندراوەتەوە

نووسینی: پێشڕەو محمد

و. لە ئینگلیزییەوە: بۆتان بەختیار

 

لە سەرەتاکانی سەدەی ٢١دا، چەمکی فاشیزم بە چ مانایەک دێت؟ با ساڵانی نێوان هەردوو جەنگی جیهانی بەبیر خۆمان بهێنینەوە: توندوتیژیی، دیکتاتۆریەت، ڕەگەزپەرستی و جینۆساید. ئەم یادەوەرییانە بەم دواییانە گەڕاونەتەوە. بەم چەشنە هێزە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەردەکەون. پۆپۆلیزم و زینۆفۆبیا١ لە بڵاوبوونەوەدان. تیرۆریزم گەشتووەتە حەدی ترسناک. چەند هێزێک هاوشان بە فاشیزمی مێژوویی هەن، بەڵام بە جیاوازیی گەورەوە، کە ئەمە دەبێتە هۆی سەرلێشێواندن لە نێوان چەمکەکاندا. بۆ وێنە، ترس لە تیرۆری جیهادیی دەکرێت هۆکارێک بێت بۆ سەرکەوتنی پۆپۆلیستەکان و ڕاستڕەوە توندڕەوەکان.

 

ڕووخسارەکانی فاشیزم

لە کتێبە نوێکەیدا، "ڕووخسارە نوێکانی فاشیزم"، ئینزۆ تراڤێرسۆ ئەم دیاردەیە هەڵدەسەنگێنێت. ڕووئیا و بۆچوونی ئەم مێژووناسە[تراڤێرسۆ]، هاوکارمان دەبێت لە هەڵهێنانی ڕاز و نهێنییەکانی ئێستا. تراڤێرسۆ دەڵێت کە، چەمکی "پۆست- فاشیزم"، بۆ باسکردنی فاشیزمێک تەرخانکراوە کە، نە فاشیزمە کلاسیکەکەیە بە تەواوەتی نە فاشیزمێکی تەواو نوێ و جیاوازیش. پێویستە ئەوەمان بیرنەچێت، تراڤێرسۆ دەڵیت، چەمکی فاشیزم بە زۆر شێواز بەکارهێنرا دوای جەنگی جیهانیی دووەم. بۆ وێنە، بۆ تەسنیفکردنی دیکتاتۆریەتی میلیتاری و سەربازی ئەمریکای لاتین بەکاردەهات. بەڵام لە چەند وێنە و نموونەیەکی تردا: تیۆدۆر ئادۆرنۆ لە ساڵی ١٩٥٩دا دەنووسێت: "ژیانی دواتری نازیزم لە دیموکراسییەتدا" ترسناکترە لە "ژیانی دواتری مەیلە فاشیستییەکان لە دژی دیموکراسییەت". لە دوای ئەمەشەوە، پییەر پاولۆ پازۆلۆنی، لە ساڵی ١٩٧٤دا سەرمایەداری نیۆ- لیبراڵی بە "فاشیزمی نوێ" چواند. كەوا دەردەكەوێت جیاواز بێت لە ڕژێمی فاشیستیی مۆسۆلۆنی.

 

ڕاستڕەوە نوێکان The new rights]]

کتێبەکەی تراڤێرسۆ بەسەر سێ تەوەردا دابەشكراوە. تیشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک بابەتی پێکەوەگرێدراو  لە گۆشەنیگای جیاوازەوە. تەوەری "پۆست- فاشیزم" مامەڵە لەگەڵ درووستبوونی ڕاستڕەوە تووندەکانی ئەورووپا دەکات. بۆ تراڤێرسۆ، ڕاستڕەوە تووندە نوێکان، زیاتر پۆست- فاسیستن تاکو فاشیست، بە مانای نەریتی وشەکە. ئەوە ڕاستە کە ئەم بزووتنەوە نوێیانە - کە هێشتا لە دۆخی هەڵچوون و گەشەی سەرەتاییدان- زینۆفۆبیکن. پەیوەستدەبنەوە بە مێژووی فاشیزمەوە. بەڵام نایانەوێت ڕەوشی دەستووری تێکبدەن یان دیموکراسییەت ببەزێنن. وەک تراڤێرسۆ دەڵێت. تراڤێرسۆ چەمکی پۆپۆلیزم ڕەتدەکاتەوە. پێی وایە هیچ تێگەیشتنێکی هاوبەش بۆ چەمکەکە نییە، خودی تراڤێرسۆ جیاکاریی لە نێوان تێگەیشتنی ئەورووپی و ئەمریکی لاتینیی وشەکە دەکات. لە لایەکەوە، دەتوانین بە هوگۆ شاڤێز بڵێین پۆپۆلیست، بەڵام لە لایەکی ترەوە، دەتوانین ئاماژە بە بزووتنەوە پۆپۆلیستییە ڕاستڕەوەکان بکەین لە ئەورووپا.

ڕەشبینیی کەلتووری

لەپێناو خۆلادان لە ناڕوونییەکی وەها، تراڤێرسۆ پێشنیاری چەمکی "پۆست- فاشیزم" دەکات. لۆژیکی پۆست- فاشیزم زیاترە لە "ڕەشبینی کەلتووریی": بەرگریکردن لە بەها نەریتییەکان و شووناسە نەتەوەییە هەڕەشەلێکراوەکان، بانگەشە بۆ سەروەری نەتەوەیی لە دژ جیهانگیریی، و گەڕان بە دوای قۆچی قووربانی لەنێو کۆچبەران، پەنابەران و موسڵووماناندا.

نوقسانی ڕەخنەکردنی یەکێتی ئەورووپا لەلایەن تراڤێرسۆوە

سۆسیالیستەکان لە هەموو وڵاتە ئەوروپییەکاندا بەرگری لە دۆخی ئێستای یەکێتی ئەورووپا دەکەن، لەپێناو جەنگان لە دژی ڕاستڕەوە تووندەکان. بە مرۆییکردنی سەرمایەداری، چیتر لەگەڵ لە دایکبوونی نیۆ- لیبڕالیزمی دواییندا، مومکین نییە. بەداخەوە، تراڤێرسۆ بڕوای وایە جانگان لە دژی ڕاستڕەوەکان تەنها بە یەکێتییەکی ئەورووپیی گوێزراوە دەبێت، نەوەک بە گۆڕانی ڕیشەیی لە یەکێتی ئەورووپادا.

 

 

 

سەرچاوەى وەرگێڕان

https://www.theleftberlin.com/post/post-fascism-or-still-fascism?fbclid=IwAR19MCNaTcAoKJqNdlWN3WHLNPXoY41FcrUPrXw1Y7qPzvvcH1aJt1EPIXA

 

 

author photo

نووسەرو وەرگێڕ