‌کۆتایی خەلیفە حەفتەر

‌کۆتایی خەلیفە حەفتەر

3414 خوێندراوەتەوە

ڕاپۆرتی، ڕێدین حەمید

بە درێژایی زیاتر لە چوار دەیەیە، خەلیفە حەفتەر كەسایەتییەكی دیاری گۆڕەپانی سیاسی لیبیایە، هەرچەندە پێگەكەی لە كاتێكەوە بۆ كاتێكیتر گۆڕانی بەسەردا هاتووە.

حەفتەر یەكێك بوو لەو چەندان ئەفسەرەی كە ساڵی 1969 هاوكاری موعەممەر قەزافیان كردو لە كودەتایەكی سەربازیدا دژی شا ئیدریس سەنوسی پادشای لیبیان قەزاقیان گەیاندە دەسەڵات.


ڕۆڵی خەلیفە حەفتەر لە رووخانی ڕژێمەکەی قەزافی

ساڵی 2011 لەگەڵ راپەڕینی گەلی لیبیا دژ بە رژێمەكەی قەزافی، حەفتەر گەڕایەوە وڵات‌و هەرزوو بوو بە یەكێك لە سەركردە سەرەكییەكانی هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن لە خۆرهەڵاتی وڵات.
حەفتەر لە راپەڕینی گەلی لیبیا لەدژی قەزافی شان بەشانی گروپە ئیسلامییەكان جەنگا، بەڵام دواتر بووە دوژمنێكی سەرسەختیان.
دوای ماوەیەك دیارنەمان لە شانۆی سیاسی‌و سەربازی لیبیا، حەفتەر شوباتی 2014 دەركەوتەوە، كاتێك لەرێگەی تەلەفزیۆنەوەو لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا پلانی خۆی بۆ " رزگاركردنی وڵات" راگەیاندو داوای لە هاوڵاتیانی لیبیا كرد روبەڕووی كۆنگرەی نیشتمانی گشتی ببنەوە، ئەم كۆنگرەیە ئەو پەرلەمانە بوو كە دوای شۆڕش هەڵبژێردرابوو، لەو كاتەدا گروپی ئەنسار شەریعەی سەر بە رێكخراوی قاعیدە و چەند گروپێكی تر كۆنترۆڵكردنی شاری بەنغازیان راگەیاند كە دووەم گەورەترین شاری لیبیایە.
لە ئایاری 2014 حەفتەر ئۆپەراسیۆنی " كەرامە"ی لە بەنغازی لە خۆرهەڵاتی لیبیا لەدژی گروپە ئیسلامییە چەكدارەكان راگەیاند، كە لە نێویشیاندا گروپێكی نزیك لە رێكخراوی ئیخوان موسلمین هەبوو، بەوەش حەفتەر سەركەوتوو بوو لەوەی لە گۆڕەپانی دەرەوەدا وەك نەیارێكی ئیسلامییەكان خۆی نمایشبكات، بەوەش پشتیوانی هەردوو وڵاتی میسر‌و ئیماراتی بەدەستهێنا.
هەروەها هێرشیكردە سەر تەلاری پەرلەمان لە تەرابلوسی پایتەخت و ئەو ئۆپەراسیۆنەشی بە راپەڕینێك وەسفكرد دژ بەو حكومەتەی كە ئیسلامییەكان كۆنترۆڵیان كردووە.

لە ئازاردی 2015 ئەنجومەنی نوێی نوێنەرانی لیبیا كە جێگەی كۆنگرەی نیشتمانی گشتی گرتەوە، حەفتەری وەك فەرماندەی گشتی " سوپای نیشتمانی لیبیا" دیاریكرد كە توانی دوای نزیكەی ساڵێك گروپە ئیسلامییە چەكدارەكان لە بەنغازی‌و دەوروبەری دووربخاتەوە.

ئیمارات و سعودیە نەیانتوانی خەلیفە حەفتەر ڕزگار بکەن

هەر چەندە هەر دوو ووڵاتی ئیماڕات و سعودیە زۆر هەوڵیاندا کۆتایی بە دەسەڵاتی هەڵبژێردراوی ئەم ووڵاتە بهێنن بەڵام نەیانتوانی لەبەر چەند هۆکارێک .

۱- لەبەر جیاوازی سروشتی ووڵاتی لیبیاوە
۲- جیاوازی سرۆشتی کۆمەڵایەتی ووڵاتی لیبیا
۳- بێ هێزی حەفتەر لە ڕوی سیاسی و سەربازیەوە
٤- تێکەوتن لەگەڵ ووڵاتێکی وەک تورکیا لە ڕوی سەربازی و سیاسی یەوە .
٥- پاڵپشتی نەکردنی حەفتەر لەلایەن تونس و جەزائیر و مەغربەوە .
٦- بونی نوێنەری حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لە نەتەوە یەکگرتوەکان .
۷- دان پێدانانی حکومەتی ویفاقی نیشتیمانی لیبی لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە .
وە چەندین هۆکاری تریش .


ئایا ووڵاتی سعودیە و ئیماڕات دەتوانن شکست بە تورکیا بهێنن لە ووڵاتی لیبیا؟

مامۆستا سەعید هەرکی شارەزا لە کاروباری لیبیا ئاشکرایدەکات سعودیە و ئیماڕات، ناتوانن لەبەر ئەوەی تورکیا یەکێکە لە وڵاتە زلهێزەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەندامێکی بەهێزی ناتۆیە جگە لەمە ناکرێت بەراوردی تورکیا لەگەڵ حوسیەکان بکرێت لە کاتێکدا سعودیە و ئێماڕات و هاوپەیمانەکانی نەیاتوانی شکست بە حوسیەکان بهێنن کەچی بەسەدان سەربازی هەر دوو ووڵات کوژراون و بەدیل گیراون لەلایەن حوسیەکانەوە
چونکە تورکیا دەزانێت چۆن سیاسەت بکات وە چۆن سەربازەکانی بجوڵێنێت ئەوەی ئێستا لە لیبیا ڕودەدات بەڵگەیە لەسەر ئەم حەقیقەتە ، ئێستا حەفتەر و هێزەکانی لەو پەڕی خراپیدان رۆژ بە ڕۆژ شار و شارۆچکەکانیان لە دەستدەدەن ئیماڕات و سعودیەش بە هەموو توانایەکیان هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی حەفتەر نەکەوێت.

تورکیا چۆن توانی ڕوسیا بێدەنگ بکات لە هاوکاری حەفتەر؟

لەسەرتادا ڕوسیا زۆر هاوکاری حەفتەری کرد توانی زۆر شوێن بگرێت بەڵام لە ناکاودا ڕۆلی ڕوسیا بزربو و دیارنەما ، ڕوسیا درکی بەمەکردوە کە ئیماڕات و سعودیە وەک تورکیا نین دەسەڵات و بڕیاردانی خۆیان لە دەست خۆیاندا نیە بەڵکو ئەمەریکا بڕیاریان بۆیان دەدات وە هەرچی خێر و بێرە دەبێت پشکی شێر بدرێت بە ئەمەریکا بویە من پێم وایە ڕێکەوتنێکی ژێر بە ژێری هەبوبێت لە نێوان تورکیا و ڕوسیاوە بۆیە ڕوسیا ئاوا بێ دەنگی هەڵبژاردوە .


شکستی هەوڵەکانی ئیمارات و سعودیە

سەعید هەرکی ئاشکرایدەکات کە ئیمارات و سعودیە، هەوڵیاندا بە سەردانی کردنیان و بەڵێن پێدانیان بەپارەی زۆر بە ناردنی کۆمپانیایەکانیان بە وڵاتانی مەغریب و جەزائیرو تونس، کە هاوکاری حەفتەر بکەن، بەڵام ئەم سێ وڵاتانە ڕەتیان کردەوە کە دەستێوەردان بکەن لە ناوخۆی لیبیاوە، دەبێت ئەم سێ وڵاتە لە بیریان کردبێت کە زۆر لە پێشتر ئەردۆگان سەردانی ئەم سێ ووڵاتەی کردبوو پێش ئەوەی سەربازەکانی بچنە نێو لیبیا ئەم پلانە ستراتیجییەی دارشتبوو.


تورکیا چۆن توانی ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتوەکان بێدەنگ بکات؟

تورکیا هەر لەسەرەتادا و تاکو ئێستاش داوای لە هاوپەیمانی ناتۆ و نەتەوەیەکگرتوەکانی کردوە کە هێزەکانیان بنێرن بۆ لیبیا بۆ پاڵپشتی ئەم حکومەتەی کە پێشتر دانی پێدانراوە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەنە وە بۆ بەر قەرارکردنی ئارامی و ئاسیاش لە ووڵاتی لیبیاوە .
هەر بویە دوو ڕوژ پێش ئێستا ترامپ و ماکرون بە پەیوەندیەکی تەلەفونیەوە گفتوگۆیان کرد لەسەر بارودۆخی لیبیا چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە کرد .
ئەگەر هیچ موعادلەیەکی نێو دەولەتی ڕونەدات پێم وایە خەلیفە حەفتەر لە کۆتایی نزیک بوتەوە و ئیماڕات و سعودیە و هاوپەیمانەکانی شکست دێنن لە لیبیا وە ناشزاندرێت ئەگەر کۆتای بە حەفتەر هات، ئیماڕات و سعودیە و هاوپەیمانەکانی دۆڕان چ دەرهاوێشتەی تر لەم وڵاتانەدا دروست دەبێتەوە.