ئێران سەرکۆنەی ئەمریکا دەکات

ئێران سەرکۆنەی ئەمریکا دەکات

419 خوێندراوەتەوە

وەرگێڕانی: محەمەد سەڵاح


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئەمریکا دەڵێت ''لێیان گەڕێن با هەناسە بدەن''

وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەرکۆنەی رەگەزپەرستی لە ئەمریکا دەکات و رایگەیاندووە،” پێویستە بەرپرسانی ئەمریکا توندوتیژی دژی هاووڵاتییانی چەوساوەی وڵاتەکەیان بووەستێنن و کۆتوبەندەکان لەسەر ڕاگەیاندنەکان بە خێرایی هەڵبگرن“.

،،
وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە ئەمریکا دەکات کە توندوتیژی دژی هاوڵاتی وڵاتەکەی ڕابگرێت کە خۆپیشاندانەکاندا ئەنجامی دەدەن کە دوای کوشتنی پیاوێکی ڕەش پێست لەلایەن پۆلیسێکەوە لە میناپۆلیس، ڕەشپێستەکان شەقامەکانیان گرت.

عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕۆژی دووشەممە، وتی'' بۆ خەڵکی ئەمریکا: جیهان گوێی لە ناڵەی چەوساندنەوەی ئێوەیە. جیهان لەگەڵ ئێوەیە.'' هەروەها بە ئینگلیزی بە ڕۆژنامەنوسانی وت '' وە بەرپرسانی ئەمریکا و پۆلیس: توندوتیژی بوەستێنن دژی خەڵکەکەی خۆتان و ڕێگەیان بدەن با هەناسە بدەن.''

ماوەی چەند ڕۆژێکە هەزاران کەس ڕژاونەتە سەر شەقامەکانی ئەمریکا بە مەبەستی خۆپیشاندان لە دژی کوشتنی جۆرج فلۆید کە لە ۲۵ی مانگی ئایار کە لەلایەن پۆلیسەوە بە دڵڕەقانە خنکێنرا.

دواتر پۆلیسەکە فلۆیدی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی هێناوەتە خوارەوە و بە زۆر دەستەکانی کەلەپچە کردووە. پاشان "دێرک چاوڤین" کە ئەفسەرێکی پۆلیسە، دەگاتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵدەدەن جۆرج فلۆید ببەنە نێو ئۆتۆمبێلی پۆلیس. ئەویش بەرگری دەکات، بۆیە چاوڤینی پۆلیس فلۆید دەخاتە سەر زەوی و قاچی چەپی دەخاتە سەر ملی. هەرچەندە فلۆید دەڵێت ناتوانم هەناسە بدەم، بەڵام ئەفسەرەکە بۆ ماوەی نۆ خولەک قاچی لانابات، تاوەکو فلۆید دەبوورێتەوە، بەپەلە دەبرێتە نەخۆشخانە و لەوێ گیان لەدەستدەدات.

موسەوی بە ئینگلیزی بە ڕۆژنامەنوسانی وت'' لە ناخی دڵمانەوە نیگەرانین بۆ خەڵکی ئەمریکا کە بە ئاشتیانە بە دوای ژیانکردنن نەک توندوتیژی، دامرکانەوە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و ڕووبەڕووبوونەوە ئەوپەڕی توندوتیژییە.''


وە لە بەشێکیتری وتەکانیدا، ئەمریکای کۆنە نەیاری ئێرانی، ''.بەوە تاوانبارکرد کە ''توندوتیژی بەشێکە لە دەسەڵاتی.

خۆپیشاندانە توندوتیژەکانی ئەمریکا بە تەواوی میدیاکانی ئێرانی تەنی، بەتایبەتی بەشی بینراو (تەلەڤزیۆن) کە ماوەیەکە دەستی بە پەخشکردنی بەرنامەیەک کردووە کە تایبەتە بە تاوانبارکردنی ئەمریکا دەربارەی ڕەگەزپەرستی.


سەدان کەس کوژران لە خۆپیشاندانەکانی ئێران

لە ساڵی ۲٠۱۸ ەوە، پەشۆکان و ناسەقامگیری لە هەر دوو وڵاتانی ئێران و ئەمریکا لە بەرزبونەوەدایە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا وڵاتەکەی خۆی کشاندەوە لە ڕێکەتنامەیەکی ئەتۆمی و دووبارە ئابڵوقە خستنە سەر ئابوری ئێران لە ژێر کەمپەینی واشنتۆن ''ئەوپەڕی پەستان''.

محمد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکیدا لە ڕۆژی دوو شەممە ووتی '' تەکنیکی ئەژنۆ خستنە سەر مل شتێکی تازە نییە: هەمان پیلانە... کە بۆ ماوەی دوو ساڵە بە سەر هەشتا ملیۆن ئێرانیدا دەگێڕن و ناویان لێناوە (ئەوپەڕی پەستان).'' وە ووتیشی '' ئەو پەستانە ئەژنۆی ئێمەی نەخستە سەرملی ڕەشپێستەکان.''

،،

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، ئەمریکا ناڕەزایی دەربڕی بوو لە دژی حکومەتی ئێران دوای کوژرانی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو توندوتیژی.

ڕۆژی دوو شەممە، یاسادانەرێکی ئێرانی ئاماژەی بەوەکرد کە بە پێی ئامارەکانی ڕاگەیاندن لە خۆپیشاندانەکانی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو۲۳٠ کەس کوژران و هەزارانیش برینداربوون. یەکەم جار بوو بەرپرسێک لە ئێران زیانی گیانی بە شێوەیەکی گشتی بخاتەڕوو بۆ میدیاکان.

ئەمنێستی نێودەوڵەتی کە ڕێکخراوێکی تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ بنکە سەرەکییەکەی لە لەندەنە، ئاماژەی بەوەکردووە کە ۳٠٤ کەس لەو خۆپیشاندانەکەی ئێران کوژراون، کە ۱۲ لە قوربانییەکان منداڵبوون.

بەرپرسانی ئێرانی بەردەوام نکوڵییان لە ژمارەی ئەو قوربانیانە کردووە کە لەلایەن میدیاکانی دەرەوە و گروپەکانی مافەکانی مرۆڤ بڵاودەکرێنەوە و هەمیشە دەڵێن ''درۆیە''.

وەرگێڕانی: محەمەد سەڵاح

سەرچاوە: Aljazeera