خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌؟

خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا هاوشێوه‌ی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیه‌؟

302 خوێندراوەتەوە

له‌گه‌ڵ فراوان بوونی خۆپیشاندانی ئه‌مریكا و به‌رده‌وام بوونی بۆ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژ، كه‌ بۆ ئیدانه‌ كردنی كوشتنی گه‌نجێكی ڕه‌ش پێست له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قام،ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ هه‌ندێك كه‌سایه‌تی عه‌ره‌بی به‌ (شۆڕشی ئه‌مریكا) ناوزه‌ندی ده‌كه‌ن و به‌ هاوشێوه‌ی شۆڕشی به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌زانن، كه‌ له‌ ساڵی 2010 له‌ تونسه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و پاشان میسر و لیبیا و سوریا و یه‌مه‌ن و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی گرته‌وه‌.

،،

شاره‌زایان جیاوازیه‌كی زۆر له‌نێوان خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا ده‌بینن، كه‌ ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه‌ به‌هۆی كوشتنی گه‌نجێكی ڕه‌ش پێستی به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه‌ و توندوتیژی و كاری تێكده‌رانه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌.


نزار مه‌كان، چاودێری سیاسی و ڕاهێنه‌ر له‌ په‌یمانگای زانستی ڕۆژنامه‌وانی و زانیارییه‌كان له‌ تونس ده‌ڵێت:" خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا هیچ ئه‌جێندایه‌كی ڕوونیان بۆ ڕوخانی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت نیه‌،دوای ئه‌وه‌ش ته‌واو جیاوازه‌ له‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی گرته‌وه‌".


ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئه‌مریكا په‌یوه‌سته‌ به‌ مافه‌كانی مرۆڤ، ئامانجی چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، به‌ڵام بۆ نموونه‌ له‌ تونس له‌ ساڵی 2011دا داوای گۆڕانی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی كرا.


ده‌شڵێت:" ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مریكا ڕووده‌دات، په‌یوه‌سته‌ به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستیه‌وه‌، كه‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی خۆڕسكه‌ و پێشتر له‌ ساڵی 2001-2012 ڕوویداوه‌، كه‌ هاوشێوه‌ی ڕووداوه‌كانی ئێستایه‌، به‌ڵام دواتر به‌كارهێنانی هێز له‌یلان پۆلیسی جێبه‌جێ كردنی یاسا سه‌ركوتكرا،به‌تایبه‌ت پۆلیسی شاری نیویۆرك و پاسه‌وانی نیشتیمانی كۆتاییان به‌م جوڵانه‌وه‌یه‌ هێنا، ئه‌مریكا له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا به‌ده‌ست دابه‌ش بوونی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، كه‌ ئه‌مه‌ش جۆرێكه‌ له‌ توندڕه‌وی".

جوڵانه‌وه‌یه‌كی خۆڕسكه‌:
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا ڕیشه‌یه‌كی مێژوویی قوڵی هه‌یه‌ و په‌یوه‌سته‌ به‌ په‌یوه‌ندیی نێوان ڕه‌ش پێست و سپی پێسته‌كان، ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ی ئێستا خۆپیشاندانێكی خۆڕسكانه‌یه‌ ، هه‌رچه‌نده‌ به‌ زۆرینه‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكادا بڵاوبۆته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ به‌شی باشوور، به‌ڵام به‌م زوانه‌ كۆتایی پێده‌هێنرێت، تا ڕاده‌یه‌كیش ئه‌م خۆپیشاندانه‌ تێكه‌ڵ به‌ توڕه‌یی له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئێستای ئه‌مریكا كراوه‌

،،

كه‌ هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێت ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ بكه‌نه‌ بیانوو به‌ گوزارشت كردنیان له‌ سیاسه‌ته‌كانی ترامپ و ئیداره‌كه‌ی.


له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ عه‌دنان ئه‌بو عه‌وده‌ چاودێر و وه‌زیر و پاشان سه‌رۆكی دیوانی شانشینی ئوردن ده‌ڵێت:" خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ به‌هاری عه‌ره‌بیه‌وه‌ نیه‌، چونكه‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا به‌هۆی توڕه‌بوونی هاوڵاتیانه‌ له‌ سیاسه‌تی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌یانن به‌تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی ڕوویدا، به‌هۆی پێگه‌یشتنی دیموكراتی بوو لای هاوڵاتیان، هاوڵاتیان داوای دیموكراتیان له‌ وڵاته‌كانیان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ وڵاتێكی دیموكراتیدا ڕووده‌دات، كه‌ هاوڵاتیانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ بنه‌ماكانی دیموكراتی لایداوه‌".

كۆنترۆڵ كردنی دۆخه‌كه‌:
هاوڵاتیانی ئه‌مریكی به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی كۆمه‌ڵێك ئازادیان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ته‌واو پێچه‌وانه‌ی هاوڵاتیانی وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌، كه‌ ئازادی و دیموكراتی له‌ دۆخی ناڕه‌زایه‌تیدا ته‌نها ڕوكه‌شه‌.


له‌ ئه‌مریكادا جۆرێك له‌ سترێس و توڕه‌یی به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ سه‌ری هه‌ڵداوه‌، كه‌ بۆته‌ هۆی دروستبوونی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌، به‌ڵام ئیداره‌ی ئه‌مریكا توانای كۆنترۆڵ كردنی دۆخه‌كه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام بێگومان پێویستی به‌ هه‌ندێگ سازش هه‌یه‌، كه‌ پێویسته‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ئه‌نجامی بدات.
هه‌رچی په‌یوه‌ست به‌ خۆپیشاندانه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بیشه‌، پێش ده‌ستپێكردنی سه‌ركوتكراوه‌،بۆیه‌ نه‌یانتوانیوه‌ گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ بكه‌ن، ساڵانێكه‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌كان سه‌ركوت ده‌كرێت و شتێك نیه‌ پێی بووترێت پیاده‌ كردنی دیموكراتی، بۆیه‌ خه‌ڵكی ناڕه‌زایی ناچار بوون ئه‌و دۆخه‌ ناهه‌مواره‌ قبوڵ بكه‌ن، چونكه‌ هه‌ندێكجار ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كان خراپ ده‌شكێته‌وه‌ و دۆخه‌كه‌ خراپتر ده‌بێت.


ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین به‌هاری عه‌ره‌بی به‌هۆی خراپی دۆخی سیاسی و ئابووری و ئازادی ڕاده‌ربڕین بوو، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ دۆخی سیاسی و ئابوری و ئازادیدا له‌ دۆخێكی باشدایه‌،بۆیه‌ ناتوانین خاڵی هاوبه‌شی ئه‌وتۆ له‌ نێوان خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا و به‌هاری عه‌ره‌بیدا بدۆزینه‌وه‌.