ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران له دوای كشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له گرژی به‌رده‌وامدا بووه، تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی كه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئامانجه‌كانی یه‌كدی و نزیك ببنه‌وه له جه‌نگی ڕاسته‌وخۆ، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له بێ ده‌نگ بوون به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی دیكه په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرژی زیاتری تێكه‌وت، به تایبه‌ت له دوای 15ی نیسانی ئه‌م مانگه كه كه‌شتیه‌كی ئێرانی له كه‌شتیگه‌لی پێنجی ئه‌مریكی له ده‌ریای عه‌ره‌ب نزیك بۆوه، ئه‌م ڕووداوه نوێ نیه، به‌ڵام په‌یام و كاته‌كه‌ی نوێیه، كه ده‌مانه‌وێت لێره‌دا له ڕاپۆرتێكی شیكاریدا خوێندنه‌وه بۆ دووباره گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا بكه‌ین:
ڕووداوێكی نوێ:
دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ زیادبوونی گرژیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌میشه ده‌سته‌واژه‌ی (ئاماده‌ن بۆوهڵامدانهوه) به‌كارده‌هێنێت، هه‌روه‌ها له‌كاتی خستنه‌خواره‌وه‌ی فرۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكی له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی پار و نمایشی فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له یه‌مه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه ئێرانیش نیازی گرژی زیاتری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه.
,,
ئێران بەتەواوەتى هەوڵ بۆ کۆنترۆڵکردنى گەرووى هورمز دەدات

به‌ڵام به‌خوێندنه‌وه‌ی تیۆری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌و ئابوریه زه‌به‌لاحه‌ی كه له به‌رژوه‌ندی واشنتنه، ناتوانرێت شیكاریه‌كی مه‌نتیقی بۆ ڕووداوه‌كانی ئێستا بكه‌ین،چونكه ئێران به‌و توانا سنورداره‌ی كه هه‌یه‌تی له ڕووی هێزه ده‌ریاییه‌وه له كه‌نداو،چۆن ده‌توانێت مه‌ترسی بۆ سه‌ر كه‌شتیگه‌لی ئه‌تۆمی پێنجی ئه‌مریكی دروست بكات؟.
Caleb Larson له The National Interest وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌داته‌وه، به‌وه‌ی ئێران ئامانجێكی ستراتیژی هه‌یه و به ته‌نها بیر له دروستكرنی مه‌ترسی بۆ سه‌ر كه‌شتیگه‌لی ئه‌مریكی ناكاته‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵدانیه‌تی بۆ كۆنترۆڵ كردنی ته‌واوه‌تی گه‌روی هورمز، هه‌رچی په‌یوه‌ست به ژێر ده‌ریایی بچوكی ده‌ریایی ئێرانه كه خاوه‌ن توانایه‌كی سنورداره(دیزڵ و كاره‌بایی) به‌رامبه‌ر به دوژمنه‌كه‌ی كه ئه‌تۆمیه، ئه‌وا ئێران ده‌توانێت سود له‌و توانا كه‌مه بۆ دانانی كه‌مین به‌كاریبهێنێت، كه ماوه‌ی دوو ساڵه بۆ به‌ئامانجگرتنی فڕۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كانی ئه‌مریكا سودی لێوه‌رگرتووه، كه‌واته ئه‌و توانا كه‌مه‌ی ئێران ده‌توانێت له چه‌ندین لایه‌وه هه‌ڕه‌شه دروست بكات، وه‌ك ژێر ده‌ریایی و لوغمی ده‌ریایی، یان له‌سه‌ر ئاوه‌كان وه‌ك كه‌شتیه‌كان، یان ئاسمانی كه درونی ئێرانی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ئێران ده‌توانێت مه‌یدانه‌كانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه فراوان بكات، به‌واتایه‌كی دیكه له چه‌ندین به‌ره‌وه بجه‌نگێت، به‌ڵام ئاماژه‌كانی ئێستا بۆ ئه‌وه ده‌چێت كه ئێران ده‌یه‌وێت ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ڕووبه‌ڕوو ببێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو كه‌م بكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش له چه‌ند وڵاتێكه‌وه ده‌ستی پێكردووه، وه‌ك عیراق كه میلیشیاكانی سه‌ر به‌خۆی ته‌نها هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
,,
ئێران ده‌یه‌وێت كۆتایی به بوونی ئه‌مریكا له كه‌نداو بهێنێت، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت تۆڕه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه بكاته ئامانج

خاڵێك كه بواری گه‌ڕانه‌وه نادات:
به سه‌یركردنی ڕووداوه‌كان بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه، كه ئێران ده‌یه‌وێت به پشت به‌ستن به ئامرازه جۆراو جۆره سه‌ربازییه‌كان كۆتایی به بوونی ئه‌مریكا له كه‌نداو بهێنێت، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت تۆڕه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه بكاته ئامانج بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئامانجه‌ی ئێران نه‌یاته دی و بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له كه‌نداو پشت به گروپه‌كان نه‌به‌ستێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌مریكا له11ی نیسانی ئه‌مساڵدا بڕی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ هه‌ر كه‌سێك دیاری كرد، كه زانیاری بدات و ببێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی تۆڕه‌كانی سوپای پاسداران له یه‌مه‌ن، پێشتریش به دیاری كراوی له 5ی دێسه‌مبه‌ری 2019دا بڕی 15 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی وه‌ك به‌خشش دیاری كرد، بۆ هه‌ر كه‌سێك كه زانیاری له‌سه‌ر عه‌بدولڕه‌زا شه‌هلایی بدات، ئه‌وه‌بوو هاوكات له‌گه‌ڵ به ئامانجگرتنی قاسمی سوله‌یمانی له 3ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا شههلایش به ئامانج گیرا، به‌ڵام نه‌توانرا بپێكرێت، كاتی خۆی ماڵپه‌ری دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین له سه‌رچاوه ئه‌مریكیه‌كانه‌وه پشت ڕاستكرده‌وه.
,,
نزیکبوونەوەى ئێران لەو هێڵە سوورەى ئەمریکا بۆى کێشاوە,ئاماژەیە بۆ بەریەککەوتنى نێوانیان

ئه‌مریكیه‌كان پێیان وایه په‌تای كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانی ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه ئه‌زمونێكی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران تاقی بكرێته‌وه و فشاری ئه‌و په‌ڕی بخرێته سه‌ر،چونكه فشاری كۆرۆنا زۆر به‌هێزتر و كاریگه‌رتر بووه له فشاره‌كانی ئه‌مریكا، به‌ڵام ئه‌مه به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران ملكه‌چ بێت، بۆیه پێویسته فشاری زیاتری بخرێته سه‌ر، چونكه ناكرێت مه‌ترسی چه‌كی ئه‌تۆمی و چالاكیی موشه‌كیه بالیستیه‌كانی له‌به‌رچاو نه‌گێرێت،هه‌رچه‌نده به‌پێی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم ئێران به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی كه‌م كردۆته‌وه، به‌ڵام خه‌زنكردنی یۆرانیۆم سێ هێنده زیادی كردووه، كه ئه‌مه مه‌ترسیه جدیهكهی ئه‌مریكایه.
ئێران له‌وه‌یه له ئێستادا نه‌توانێت هاوكاری مادی پێكشهشی گروپه‌كانی خۆی بكات له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام ده‌توانێت به پێشكه‌شكردنی خیبر و ناردنی ته‌كنیكاران بۆ لایان و ڕاهێنان هاوكاریان بكات.
له كۆتاییدا ئه‌مریكا پێی وایه وورده ورده ئێران له‌و هێڵه سوره ده‌رده‌چێت، كه بۆی كێشاوه، له‌م كاته‌شدا ده‌گه‌نه خاڵێك كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نابێت و نزیكه ده‌بنه‌وه له به‌ریه‌ك كه‌وتنی ڕاسته‌وخۆ، هه‌ر وه‌ك چۆن واشنتن نزیك بوونه‌وه‌ی ئێرانی له كه‌شتیگه‌لی وڵاته‌كه‌ی به (ئیستیفزازی و مه‌ترسی) ناوبرد، ئه‌مه ئاماژهیهكهی ئه‌مریكایه بۆ ئێران، كه ئه‌و وڵاته گوێ به هێڵه سوره‌كانی ئه‌مریكا نادات،ئه‌م ئاماژانه و گرژیه به‌رده‌وامانه ئۆقره‌یی ناوچه‌كه ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و نزیكه له كۆتاییدا به‌ریه‌ك كه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكای لێبكه‌وێته‌وه.