تیرۆری بایلۆژی، كه‌ى ده‌ست پێ ده‌كات؟

ره‌نگه‌ تونده‌ره‌وكان، ڤایرۆسه‌كان دژى مرۆڤایه‌تى به‌كاربهێنن

تیرۆری بایلۆژی، كه‌ى ده‌ست پێ ده‌كات؟

286 خوێندراوەتەوە


گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان به‌ گرنگیه‌وه‌ چاودێری ڕووداوه‌كانی جیهان ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌مرۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا توانیویه‌تی جیهان ئیفلیج بكات، تیرۆرسته‌كان، بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ ئایا ده‌توانن كۆرۆنا وه‌ك چه‌كێكی جدی له‌ هێرشه‌كانیان به‌كاریبهێنن؟ بۆیه‌ له‌ ئێستادا باسكردنی چه‌كی بایلۆژی له‌ ساڵانی ڕابردوو گرنگتره‌.

له‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك ڕاگه‌یاندكاری سه‌ر به‌ داعش بانگه‌شه‌ی ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌یان كرد، كه‌ ناونیان نابوو (تیرۆری بایۆلۆژی) وه‌ك تۆڵه‌یه‌ك له‌ به‌رامبه‌ر ڕووداوه‌كانی بۆ نموونه‌ كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی مزگه‌وتێكی نیوزله‌ندا له‌ ساڵی 2019 به‌كاریبهێنن، له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانیشه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی پڕ وپاگه‌نده‌یان بۆ ئه‌م چه‌كه‌ بایلۆژییه‌ ده‌ست پێكرد.


داعش له‌ حوزه‌یرانی 2018دا گرتیه‌كی ڤیدیۆیی له‌سه‌ر (تیرۆری بایلۆژی) بڵاو كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشنیاری ڤایرۆسی هه‌نتای كرد، كه‌ سیه‌كان توشی نه‌خۆشی ده‌كات و به‌هۆی مشكه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌،هه‌روه‌ها ڤایرۆسه‌كانی كۆلێرا و تۆفید ده‌توانرێت وه‌ك چه‌كێكی تیرۆرستێك به‌ ته‌نها به‌كاری بهێنێت، ئه‌مه‌شیان ناو نا گورگی ته‌نها.


ئه‌و ڤیدیۆیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێك ڕاگه‌یاندكاری سه‌ر به‌ داعش به‌رهه‌مهێنرابوو، ته‌نانه‌ت باسی چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی (چه‌كه‌ بێ ده‌نگه‌ وێرانكه‌ره‌كه‌) له‌و وڵاتانه‌ ده‌كرد، كه‌ خۆیان مه‌به‌ستیانه‌.


له‌ ڕابردوودا،هه‌رچه‌نده‌ ترسێكی زۆری ئه‌وه‌ هه‌بوو، كه‌ تیرۆرستان نیازی خراپیان له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك له‌ سایتی هه‌واڵگری، بڵاویان كرده‌وه‌،

،،

كه‌ تیرۆرستان ناتوانن هیچ هێرشێكی بایلۆژی گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ن.


له‌ وتارێكیدا ریتا كاتز به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی هه‌واڵگری له‌ ماڵپه‌ڕی ده‌یلی بیست، ده‌ڵێت:" ڕێكخراوه‌كه‌مان له‌ ساڵی 2006دا ڕاپۆرتێكی 258 لاپه‌ڕیی بۆ پنتاگۆن نوسی ، كه‌ تیایدا باسی له‌ بیرۆكه‌ی تیرۆری بایلۆژی كردبوو، كه‌ تیرۆرستان پێشنیاریان كردووه‌".
به‌ڵام ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ دووباره‌ وایكرد گرنگی به‌م بابه‌ته‌ بدرێته‌وه‌، كه‌ ئێستا ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیۆری نیه‌، به‌ڵكو پێده‌چێت تیرۆرستان له‌ كرده‌وه‌كانیاندا تیرۆری بایلۆژی به‌كاربهێنن.


ده‌شڵێت:" ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ خۆیان نابوو (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی)به‌ وردی چاودێری په‌تای كۆرۆنا ده‌كه‌ن، كه‌ یه‌كێك له‌ شوێنكه‌وتوانی له‌ دواین ڕۆژنامه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیاندا ڕایگه‌یاندبوو كۆرۆنا ئه‌فسانه‌ی تێكشكاندن" هیچ شتێك له‌ چاو و گوێی هه‌واڵگری هون نابێت... هیچ شتێك به‌ بێ ویستی ئه‌وان ڕوونادات" واته‌ داعش وایده‌بینێت كه‌ ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌موو شتێك نازانن، توانای هه‌موو شتێكیان نیه‌، ئه‌وان له‌ كوێرێك زیاتر هیچی دیكه‌ نین.


كاتێك كاره‌كه‌ په‌یوه‌ندی ده‌بێت به‌ به‌كارهێنانی هۆیه‌ بایلۆژییه‌كان وه‌ك چه‌كێك،ئه‌وا په‌تا جیهانیه‌كه‌ی ئێستا ده‌بێته‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی باش بۆ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌كی نوێ یان شتێكی دیكه‌ كه‌ ئێستا نازانرێت، هه‌روه‌ها ڤیدیۆی (تیرۆری بایۆلۆژی)ی داعش،ڤایرۆسێكه‌ كه‌ ناتوانرێت دیاری بكرێت یان به‌دوای بكه‌ویت یان ڕاكه‌یت له‌ ده‌ستی یان دوور بكه‌ویته‌وه‌ لێی.


نازیه‌ نوێیه‌كان تیرۆرستان، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌سه‌رخستنی ڕه‌گه‌زی سپی پێسته‌، ڕه‌زامه‌ندی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ تیرۆره‌ ده‌ربڕیوه‌، هه‌روه‌ها زانیارییه‌كانی سایتیشیان بۆ ئاشكرا كراوه‌.


نوسه‌ره‌كه‌ ده‌ڵێت" تیرۆرسته‌ توندڕه‌وه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت كۆرۆنایان وه‌ك چه‌ك له‌ ئامێز گرتووه‌، داواشیان له‌ شوێنه‌كه‌وتوانیان كردووه‌، كه‌ زۆر سه‌ردانی په‌رستگای جوله‌كه‌كان بكه‌ن و له‌به‌رده‌م ده‌رگاكه‌یدا بكۆكن".


له‌وه‌یه‌ ئه‌م په‌یامه‌ ڕاست نه‌بێت یان زۆر ساده‌ بێت، به‌ڵام ڕ,وداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ كه‌ هاوكاتی ڤایرۆسی كۆرۆنان، ده‌ریخست كه‌ تیرۆرسته‌ ڕاستڕه‌وه‌كان به‌و كه‌ره‌ستانه‌ی له‌به‌رده‌ستیانه‌ جا هه‌رچیه‌ك بێت ،ئاماده‌ی هه‌موو هێرشێكن.


په‌یوه‌ست به‌ ئه‌ندامه‌كانی داعش و نازیه‌ نوێیه‌كان، ده‌بینن كه‌ ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ به‌هێزترین وڵاتانی جیهانی ئیفلیج كردووه‌، له‌وه‌یه‌ ته‌قه‌كردنێكی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ ئه‌وان جێگای شه‌رم بێت، به‌به‌راورد به‌ قوربانیه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر كه‌ نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌سی كوشت، به‌ڵام كۆرۆنا ته‌نها له‌ نیویۆرك ژماره‌یه‌كی زۆرتر قوربانی خستۆته‌وه‌، ئێستا توشبووانی كۆرۆنا سێ ملیۆنی تێپه‌ڕاندووه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 211 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی مردوان و زیانه‌كانی كۆرۆنا و كه‌می كه‌ره‌سته‌ پزیشكیه‌كان، ئه‌وه‌ی ده‌رخست كه‌ ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه‌ له‌ ڕووی ژێرخانی بنه‌ڕه‌تیه‌وه‌ لاوازن

،،

هه‌روه‌ها توانای مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ تیرۆرستیه‌ بایلۆژییه‌كانیان نیه‌.


كاتز ده‌ڵێت:" پێویسته‌ حكومه‌ته‌كان ئه‌مه‌ به‌باشی وه‌ربگرن، له‌وه‌یه‌ ڕووبدات ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌یه‌، گرنگه‌ بۆچونمان له‌سه‌ر تیرۆر بگۆڕین، كه‌ به‌شێوه‌ی ڕابردوو نه‌بێت كه‌ باسمان لێوه‌یان ده‌كرد، ژێرخانی ته‌ندروستی گشتی به‌شێكی گرنگی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێكده‌هێنێت، بیگومان بیمه‌ی ته‌ندروستی و ده‌رچه‌ی دابه‌ش كردنی خۆراك، بۆته‌ ئامانجی تیرۆرستان".


له‌ كۆتایدا ریتا كاتز به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی هه‌واڵگری ده‌ڵێت:" هێشتا زووه‌ ده‌توانین سنورێك بۆ ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ بایلۆژیانه‌ دابنێین، ئه‌گه‌ر بیانكه‌ینه‌ كاری له‌پێشینه‌ی خۆمان و ته‌گبیری بۆ بكه‌ین و به‌ خێرایی خۆمان بپارێزین، ئێستا ده‌بینین كه‌ چۆن حكومه‌ته‌كان به‌ نائومێدیه‌وه‌ ڕێكاره‌كانی دژی كۆرۆنا ده‌گرنه‌ به‌ر، زۆر ڕوونه‌ چۆن شكست دێنن كاتێك كاره‌كێك ڕووبدات له‌مه‌ خراپتر بێت".