ڕاپۆرتێكی ئه‌مریكی هۆكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ساعدی بۆ پۆسته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

ڕاپۆرتێكی ئه‌مریكی هۆكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ساعدی بۆ پۆسته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات

1060 خوێندراوەتەوە

ڕاپۆرتێكی ئه‌مریكی هۆكاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌بدولوه‌هاب ساعدی فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عیراق بۆ پۆسته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات، كه‌ وای له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق كردووه‌، ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ بخاته‌وه‌ سه‌ر كاری پێشووی.

ڕاپۆرته‌كه‌ وته‌ی له‌ چه‌ندین چاودێری سیاسی و ئه‌منی وه‌رگرتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كان ئاشكرا بكات، چاودێرێك ده‌ڵێت:" گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌ریقی یه‌كه‌م عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، زیاتر به‌هایه‌كی ره‌مزی هه‌یه‌، به‌و پێیه‌یه‌ كه‌سایه‌تیه‌كی سه‌ربازی دیاره‌، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، دووباره‌ ده‌زگاكه‌ ڕێك بخاته‌وه‌".

هه‌روه‌ها هیشام هاشمی چاودێری سیاسی و پسپۆڕی ئه‌منی ده‌ڵێت:" گه‌ڕانه‌وه‌ی ساعدی له‌ چوار چێوه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ كه‌ پێشتر له‌ دژی ئه‌و و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ دراون، بۆیه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ساعدی دووباره‌ ده‌زگای دژه‌ تیرۆر به‌ تێڕوانینێكی نیشتیمانیی ڕێك بخاته‌وه‌، هه‌روه‌ها گروپه‌ نزیكه‌كانی سه‌ر به‌ ئێرانیش دووربخاته‌وه‌".

ده‌شڵێت:" گه‌ڕانه‌وه‌ی ساعدی به‌و پێیه‌یه‌ كه‌ ئه‌و خاوه‌ن شاره‌زاییه‌كی زۆری سه‌ربازییه‌، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ جه‌نگه‌كاندا به‌شداری ده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆیی عیراق هه‌یه‌، هۆكاری دوورخستنه‌وه‌شی له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشووه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌ ئێران فشاریان بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كردووه‌".

،،

دوورخستنه‌وه‌ی ساعدی ناڕه‌زایه‌تیه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا هه‌زاره‌ها لایه‌نگری وێنه‌ و گرته‌ ڤیدیۆییه‌كانی ساعدیان بڵاو ده‌كرده‌وه‌، له‌ پاڵ لایه‌نه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی باسیان له‌لایه‌نی مرۆڤدۆستی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ و تێكه‌ڵاوبوونی له‌گه‌ڵ به‌ته‌مه‌نه‌كان و منداڵان ده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌ یه‌كه‌م ڕۆژی خۆپیشاندانه‌كانی مه‌یدانی ته‌حریردا، وه‌ك ناڕه‌زایه‌تیه‌ك خۆپیشانده‌ران وێنه‌ی ساعدیان به‌رز كرده‌وه‌.

هۆكارێكی دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ر، بۆ كۆمه‌ڵێك بریاری حكومه‌تی عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ حكومه‌ت چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی شاره‌زای له‌ناو سوپای عیراق دوورخسته‌وه‌. عه‌بدولوه‌هاب ساعدی له‌چه‌ندین به‌ره‌وه‌ دژی چه‌كدارانی داعش جه‌نگاوه‌، فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی ڕزگاركردنی بێجی و تكریت بووه‌ له‌ ساڵی 2015دا، هه‌روه‌ها له‌ ساڵی 2016دا شه‌ڕی فه‌لوجه‌ی كردووه‌، دواتر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2017دا كرا به‌ فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه‌ تیرۆری عیراق، له‌و كاته‌شه‌وه‌ چه‌ندین جار هه‌وڵی كوشتنی دراوه‌.