گورگە بۆرەكان و خەونی عوسمانیەكان

گورگە بۆرەكان و خەونی عوسمانیەكان

675 خوێندراوەتەوە

كۆمەڵەیەكی چەكداری نەتەوە پەرستن كە دڵ و جەرگی مرۆڤ دەخۆن، لەسەرەتاوە بۆ دژایەتی و لەناوبردنی كورد دامەزرێنران، ئامانجیان زیندووكردنەوەی خەلافەتی عوسمانییە، پشتر ئەردۆگان بە تیرۆرست ناوی دەھێنان، بەڵام لەكاتی ھێرشی سەر ڕۆژئاوای كوردستاندا دروشمی ئەم گروپەی بەرزكردەوەو وەك باشترین ھێزەكانی توركیا ناساندنی.

گورگە بۆرەكان گروپێكی فاشیلی نەتەوە پەرستن كە بە گروپی كوشتنی ڕەش ناسراون، بە توركی پێیاندەوترێت(ئۆجاكلەری)لە مانگی ١٢ەی ساڵی (١٩٦٠) لەلایەن ژەنڕاڵی نەتەوە پەرستی كورد ئالب ئەرسەلان لەدوای كودەتاكەی ساڵی (١٩٦٠)دامەزرا.

لەسەرەتادا ئەم گرووپە وەك باڵی چەكداری پارتی نەژادپەرستی توركیا دەناسرا، ھەر لەسەرەتاوە كەوتنە سەركوتكردنی ناڕەزایەتییەكانی خەڵكی باكوری كوردستان و ئەستەمبوڵ، بەرپرسیارن لە دەیان كردەوەی تیرۆرستی و تیرۆركردنی كەسایەتییە كوردو ئەرمەنەكان.

،،

لە ساڵانی حەفتاكاندا گرووپی گورگە بۆرەكان بوون بە ڕێكخراوێكی گەورەی چەكداری و ئابووری و ڕۆشنبیری پەلیان ھاوویشت بۆ ناو داموودەزگاكانی حكومەت و زانكۆكان لەماوەیەكی كەمدا سەدان ھەزار گەنجیان ھێنایە ڕیزەكانیانەوە، بەجۆرێك لەكۆتای ساڵانی حەفتاكاندا یەك ملیۆن ئەندامیان ھەبوو.

لەدوای كودەتاكەی ساڵی (١٩٨٠) كەنعان گورگە بۆرەكانی بەكارھێنا بۆ كپكردنی ناڕەزایەتیەكانی خەڵكی باكوری كوردستان و لەدوای ساڵی (١٩٨٣)وە ئەم گرووپەی لەشەڕی پەكەكە بەكارھێنا، بەڵام لەسەرەتای ساڵی نەوەدەكان و ھاتنە سەركاری توركت ئۆزاڵ ئەم گروپە وەك گروپێكی تیرۆرستی ناسێنرا، بەڵام لە دوای كودەتاكەی ساڵی (١٩٩٧ )و لادانی نەجمەدین ئەربەکان لەسەر كار، جارێكیتر لەلایەن بڵند ئەجەویدی سەرۆك وەزیرانی ئەوكاتی توركیایەوە، جارێكی تر ئەم گرووپە ڕێگای كاركردنی پێدرایەوە بە گژ كوردو پەكەكەدا دران.

بەڵام لەساڵی (٢٠٠٣)ولە دوای ھاتنە سەركاری ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ئەم گروپە چالاكیاكانیان قەدەغەكرا، بەڵام ھەڵنەوەشایەوەو ئەردۆگان ھەوڵیدا لەڕێگەی بیلالی كوڕیەوە سەركردە لاوەكانی ئەوگرووپە بەلای خۆیدا ڕابكێشێت و ئەردۆگان چەندین جار ئەم گرووپەی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكارھێناوە بەجۆرێك لەكاتی كودەتاكەی ساڵی (٢٠١٦)دا ئەم گروپە بوون ئەردۆگانیان لە ڕووخان پاراست، بەھەمان شێوە ئەردۆگان لەساڵانی (٢٠١٨و ٢٠١٩)دا بۆ داگیركردنی عەفرین و ناوچەكانی تری ڕۆژئاوای كوردستان بەكاریھێنان.

ئامانجی گورگە بۆرەكان چییە؟

ئەم ڕێکخراوە كە ئایدۆلۆژیای نەتەوە پەرستی تورك و ئاینیان لەیەك چوارچێوەدا كۆكردۆتەوە، ئامانجیان گێڕانەوەی دەوڵەتی عوسمانی و شكۆی توركە وەك نەتەوەیەكی سەردەست و داگیركردنی ھەموو ئەو ناوچانەیە كە پێشتر لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا بوون كەلە ئەفەریقا و ئەوروپاو ئاسیای ناوەڕاست وڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی عەرەبیدا بوون وەھەموو ئەوناوچانە بەخاكی تورك دەزانن بەتایبەتی دژی پێكھێنانی دەوڵەتی كوردی لە ھەرجێگاو شوێنێكی دنیا بێت.

،،

ئەم گروپە بە كاری تیرۆرستی تێوەگلاون، لەوانە ڕەشەكووژیە عەلەویەكانی ساڵی (١٩٧٨)ە ڕەشەكوژیەكەی خۆپیشاندانەكانی كورد لە مەیدانی تەقسیمی ئەستەمبوڵ و ھەوڵی كوشتنی پاپی ناپۆڵۆس، لەسەر شەقام و شوێنە گشتیەكاندا دەیان سەركردەو نووسەرو ئەكادیمیستی كوردو ئەرمەنیان كوشتووە، ھەر بۆیە ناوی گرووپی مەرگیان لێناوە

ناوی گورگە بۆرەكان لەچییەوە ھاتووە؟

ھەڵبژاردنی ئەم ناوە بۆ ئەو چیرۆكە ئەفسانەییە دەگەرێتەوە كە باس لەوە دەكات كە گورگێكی بۆر پێشڕەویو ڕێنوێنی هۆزە توركەكانی كردووە كە لەدۆڵی ئیلی گریكۆن بۆ ئەنادۆڵ، ھەربۆیە گورگی بۆر لەلای ئەو گروپە پیرۆزەو بەردەوام بەدەستیانەوەیە.

ئەم گروپە لە دوای شەڕی ڕۆژئاوا ئێستا لە لیبیا دژی سوپای حەفتەر دەجەنگن و جگە لە تورك عەرەب و كورد و چیچانی و ئیگۆر و تاجیكیەكانیشیان بردووەتە ڕیزەكانیانەوە.

 

author photo

لێكۆڵەر لە ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی