لەپەڕلەمان چی بەرامبەر عەلی حەمەساڵح كرا؟

بۆچی پارتی دەیەوێت تیرۆری كەسایەتی عەلی حەمەساڵحی بكات؟

لەپەڕلەمان چی بەرامبەر عەلی حەمەساڵح كرا؟

3202 خوێندراوەتەوە

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، جیاواز لە تێڕوانینی باو ئامانجەكەی عەلی حەساڵح بوو نەك سۆران عومەر.پارتی بەو گەلەكۆمە گەورەیەی كردی، سۆران عومەری كردە پاڵەوان، لەپاڵ ئەمەدا دەستی بۆ كەرامەتی سیاسی عەلی حەمەساڵح برد بە ئامانجی تیرۆركردنی كەسایەتی.


لێسەندنەوەی متمانە لە سۆران عومەر لەلایەن پارتی و هاوپەیمانەكانیەوە بە 57 دەنگی ئامادەبووان لە كۆی 58 دەنگ و هەروەها رەتكردنەوەی لێسەندنەوەی متمانە لە عەلی حەمەساڵح بە 54 دەنگ لە كۆی 58 دەنگ هاوشێوەی ئومێد خۆشناو،پەیامێكی سیاسی بوو لەلایەن پارتیەوە بۆ عەلی حەمەساڵح و بزوتنەوەی گۆڕان.


ئەوەی رویدا دڵسۆزی بوو لە بەرگێكی درۆزنانەدا، كە بەڕوكار وەك دڵسۆزی و لە ناوەرۆكیشدا خەنجەرێكی ژەهراوی بوو لە پشتی عەلی حەمەساڵح درا.
ئەوە راست نییە كە باس لە رێكەوتنی ژێربەژێری نێوان عەلی حەمەساڵح و پارتی دەكرێت،هیچ كەسێكی ئاقڵ ئەگەر سیناریۆ دابنێت بەو جۆرە سیناریۆ دانانێت كە ئابڕوی خۆی ببات.

،،

كۆبونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، جیاواز لە تێڕوانینی باو ئامانجەكەی عەلی حەساڵح بوو نەك سۆران عومەر.پارتی بەو گەلەكۆمە گەورەیەی كردی، سۆران عومەری كردە پاڵەوان، لەپالچ ئەمەدا دەستی بۆ كەرامەتی سیاسی عەلی حەمەساڵح برد بە ئامانجی تیرۆركردنی كەسایەتی.


ئەوەی پارتی كردی بەرامبەر عەلی حەمەساڵح زیاتر بۆ ئابڕوبردن و شكاندنی بوو نەك پشتگیریكردنی.


عەلی، بەڕونی لە مەسیجەكەی پارتی تێگەیشت، هەربۆیە رایگەیاند"ئەوەی پارتی كردی مەسیجێكی رون بووە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و ئەوان نابنە بەشێك لە سیناریۆی هیچ لایەن و هێزێكی سیاسی"


ئەوە ڕونە كە ئەمڕۆ پارتی هەوڵی شكاندنی كەسایەتی عەلی حەمەساڵحیدا،بەڵام پرسیارە سەرەكیەكە ئەوەیە پارتی بۆ ئەم كارەیكرد؟


ئایا پارتی و گۆڕان لەپەنادا خەریكی هەڵوەشاندنەوە و پاشەكشەن لە رێكەوتنەكەی نێوانیان؟ ئەوەی ڕویدا مانای ئەوەبوو چیتر پارتی پێویستی بە بزوتنەوەی گۆڕان و عەلی حەمەساڵح نەماوە و بەو هۆیەشەوە خەریكی ئەوەیە لە هاوكێشەكاندا بیانسڕێتەوە و تەنانەت تیرۆری كەسایەتیشی بكات.

،،

ئەگەر پارتی بە بەرنامە گەشتبنە ئەوەی هەوڵی شكاندنی عەلی  حەمەساڵح  بدەن، مانای ئەوەیە كە پارتی دەیەوێت كۆتایی بە پەیوەندییەكانی نێوانیان بهێنێت،یان ئاماژەی ئەوەیە كە خەریكە پەیوەندییەكانی نێوانیان خەریكە دەگاتە بنبەست.


گومان لەوەدا نییە عەلی حەمەساڵح یەكێكە لە سەرەكیترین عەرابەكانی رێكەوتنی سیاسی نێوان پارتی و گۆڕان و رۆڵی سەرەكی هەبووە لە سەرگرتنی ئەو رێكەوتنەدا.لەماوەی رابردوشدا بەرگرێكارێكی گەورەبووە لە سیاسەتی حكومەتی هەرێم وەك بەشێك لە پابەندبوون بە رێكەوتنی نێوانیانەوە.


ئەگەر پارتی بە بەرنامە گەشتبنە ئەوەی هەوڵی شكاندنی عەلی  حەمەساڵح  بدەن، مانای ئەوەیە كە پارتی دەیەوێت كۆتایی بە پەیوەندییەكانی نێوانیان بهێنێت،یان ئاماژەی ئەوەیە كە خەریكە پەیوەندییەكانی نێوانیان دەگاتە بنبەست.


لەماوەی رابردوودا بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر پرسی لامەركەزی لە یەكێتی نیشتیمانی نزیكبوەتەوە و هاوئاهەنگە لەگەڵیدا و ئەو پرسەش بەتەواوی پارتی نیگەران كردووە،لەلایەكی دیكەشەوە بزوتنەوەی گۆڕان نیگەرانە لەوەی كە پارتی وەك بەڵێنی دابوو نەیتوانی وەزارەتێكی بەغدای بۆ وەربگرێت. هەروەها لەوانەیە چیتر گۆڕان ئامادە نەبێت ئایندەی سیاسی خۆی بكاتە قوربانی كێشەكانی حكومەت و لە دەرفەتێك دەگەڕێت لە كۆڵی ببێتەوە.


هەندێك لەوبڕوایەدان كە راستە هیچ رێكەوتنێك لە نێوان پارتی و عەلی حەمەساڵح نەبووە و پارتی فێڵیان لێكردووە،بەڵام واشی دەبینن خۆشی موستەحەقی ئەو دۆخەیە. چونكە لەماوەی رابردوودا وەك عەرابی ئەم دۆخە نوێیەی هەرێم دەركەوتووە و بەشێكی گرنگ بووە لە رێكەوتنی نێوان پارتی و گۆڕان، ئایا ئەبێت كەسێكی وریای وەك عەلی حەمەساڵح بكەوێتە داوی خۆشباوەڕی بەڵینی چاكسازی و حكومەتی رەشیدی پارتییەوە؟.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری