مەسعود بارزانی: سەردار سولەیمانی یەکەم کەسبوو پەیوەندی پێوە کردم

مەسعود بارزانی: سەردار سولەیمانی یەکەم کەسبوو پەیوەندی پێوە کردم

739 خوێندراوەتەوە

 مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لەوە كردووە كە لەسەرەتای هاتنی داعش بەرەو كوردستان، یەكەم كەس كە پەیوەندی پێوە كردووە قاسمی سولەیمانی سەركردەی پێشووی سوپای قودسی ئێرانی بووەو پێی گوتووە چیتان پێویستە.

بە پێی هەواڵیكی پێگەی فەرمی – "هەمشەهری ئۆنلاین"ی ئێرانی كە ئەویش لە " شەفەق نیوز"ی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستانی وەرگرتووە، مەسعود بارزانی لە گفت و گۆیەكی لەگەڵ (ئێم بی سی)ی عەرەبستانی سعودی كە بەئینگلیزی بڵاوكراوەتەوە باسی لە هاوكارییەكان و ڕۆڵی ئێرانی كردووە بۆ هەرێمی كوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دا.

بارزانی وتویەتی: لەسەرەتای پەلاماری داعش بۆ سەر عێراق و نزیك بوونەوەی تیرۆریستان بۆ ناوچەكانی هەرێمی كوردستان شەهید قاسمی سولەیمانی یەكەم كەس بوو كە پەیوەندی پێوە كردم و گوتی هەموو هاوكارییەكتان دەكەین، چیمان پێ بكرێت بۆتان دەكەین.

بارزانی لەمیانەی قسەكانیدا وتویەتی: "سەردار سولەیمانی لە منی پرسی: پێویستتان بە چییە؟

منیش گوتم: پێویستمان بە دۆشكاو ئاربیجی یە، بۆ بەیانییەكەی ئێران لە لەڕێگەی فڕۆكەیەكەوە چەك و تەقەمەنی بۆ ناردین".

بارزانی وتوشیەتی: بەداخەوە لەوكاتەدا عێراق ڕێگەی بە ئێمە نەدەدا چەك بكڕین و ئەمەریكیەكانیش هیچ هاوكارییەكی ئێمەیان نەدەكرد. سەبارەت بە خێرایی بڵاوبوونەوەی هێزەكانی داعش و دەستگرتن بەسەر زۆرێك لە ناوچەكانی عێراقدا، بارزانی وتویەتی:" گرتنی موسڵ هیچ كەس پێشبینی نەدەكرد، بەڵام هۆكاری سەرەكی ئەوەبوو كە هێزی عێراقی لەسەر بنەمای ئینتیماو خۆشەویستی نیشتیمان نەبوونە سەرباز، بۆیە لەبەردەم هێزەكانی داعش دا خۆیان بۆ نەگیرا".

سەرچاوە:

https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fwww.hamshahrionline.ir%2Fnews%2F499794%2F%25D8%25B1%25D9%2588%25D8%25A7%25DB%258C%25D8%25AA-%25D9%2585%25D8%25B3%25D8%25B9%25D9%2588%25D8%25AF-%25D8%25A8%25D8%25A7%25D8%25B1%25D8%25B2%25D8%25A7%25D9%2586%25DB%258C-%25D8%25A7%25D8%25B2-%25DA%25A9%25D9%2585%25DA%25A9-%25D9%2586%25D8%25B8%25D8%25A7%25D9%2585%25DB%258C-%25D8%25B3%25D8%25B1%25D8%25AF%25D8%25A7%25D8%25B1-%25D8%25B3%25D9%2584%25DB%258C%25D9%2585%25D8%25A7%25D9%2586%25DB%258C-%25D8%25AF%25D8%25B1-%25D8%25B1%25D9%2588%25D8%25B2%25D9%2587%25D8%25A7%25DB%258C-%25D8%25A2%25D8%25BA%25D8%25A7%25D8%25B2%25DB%258C%25D9%2586%3Ffbclid%3DIwAR21MzmPCbjVQtg3ajRwkJiSMzl7Z49TX3kYoOYzOfTWxHPaAehc03AfwPU&h=AT0Q0-jHmPDVU0d4s6AEWBPO6hVmzW5UYChvTNrA1vtkbn5ozeP9HU17flUUkq9v29fCQxICGZ0IzA99-1ZIdWRzah9QmHnsbUUFFuxmf7yrswwnFVw-XoSMDAzG9yvUEFZ3