به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا:  كۆرۆنا له‌ تاقیگه‌یه‌كی وڵاتی چین دروستكراوه‌

به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا: كۆرۆنا له‌ تاقیگه‌یه‌كی وڵاتی چین دروستكراوه‌

266 خوێندراوەتەوە

CNN:دیبلوماتیک به‌رپرسانی هه‌واڵگری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌ڵێن، حكومه‌تی ئه‌مریكا له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیدا گه‌یشتۆته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ تاقیگه‌یه‌كی چینه‌وه‌ دروستكراوه‌ و له‌ بازاڕی زینده‌وه‌ره‌ ده‌ریاییه‌كانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه‌.

به‌رپرسێكی هه‌واڵگری ئه‌مریكا بۆ CNN ده‌ڵێت:" تێڕوانینی به‌رپرسانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا ئه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ گه‌شه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه‌،ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ناو تاقیگه‌یه‌كی وڵاتی چینه‌وه‌ گه‌شه‌ی كردووه‌، دواتر به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ چۆته‌ ناو خه‌ڵكه‌وه‌".

سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ CNN ده‌ڵێت:" هه‌واڵگری ئه‌مریكا ناتوانێت له‌وه‌ دڵنیا بێت، به‌ڵام هه‌وڵده‌دات ئه‌وه‌ بدۆزێته‌وه‌، كه‌ كه‌سێك له‌ناو تاقیگه‌كه‌ به‌هۆی مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ڵه‌وه‌ یان خراپ به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌كانه‌وه‌، توشی كۆرۆنا بووبێت".

ئه‌مریكا له‌و باوه‌ڕه‌دا نیه‌، كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ چه‌كی بایۆلۆژییه‌وه‌،به‌ڵام هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ كۆمه‌ڵێك بیردۆزو بۆچوونی دیكه‌ی ئاشكرا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌سڵی ڤایرۆسه‌كه‌ و بڵاو بونه‌وه‌ی.

،،

ئه‌مریكا كۆمه‌ڵێك زانیاری وردو هه‌ستیاری له‌سه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ له‌به‌رده‌سته‌، كه‌ هه‌مووی بۆ وڵاتی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌م زانیاریانه‌ ده‌كه‌ونه‌ بابه‌تی ئه‌گه‌ره‌وه‌ و هێشتا ئه‌مریكا ناتوانێت به‌ته‌واوی پشتی پێببه‌ستێت.

مارك میلی سه‌رۆكی ئه‌ركانی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، زانیارییه‌كان یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نین له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی:" ده‌مه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌ بڵێم، له‌م قۆناغه‌دا ئه‌وانه‌ یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ نین، هه‌رچه‌نده‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان له‌به‌رده‌ستدا كه‌ ئاماژه‌ن بۆ ڕاستی بابه‌ته‌كه‌، به‌ڵام هێشتا نامانگه‌یه‌ننه‌ باوه‌ڕی ته‌واوه‌تی".

ڕۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌ ساڵی 2018دا بروسكه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ تیایدا باس له‌ نه‌پارێزراوی سه‌نته‌ری ڤایرۆسه‌كانی ووهانی كردبوو، كاتێكیش پرسیار له‌ مایك پۆمپیۆ كرا ده‌رباره‌ی ئه‌و بروسكانه‌، ڕه‌تی نه‌كرده‌وه‌، كه‌ ده‌رباره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ووهان بوو. پۆمپیۆ ه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕایگه‌یاند پارتی شیوعی چینی مافی گه‌یشتن به‌ زانیارییه‌كانی پێنه‌داوین، كاتێك ئێمه‌ پێویستمان به‌ خاڵێكی زۆر وورد هه‌بووه‌... ئێمه‌ ده‌زانین تاقیگه‌یان هه‌یه‌، ئاگاداری بازاڕه‌كه‌شین، ده‌شزانین كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ووهانه‌وه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌،هه‌مووئه‌م شتانه‌ پێكه‌وه‌ دیاری ده‌كرێن، به‌ڵام هێشتا زۆر شت هه‌یه‌، كه‌ نایزانین، ئێمه‌ پێویستمان به‌ وه‌ڵامی ئه‌و زانیاریانه‌ هه‌یه‌.

هه‌ندێك له‌ به‌رپرسان پێیان وایه‌، ئه‌مریكا نیازی وایه‌ باجی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بدات، به‌ڵام ده‌یخه‌نه‌ دوای كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتریان ده‌ست بكه‌وێت.