ئایا كوردستان ده‌توانێت ئه‌زمونی سه‌نگافوره‌ دوباره‌ بكاته‌وه‌؟

ئایا كوردستان ده‌توانێت ئه‌زمونی سه‌نگافوره‌ دوباره‌ بكاته‌وه‌؟

408 خوێندراوەتەوە

سه‌نگافورا ئێستا یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ وڵاته‌ پێشكه‌وتوه‌كانی جیهان و خاوه‌ن ئابورییه‌كی به‌هێزه‌،ئه‌م وڵاته‌ سه‌ره‌تا له‌ ژێر ده‌ستی داگیركاری به‌ریتانیدا بوو، به‌ڵام دواتر له‌ ساڵی 1963دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ستهێنا و دواتریش له‌گه‌ڵ مالیزیا یه‌كێتی مالیزیا-یان پێكهێنا، به‌ڵام دوای دوو ساڵ به‌ دیاری كراوی له‌ 9ی ئابی 1965، مالیزیا سه‌نگافورای ناچار كرد لێی جیا ببێته‌وه‌. چیرۆكی جیابوونه‌وه‌ی سه‌نگافورا له‌ مالیزیا، بۆ لایه‌نی ئابووری و دواكه‌وتووی گه‌لی سه‌نگافورا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌،چونكه‌ نیوه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌خوێنده‌وار بوون له‌ 70% یان له‌ناوچه‌ هه‌ژار نشینه‌كان ده‌ژیان و بێكاری له‌و په‌ڕیدا بوو،سه‌نگافورییه‌كان نه‌ تاقه‌تی كاریان هه‌بوو، نه‌ كارێكی ئه‌وتۆشیان ده‌زانی، بۆیه‌ مالیزیا ویستی خۆی له‌م گه‌له‌ هه‌ژار و نه‌خوێنده‌واره‌ و بێكاره‌ ڕزگار بكات، هه‌رچه‌نده‌ حكومه‌تی ئه‌و كاتی سه‌نگافورا هه‌وڵی زۆری دا مالیزیا ده‌رینه‌كات، به‌ڵام بێ سود بوو،چونكه‌ بێ كاری و ئاژاوه‌ وبه‌هۆی خراپی گوزه‌رانه‌وه‌ له‌ لوتكه‌دا بوو.

 

گه‌ڕان به‌دوای چاره‌دا:

لی كوان بووه‌ یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگافورا، هه‌وڵێكی زۆری دا هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت، به‌ڵام پاڕانه‌وه‌كه‌ی هیچ سودی نه‌بوو، كه‌س هاوكاری نه‌كرد، جیهان سه‌نگافورای به‌ته‌نیا به‌جێهێشت،بۆیه‌ لی كوان بیری له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ته‌نها پشت به‌ستن به‌خود ڕێگا چاره‌ی هه‌ستانه‌وه‌یه‌،بۆیه‌ ده‌ستی كرد به‌چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ به‌په‌له‌ن و ده‌بێت خێرا چاره‌سه‌ر بكرێت، له‌ بێكاریه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام توشی كێشه‌ی گه‌وره‌ بووه‌وه‌،چونكه‌ ئه‌و وڵاته‌ پشتی به‌ كۆمه‌ڵێك كاری ناوخۆیی و مام ناوه‌ند ده‌به‌ست، بۆ ده‌ستكردن به‌ پیشه‌سازی نه‌ خاوه‌نی كارگه‌ی گه‌وره‌ و بازاڕ بوو، نه‌ خه‌ڵكه‌كه‌شی توانای ئه‌و كاره‌یان هه‌بوو، نه‌ دراوسێكانی هاوكاریان ده‌كرد،بۆیه‌ به‌ ناچاری خۆی گه‌یانده‌ ئیسرائیل و به‌ سود وه‌گرتن له‌ تواناكانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستی به‌ پیشه‌سازی كرد، دواتریش په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌ست و داوای لێكردن وه‌به‌رهێنان له‌ وڵاته‌كه‌ی بكه‌ن. بەهۆی هەژاری و دواکەوتویی و نەخوێندەوارییەوە، کاری نایاسای و ئاژەوەگێڕییەکی زۆر لەو وڵاتە هەبوو، بۆیە لی ده‌ستی كرد به‌ پاك كردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی لەو ئاژاوەگێڕانە، بۆئەوەی وه‌به‌رهێنی دەرەکی بۆ وڵاتەیکەی ڕابكێشێت و دڵنیایان بکەتەوە سامانەکەیان پارێزراودەبێت، لەهەنگاوی یەکەمیشدا هه‌ر كه‌سێك مامه‌ڵه‌ی به‌ مادده‌ی بێ هۆشه‌وه‌ بكردایه‌ ده‌ستگیر ده‌كرا، هه‌موو سه‌ندیكاكانی كرد به‌ یه‌ك، هه‌ر كه‌س كاری ئاژاوه‌گێری بكردایه‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یاسا توندترین سزا ده‌درا،به‌م شێوازه‌ كه‌شێكی گونجاوی بۆ وەبەرهێنان دروستكرد

،،

چیرۆكی جیابوونه‌وه‌ی سه‌نگافورا له‌ مالیزیا، بۆ لایه‌نی ئابووری و دواكه‌وتووی گه‌لی سه‌نگافورا ده‌گه‌ڕایه‌وه‌،چونكه‌ نیوه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌خوێنده‌وار بوون له‌ 70% یان له‌ناوچه‌ هه‌ژار نشینه‌كان ده‌ژیان و بێكاری له‌و په‌ڕیدا بوو،سه‌نگافورییه‌كان نه‌ تاقه‌تی كاریان هه‌بوو، نه‌ كارێكی ئه‌وتۆشیان ده‌زانی، بۆیه‌ مالیزیا ویستی خۆی له‌م گه‌له‌ هه‌ژار و نه‌خوێنده‌واره‌ و بێكاره‌ ڕزگار بكات.

به‌م شێوه‌یه‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ژاپۆن هاتنه‌ سه‌نگافورا و دواتریش خۆیان به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له‌ ساڵی 1972ه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ كاری وه‌به‌رهێنان كرد.

 

سه‌نگافورای ئه‌مڕۆ:

سه‌نگافورا ئه‌مڕۆ بریتی یه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوویی پیشه‌سازی،به‌نده‌ری سه‌نگافورا بۆته‌ یه‌كێك له‌ به‌نده‌ر قه‌ره‌باڵغه‌كانی جیهان و له‌ ئاڵوگۆڕی كه‌لوپه‌لدا دوای به‌نده‌ری شه‌نگه‌های پله‌ی دووه‌می وه‌رگرتووه‌.

كه‌رتی گه‌شتیاری یه‌كێكه‌ له‌ كه‌رته‌ گرنگه‌كانی وڵات و ساڵانه‌ زیاتر له‌ 10 ملیۆن گه‌شتیار ڕاده‌كێشێت، چه‌ندین باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی تێدایه‌، خاوه‌نی گرانبه‌هاترین هۆتێله‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان.

له‌ ڕووی سیسته‌می بانكیه‌وه‌، سیسته‌می بانكی سه‌نگافورا به‌ به‌هێزترین سیسته‌م داده‌نرێت،چواره‌م بازاڕی دراوه‌ بیانیه‌كانه‌، دوای له‌نده‌ن و نیویۆرك و تۆكیۆ، دوای ئه‌م گه‌شه‌ هه‌مه‌جۆرانه‌ لایه‌نی ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیو ، به‌شێوه‌یه‌ك ئێستا داهاتی ناوخۆیی زیاتر له‌ 300 ملیار دۆلاره‌، گه‌نده‌ڵی و تاوان له‌و وڵاته‌ نزمترین ڕێژه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه‌ ، سه‌نگافورای ئێستا به‌ باشترین شوێنی جیهان داده‌نرێت بۆ ژیان و وه‌به‌رهێنان.

 

ئه‌زمونی سه‌نگافورا بۆ كوردستان:

هه‌رێمی كوردستان له‌ چه‌ندین ڕووه‌وه‌ دۆخی له‌ كاتی ده‌ركردنی سه‌نگافورا له‌لایه‌ن مالیزیاوه‌ باشتره‌، به‌ڵام له‌ خاڵێكدا هاوبه‌شه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ چۆن مالیزیا سه‌نگافورای ده‌ركرد، ئێستاش به‌غداد هه‌رێمی نائومێد كردووه‌ و پاره‌ نادات،واته‌ ده‌ریكردووه‌، بۆیه‌ له‌م كاته‌دا پێویستیمان به‌ به‌ڕێز (لی كوان)ێكه‌ ده‌ستی مه‌ردایه‌تی لێهه‌ڵماڵێت و به‌ سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان، هه‌رێمی كوردستان بكاته‌ وڵاتێك كه‌ خاوه‌ن ئابووریه‌كی هه‌مه‌جۆر بێت وكۆتایی به‌ گه‌نده‌ڵی و ته‌مه‌ڵی و پشت به‌ستن به‌ بێگانه‌ بهێنێت،

،،

رێمی كوردستان له‌ چه‌ندین ڕووه‌وه‌ دۆخی له‌ كاتی ده‌ركردنی سه‌نگافورا له‌لایه‌ن مالیزیاوه‌ باشتره‌، به‌ڵام له‌ خاڵێكدا هاوبه‌شه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ چۆن مالیزیا سه‌نگافورای ده‌ركرد، ئێستاش به‌غداد هه‌رێمی نائومێد كردووه‌ و پاره‌ نادات،واته‌ ده‌ریكردووه‌، بۆیه‌ له‌م كاته‌دا پێویستیمان به‌ به‌ڕێز (لی كوان)ێكه‌ ده‌ستی مه‌ردایه‌تی لێهه‌ڵماڵێت

هه‌روه‌ها ده‌می ئه‌و به‌رپرسه‌ حكومی و حزبیانه‌ بگرێت، كه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك قسه‌ی بی مه‌عنا هیچی دیكه‌ نازانن،به‌ڕاستی كه‌ گوێ بیستی وته‌ی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار و ڕاوێژكارده‌بم، ڕێك خه‌ونزانه‌كانی ئه‌لیخماهۆم بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌، كه‌ ساڵانێكی زۆر خواردیان بۆ یه‌ك ڕۆژ، به‌ڵام ئه‌و ڕۆژه‌ هیچیان پێنه‌كرا و قسه‌ی حه‌له‌ق و به‌له‌قیان ده‌كرد، ئێستا كاتی دورخستنه‌وه‌یی ئه‌م كه‌سانه‌ و هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خوێنده‌وه‌ر و خه‌مخۆره‌، كه‌ بۆ دۆخێكی وه‌ك ئێستا قسه‌یه‌كی حسابی بكه‌ن، هه‌رێم له‌م قه‌یرانه‌ بۆ هه‌میشه‌ ڕزگار بكه‌ن، به‌هیواین بۆ ته‌نها یه‌ك جاریش بێت لی كوانێكمان لێهه‌ڵكه‌وێت.

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی