بۆچی ئەمەریکا ۱۰ ملیۆن دۆلار لەبەرانبەر محەمەد کەوسەرانیدا دەدات؟

بۆچی ئەمەریکا ۱۰ ملیۆن دۆلار لەبەرانبەر محەمەد کەوسەرانیدا دەدات؟

663 خوێندراوەتەوە

ئەمەریکا زیاتر لە 10 ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات داناوە بۆ هەرکەسێک کە زانیاری لەبارەی "شێخ محمد الکوثراني" ئاشکرا بکات، کە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ قاسم سلێمانی فەرماندەی کوژراوی ئێرانی هەبووە.

"کەوسەراني" لە ساڵی 2013دا لەلایەن ئەمریکاوە بە "تیرۆریستێکی نێودەوڵەتی" ناسرا، ئەوەش بە تۆمەتی یارمەتی دارایی هێزە چەکدارەکان لە عێراق و هاوکاری لە گواستنەوەی چەکدارە عێراقیەکان بۆ سوریا بۆ ئەوەی بچنە پاڵ هێزەکانی بەشار ئەسەد لە هەوڵی سەرکوتکردنی شۆڕشی دژی ڕژێمەکەی.

دوای ڕاگەیاندنی خەڵاتەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند "کوثراني" بەرپرسیارێتی هەماهەنگی سیاسی ئەو گرووپە نیزامیانەی کردووە کە ئێران پشتیوانیان دەکات "کە پێشتر قاسم سولەیمانی بەم کارە هەڵدەستا.

" وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" وەک بەرپرسی هەماهەنگی سیاسی ئەو هێزانە، "کوثراني" کارئاسانی بۆ کاری ئەو هێزانەی دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتی عێراق کردووە کە بە رێگای توندوتیژی خۆپیشاندانەکانیان سەرکوت کردووە، هێرشی کردۆتە سەر دیپلۆماتکارە بیانیەکان و لە ژمارەیەکی زۆر لە چالاکی تاوانکاری رێکخراودا تێوەگلاوە.

،،

" وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە ئەو بڕە پارەیە وەک خەڵات بۆ زانیاری لەسەر چالاکی و تۆڕ و هاوکارەکانی "کوثراني" تەرخان کردووە، ئەوەش وەک بەشێک لە هەوڵی پچڕاندنی میکانیزمە داراییەکانی حیزبوڵڵای لوبنان.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی ئێرانی بە چەند هێرشێک بۆ سەر بنکەکانی تۆمەتبار کردووە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە راپۆرتێکی مانگی شوباتدا رایگەیاندبوو کە بەپێی دوو سەرچاوەی عێراقی و سەرکردەیەکی باڵای شیعە، هەرچەندە دەسەڵاتی هاوشێوەی سولەیمانی نییە، بەڵام "کوثراني" بە گونجاوترین کەس دادەنرێت بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی رابەرایەتی میلیشیا عێراقیەکان بکات تا ئەوکاتەی بەشیوەیەکی یەکجارەکی کەسێکی ئێرانی بۆ ئەو ئەرکە هەڵدەبژێرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، سەرکردە باڵاکەی شیعە ووتبووی کە "کوثراني" پەیوەندی لەگەڵ گرووپە میلیشیاکان هەیە و جێی متمانەی سولەیمانی بووە و لەکاتی قەیرانەکان و کۆبوونەوەکان لە بەغداد پشتی پێ دەبەست و پیوەندی پێوە دەکرد.

وەرگێڕانی ــ محەمەد ڕەحمان

سەرچاوە : Al Jazeera English