كۆرۆنا سروشتی جه‌نگی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت

كۆرۆنا سروشتی جه‌نگی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت

681 خوێندراوەتەوە

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ توانیویه‌تی سروشتی جه‌نگ و ململانێی نێوان زلهێزانی جیهان بگۆڕێت، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا له‌بری گه‌ڕان بۆ وه‌ده‌ستخستنی چه‌كی پێشكه‌وتوو یان به‌رهه‌مهێنانی، هه‌وڵی دابین كردنی پێداویستیه‌ پزیشكیه‌كان و پڕ كردنه‌وه‌ی كه‌موكورتیه‌ پزیشكیه‌كانبدیان ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ دزی و جه‌رده‌یش ببه‌ن.

بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، پێداویستی وڵاتانی بۆ دابین كردنی كه‌ره‌سته‌ی خۆپارێزی وه‌ك ده‌مامك و ده‌ستكێش زیاد كردووه‌،بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵێك بۆ دابین كردنی ده‌ده‌ن ، هه‌ندێك جاریش په‌نا بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ ده‌ده‌ن كه‌ به‌ وڵاته‌كه‌یاندا بۆ وڵاتێكی دیكه‌ تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش پێشتر له‌ مه‌یدانی نێوده‌وڵه‌تیدا بوونی نه‌بووه‌.

وڵاتان جه‌رده‌یی ده‌كه‌ن:

یه‌كه‌م ڕووداوی جه‌رده‌یی و ده‌ست به‌سه‌ردا گرتن له‌ چیكه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد، كاتێك له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئازاری 2020، ده‌ستی گرت به‌سه‌ر110 هه‌زار ده‌مامك كه‌ بۆ ئیتاڵیا ڕه‌وانه‌ ده‌كران، ئه‌م كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌كرا، تاوه‌كو په‌نا بۆ ڕێگای دیپلۆماسی برا. چیك یه‌كه‌م وڵات نه‌بوو، كه‌ هه‌وڵی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی كه‌ره‌سته‌ پزیشكیه‌كانی دابێت، به‌ڵكو فه‌ره‌نساش له‌ 3ی مانگی ئازاردا، ده‌ستی گرت به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره‌دا كه‌ پڕ بوو له‌ كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و ڕێكخراوێكی چاودێری ته‌ندروستی سویدی بۆ ئیتاڵیا و ئیسپانیای كڕی بوو.

،،

دوای دوو هه‌فته‌ له‌ هه‌وڵی دیپلۆماسی، پاریس ڕازی بوو نیوه‌ی بارهه‌ڵگره‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دوو وڵاتانه‌ بكات و نیوه‌كه‌ی دیكه‌ش بۆ خۆی هه‌ڵبگرێت.

دواتر كۆمپانیا سویدیه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، كه‌ چیدیكه‌ به‌ فه‌ره‌نسادا هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی پزیشكی بۆ ئیتاڵیاو ئیسپانیادا نانێرێت، به‌ڵكو بۆ دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ له‌ ڕێگای به‌لجیكاوه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كات. ئه‌ڵمانیش له‌ 8ی مانگی ڕابردوودا، ده‌ستی به‌سه‌ر 240 هه‌زار ده‌مامكدا گرت ،كه‌ به‌ خاكه‌كه‌یدا بۆ سویسرا ده‌نێردرا، سویسراش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی دیپلۆماسی ڕاگه‌یاند.

چین له‌ یه‌ك كاتدا دووجار كاڵه‌كانی ده‌فرۆشێت:

ڕینۆ موسیلیه‌ سه‌رۆكی ناوچه‌ی باكای فه‌ره‌نسا له‌ 2ی مانگی نیشاندا ئاشكرای كرد، كه‌ ئه‌و ده‌مامكانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر داوای فه‌ره‌نسا له‌ چین كڕدراوه‌، بۆ ئه‌مریكا نێردراوه‌. وتیشی: " ئه‌مریكیه‌كان ئه‌و ده‌مامكانه‌یان كڕیوه‌، كه‌ بۆ فه‌ره‌نسا نێردراوه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ فه‌ره‌نسا به‌ كاش پاره‌ی ده‌مامكه‌كانی به‌ چین داوه‌، به‌ڵام فڕۆكه‌ كارگۆكه‌ (بارهه‌ڵگره‌كه‌) ڕێڕه‌وی خۆی له‌ فه‌ره‌نساوه‌ بۆ ئه‌مریكا گۆڕیوه‌".

دزیه‌كی ئه‌مریكیه‌كان:

ئه‌ڵمانیا لای خۆیه‌وه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌وه‌ تۆمه‌تباركرد، كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر 200 هه‌زار ده‌مامكدا گرتووه‌، كه‌ به‌رلین بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كڕی بووی.

،،

ئه‌ندریاس جیزیل سیناتۆری ئه‌ڵمانیا له‌ 3ی نیسان ڕایگه‌یاند ئه‌مریكا له‌ بانكۆكی پایته‌ختی تایلاند، ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر سه‌دان هه‌زار ده‌مامك له‌ جۆری "FFP-2" كه‌ به‌رلین بۆ خۆپارێزی كڕیویه‌تی.

وتیشی:" ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا به‌ڕاستی جۆرێكه‌ له‌ جه‌رده‌یی سه‌رده‌م". ئه‌مریكا جیاوازی له‌ نێوان شاره‌كاندا ده‌كات: بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ته‌نها ململانێی له‌ نێوان وڵاتاندا دروست نه‌كردووه‌، به‌ڵكو ململانێی ناوخۆیشی تۆخ كردۆته‌وه‌، ئه‌وه‌تا له‌ ئه‌مریكا ململانێیه‌كی توند له‌ نێوان ویلایه‌ت و حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه‌.

حكومه‌تی فیدراڵی له‌ به‌نداوی نیویۆرك ده‌ستی گرت به‌سه‌ر 3 ملیۆن ده‌مامكدا، كه‌ ویلایه‌تی ماساچوستس بۆ خۆی كڕی بوو. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی " واشنتن پۆست" له‌ ڕاپۆرتێكیدا له‌ كۆتایی مانگی مارسدا ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك ویلایه‌تی ئه‌مریكا كه‌ له‌ ژێر ده‌ستی كۆمارییه‌كاندان، له‌وه‌ زیاتر پێداویستیه‌كانیان بۆ پڕ ده‌كرێته‌وه‌، كه‌ داوایان كردووه‌، به‌ڵام هه‌ندێك ویلایه‌تی دیكه‌ وه‌ك پێویست هاوكاری ناكرێن.