بۆچی پەڕلەمانتارانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان واژۆیان لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانی بۆ پەڕلەمان نەكرد؟

بۆچی پەڕلەمانتارانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان واژۆیان لەسەر بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكانی بۆ پەڕلەمان نەكرد؟

808 خوێندراوەتەوە

 

لە چەند ڕۆژی رابردودا ژمارەیەك پەڕلەمانتاری كوردستان كە 18 كەسبون لە فراكسیۆنەكانی كۆمەڵ و یەكگرتوو نەوەی نوێ‌ و سەربەخۆكان یاداشتێكیان ئاراستەی پەڕلەمانكرد بەمەبەستی بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی،بەڵام هیچ پەڕلەمانتارێكی پارتی و یەكێتی و گۆڕان واژۆیان لەسەر یاداشتەكە نەكرد،بەوپێەی تیمی حكومی حیزبەكانیان دەبێت بێنە پەڕلەمان و وەڵامی رەخنەی پەڕلەمان بدەنەوە.

 

دوابەدوای راگەیاندنی 27 ملیار قەرز لەلایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان وتارێكی رەخنەئامێزی بڵاوكردەوە و رایگەیاند كە حكومەت یەك دیناریش قەرزار نییە.

 

لەسەر ئەو دۆسیەیەش داوای لێپێچینەوە و بەدواداچونی پەڕلەمانی كرد.

 

دوابەدوای ئەو وتارەش پەڕلەمانتارانی پارتی رایانگەیاند: دۆسیەی قەرزەكان لە ئەنجومەنی وەزیران لە ژێر سەرپەرشتی بەرپرسانی یەكێتیدایە.

 

 

رۆژنامەنوس سەرتیپ وەیسیی لە وتارێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە سەرۆكی پەڕلەمان ویستی سەرۆكی حكومەت بخاتە ناو داوەكەیەوە،بەڵام بەبێ‌ ئەوەی ئاگادار بێت جێگری سەرۆكی حكومەتیشی پێوە بووە. چونكە قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی دۆسیەی قەرزەكان دەكات و د.ئامانج رەحیم، راوێژكار لە ئەنجومەنی وەزیران بەرپرسی فایلەكەیە.هەر بەو هۆیەشەوە پەڕلەمانتارانی یەكێتی لە ئیمزاكردنی یاداشتەكە كشاونەتەوە.

 

بزوتنەوەی گۆڕانیش ترسی ئەوەیان هەبووە بەو هۆیەوە وەزیری دارایی بهێنرێتە پەڕلەمان و ئیحراج بكرێت و رەخنەی لێبگیرێت.

 

سەرتیپ وەیسی ئەوەشی نوسیوە كاتی خۆی كە یاسای راكێشانی مایە لە پەڕلەمان دەرچوو لەسەر پێداگری قوبادتاڵەبانی بووە،بەڵام نەیتوانیوە یەك دینار قەرز پەیدا بكات.

 

بەپێی زانیاریەكان دوو بانكی بەریتانی بەڵێنیان بە قوباد تاڵەبانی دابوو قەرزی پێبدەن بەڵام دواتر پەشیمان بونەوە و قەرزەكەیان پێ نەدا.