كاتی خۆماڵیكردنی نەوتی كوردستانە

ئایا لە هەرێمی كوردستان موسەدەقێك دروست دەبێت بۆ خۆماڵیكردنی نەوتی كوردستان

كاتی خۆماڵیكردنی نەوتی كوردستانە

886 خوێندراوەتەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێم، مەسرور بارزانی، لە وتارەكەیدا دانی بەراستیەكی مەترسیداردا نا، كاتێك ووتی" لە 700 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوت 300 ملیۆن دۆلاری گەڕاوەتەوە بۆ حكومەت"،پرسیارەكە ئەوەیە 400 ملیۆن دۆلارەكەی دیكەی داهاتی نەوت بۆكێ‌ و بۆ كوێ‌ چووە.

لە پەنجاكانی سەدەی رابردوو، كاتێك نەوتی ئێران لەلایەن كۆمپانیای ئەنگلۆ ئێرانیەوە دەردەهێنرا، 50% داهاتی نەوتی ئێرانی بۆخۆی دەبرد و تەنها نیوەی داهاتەكەی دەگەڕاندنەوە بۆ دەوڵەتی ئێران، تا ئەو كاتەی سەركردەیەكی سیاسی وەك د.موسەدەق لەم دۆخە ڕاپەڕی و دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەت لەساڵی 1951، یەكەم كارێك كردی، خۆماڵیكردنی نەوتی ئێران و كردنەدەرەوەی كۆمپانیا نەوتیەكانی بەریتانیا بوو لە ئێران.


هەرچەندە د.موسدەق، بڕیارە ئازایانەكەی خۆیدا بۆ خۆماڵیكردنی نەوت،بەڵام چیرۆكەكە بە دانانی سەری لەو پێناوەدا كۆتایی پێهات.

پرسیارە سەرەكیەكە ئەوەیە كە ئایا كاتی خۆماڵیكردنی نەوتی كوردستان نەهاتووە؟بەتایبەتی كە ئەگەر ئەو مانگە بەنمونە وەربگرین كە سەرۆكی حكومەت ئاماژەی پێكردووە دەردەكەویت كە 60% ی داهاتی نەوتی كوردستان ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت و داهاتی گشتی.

،،

پرسیارە سەرەكیەكە ئەوەیە كە ئایا كاتی خۆماڵیكردنی نەوتی كوردستان نەهاتووە؟بەتایبەتی كە ئەگەر ئەو مانگە بەنمونە وەربگرین كە سەرۆكی حكومەت ئاماژەی پێكردووە دەردەكەویت كە 60% ی داهاتی نەوتی كوردستان ناگەڕێتەوە خەزێنەی حكومەت و داهاتی گشتی.

  

داهاتی نەوتی كوردستان بۆ كوێ‌ دەچێت؟

بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك مەگەزین، نەوتی كوردستان جۆرەكەی باشە و تێچوی دەرهێنانیشی كەمە،بەگشتی لەنێوانی 5 تا 6 دلاۆردایە،بەڵام جۆری گرێبەستەكانی هەرێم كە گرێبەستی شەراكەتە لە خراپترین جۆرەكانی گرێبەستە و بەشێكی گەورەی داهاتی نەوتی كوردستان دەخاتە دەستی كۆمپانیاكانەوە.
هەروەها بەهۆی فرۆشتنی بۆری نەوتی كوردستانەوە بە كۆمپانیای رۆسنەفتی روسی و كۆمپانیای كار،حكومەتی هەرێم خۆی ناچاركردووە مانگانە كرێی گواستنەوەی نەوتەكەی بە بۆری نەوتی كوردستان بداتە ئەو دوو كۆمپانیایە.


بەپێی راپۆرتەكانی دیلۆیت بۆ وردبینی نەوتی كوردستان تەنها لەساڵی 2019دا 600 ملیۆن دۆلار لەداهاتی نەوتی كوردستان بۆ كرێی بۆری گواستنەوە چووە.


یەكێكی دیكە لەسەرچاوەكانی بەهەدەردانی داهاتی نەوتی كوردستان بریتییە لەو پارەیەی كە توركیا وەریدەگرێت لە داهاتی هەرێم لەبری تێپەڕبونی بۆریەكانی نەوت بەنێوخاكەكەی و فرشتنی لەڕێگەی بەندەری جەیهانی توركییەوە. كە پارەیەكی زۆرەو تەنها لەساڵی رابردوودا نیو ملیار دۆلار بووە.

،،

ئەو رێكارانەی پرۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت لە قازانجی كۆمپانیا بیانیەكانە و لەدوای ئەوانیشەوە لە قازانجی كۆمپانیا حیزبییەكانە.هەر لەبەر ئەوەیە دەتوانین بڵێین نەوتی كوردستان لەسەر ڕێڕەوێكی هەڵەیە و پێویستی بەڕاستكردنەوەیە.


دەروازەیەكی دیكەی بەهەدەردانی داهاتی نەوتی هەرێم بریتییە لە كۆمپانیا حیزبیە گەورەكانی بواری نەوت و گاز كە بەهۆی پارتی و یەكێتییەوە ئیمتیازاتی بێ‌ سنوریان پێدراوە، بەنموونە تاپۆكردنی پاڵاوگەكانی بازیان و كەڵەك لەسەر كۆمپانیاكانی قەیوان و كار، كە بەهایان نزیك دەبێتەوە لە یەك ملیار دۆلار، دواتریش بە كرێ‌ نەوتی خاو بۆ حكومەتی هەرێم دەپاڵیون و لە هەر بەرمیلێك 10-15 دۆلار وەردەگرن.


لەسەروو هەموو ئەمانەشەوە پارتی و یەكێتی،رێژەیەكی دیارینەكراو و نەزانراو لە داهاتی نەوت لادەدەن بۆ حیزب. كە بەدیاریكراوی كەس نازانێت چەندە؟
ڕێگەیەكی دیكەی بەهەدەردانی نەوتی كوردستان بریتییە لەو دەیان كۆمپانیا سكیوریتییەی كە لە بواری نەوتدا كاردەكەن و لەبنەرەتدا كۆمپانیای بەرپرسانی حیزبین و قازانجی مانگانەیان دەیان ملیۆن دۆلارە،لەكاتێكدا حكومەت خۆی ژمارەیەكی زۆر پۆلیسی نەوت و گازی هەیە.


هەروەها چەندین كەسی بیانی لە سیاسەتمەدار و بازرگان و كەسانی دیار، لە رابردوودا لە شیرینی گرێبەستەكانی نەوتی هەرێم پشكی گەورەیان پێدراوە، لەم ڕوەشەوە نمونەی هەریەك لە زاڵمای خەلیل زاد،باڵیۆزی پێشوی ئەمریكا لە عێراق و جەی گارنەر،حاكمی عەسكەری عێراق و تۆنی بلێر،سەرۆك وەزیری پێشوی بەریتانیا و نەدیم زەهاوی،پەڕلەمانتاری بەریتانی بەڕەچەڵەك كورد، لەوانەن كە وەك دەڵاڵی نەوتی كوردستان ناویان هاتووە، لەم دوایانەشدا گەورە بازرگان و دەڵاڵی نەوتی جیهانیی، بە رەگەز پاكستانی، مورتەزا لاخانی، هاتۆتە ناو بازاڕی نەوتی كوردستانەوە.

 

،،

بەهەموو پێوەرێك،كەرتی نەوتی كوردستان لە دەرەوەی بەرژەوەندییە نیشتیمانیەكانی خەڵكی كوردستان ئاراستە دەكرێت و بەڕێوەدەبرێت، زیاتر لە 50%ی داهاتەكەی بەهەدەردەدرێت.هەر بۆیە باشترین ڕێگا بریتییە لە شۆڕشێكی گەورەی چاكسازی كە هاوتای خۆماڵیكردنی نەوت بێت. بە ئامانجی سەرلەنوێ‌ داڕشتنەوەی سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان و گێڕانەوەی داهاتی دزراو و بەهەدەر دراوی ب خەڵكی كوردستان.


چی بكرێت بۆ نەوتی كوردستان؟

بەپێی بەڵگەنامە و دۆكیۆمێنتەكان،زیاتر لە نیوەی داهاتی نەوتی كوردستان ناگەڕێتەوە ناو بودجەی هەرێم و خەزێنەی وەزارەتی دارایی.


ئەو رێكارانەی پرۆسەی نەوتی هەرێمی كوردستانی پێدا تێپەڕدەبێت لە قازانجی كۆمپانیا بیانیەكانە و لەدوای ئەوانیشەوە لە قازانجی كۆمپانیا حیزبییەكانە.هەر لەبەر ئەوەیە دەتوانین بڵێین نەوتی كوردستان لەسەر ڕێڕەوێكی هەڵەیە و پێویستی بەڕاستكردنەوەیە.


ئەوەی تێبینی دەكرێت پارتی دیموكراتی كوردستان بەهۆی گرێبەستەكانی دەرهێنان و گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی كوردستانەوە،پرۆسەی نەوتی كوردستانی خستۆتە ناو هاوكێشەیەكی سیاسی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەوە كە زامنی دەسەڵات و باڵادەستیەكەی بكات لە هەرێمی كوردستان.

،،

ئایا لە هەرێمی كوردستان د.موسەدەقێك پەیدا دەبێت ئاڵای ئەم شۆڕشە ئابورییە هەڵبگرێت و پێشەنگی ئەم ئەركە نیشتیمانییە بكات.


بەهەموو پێوەرێك،كەرتی نەوتی كوردستان لە دەرەوەی بەرژەوەندییە نیشتیمانیەكانی خەڵكی كوردستان ئاراستە دەكرێت و بەڕێوەدەبرێت، زیاتر لە 50%ی داهاتەكەی بەهەدەردەدرێت.هەر بۆیە باشترین ڕێگا بریتییە لە شۆڕشێكی گەورەی چاكسازی كە هاوتای خۆماڵیكردنی نەوت بێت. بە ئامانجی سەرلەنوێ‌ داڕشتنەوەی سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان و گێڕانەوەی داهاتی دزراو و بەهەدەر دراوی ب خەڵكی كوردستان.


پرسیارە سەرەكیەكە ئەوەیە،ئایا لە هەرێمی كوردستان د.موسەدەقێك پەیدا دەبێت ئاڵای ئەم شۆڕشە ئابورییە هەڵبگرێت و پێشەنگی ئەم ئەركە نیشتیمانییە بكات.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری