بارزانی ناس

وەڵامێک بۆ د موراد حەکیم

بارزانی ناس

1570 خوێندراوەتەوە

عەبدولڕەزاق شەریف

لە وەڵامی نوسینی ستونێکی مندا، لەسەر پەیوەندی خراپی نێوان پارتی و ئەو شەڕە ڕانەگەیەندراوەی بەرامبەر نەیارەکانی لەم هەرێمەدا ئەیگێڕێ و هەوڵێکی خێر بۆ ئاشتی، کە تیایدا هەموان لە زیانی گەورە دەپارێزێ، دکتۆر موراد سێ خاڵی وەک نەشارەزایی من لە خێڵی بارزانیەکان و ماڵباتی بارزانی نوسیوە، وەک کۆمەڵناسێک سێ وەسفی بارزانییەکان دەکات ، خۆی لە بابەتە سیاسییەکە نادات .

من سوپاسی دەکەم کە گرنگی بە باسەکە داوە، لە ناو کۆمەڵی کوردەواریدا، ئەم گفتوگۆ و شیکردنەوانە بۆ نەوەکانی ئایندە، بۆ ڕێگە ڕۆشنی جێگەی خۆی دەگرێ، بۆیە بە پێویستم زانی بە بێ وەڵام تێنەپەڕێ . بە بێ باس لە ڕوداوە سیاسییەکانی ( لای کەمی سەدەیەک ) لە مێژوی کورد، هەرگیز ناتوانی باسێکی کۆمەڵناسی لەسەر بارزانییەکان بنوسی و بنوسرێ، چونکە کایەکانی ژیان لای ئەوان لە مزگەوت و تەکیەدا، لە شەڕ و ئاشتیدا، لە ئاوارەیی و سەقامگیریدا، لە ناکۆکی ناوخۆیی و دەرەکیدا، لە سەرزەوی خۆیان یان لە پاوانی ئەوانیتردا، لە سلێمانی یان هەولێر یان موسڵ و بەغدا، یان ئێران و توران بوبێتن، بە ئێستای فەرمانڕەوای نەوت و جیاوازییەکانیشیانەوە لەگەڵ خەڵکیتری هەرێم و ناوخۆی خۆشیاندا، هەموی پەیوەست و کارلێکی ڕوداوە سیاسییەکانە و بەشێکە لە هاوکێشەی سیاسی عێراق و ناوچەکە و لێکدەرناکرێن .

،،

سەبارەت بە وشەی داخراوترین دیارە بەراوردەکە بە خێڵە فەرمانڕەواکانی ناوچەکە بوە و باس لە ئێستاشە نەک ڕابردو ، تۆ بڕوانە لە ناو خێڵ و خێزانە فەرمانڕەواکانی کوردستانا چەند حەپسەخانی نەقیب و عادیلە خانم ..هتد ناویاندەهێنرێ ڕەنگە زۆریان بە موبالەغەوە باسیان لێوە بکرێ بەڵام یەک ژنی ماڵباتی بارزانی وێنەو ناوی نیە.

بەخۆشی دکتۆر موراد منیش وەڵامی ئەو سێ خاڵە ئەدەمەوە کە خۆی ڕەخنەی لێگرتون و بۆ دەرخستنی هەقیقەتیش، دەیان سەرچاوە لە کتێبخانەکاندایە، بەڵام لەبەر ئەوەی لای پارتی و بارزانییەکان زۆریان وەک نەیار یان دوژمن پۆلێن کراون، بەندە تەنیا بەرگەکانی کتێبەکەی مەسعود بارزانی ( بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد ) وەک سەرچاوەی وەڵام بەکار دەهێنم، دەکرێ خۆی و خوێنەریش بۆ گەیشتن بە ڕاستی بۆ ئەو کتێبە بگەڕێنەوە .

یەکەم : وشەی ( فیوداڵ ) زۆر نیە هاتۆتە ناو ئەدەبیاتی زمانی کوردییەوە و لە زمانی عەرەبیشدا،لە دوای گەشەی بیری سۆشیالیستی و شیکردنەوەکانی مارکسیزم بۆ مەتریالیزمی مێژویی و دواتریش لە ئەدەبیاتی ئەم ناوچەیەدا، وشەکە ڕەنگیدایەوە . وەک چەمک ( فیوداڵ )و ( فیوداڵیزم ) ، پێناسی قۆناغێکی مێژویی گەشەکردنی کۆمەڵگەیە و تێپەڕیوە ، لە کوردستاندا و بە حوکمی دواکەوتویی لە گشت بوارەکانی ژیاندا، کاریگەری ئەقڵیەتەکەی لەسەر چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواری ماوە، وەک دەستەواژەیەکیش بۆ ئەو کەسانە بەکار دەهێندرێ کە بەو ئەقڵیەتە ڕەفتار دەکەن ، حەتمەن منیش بۆ ئەقڵیەتی فەرمانڕەوایی هەرێمی کوردستان بەکارم هێناوە کە پێم وانیە هیچ کەس لاری لەوە هەبێت، ئێستا لە لایەن لوتکەی دەسەڵاتی بارزانییەکانەوە بەڕێوە دەبرێت .

،،

بۆچی ناوی هەزاران ناوی پیاوەکانی بارزانی لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلامەوە بۆ مەهاباد و ئەیلول و گوڵان تەدوین کراوە، بەبێ. ناوی ژن، تەنانەت ناوی یەک ژنی شەهیدیش (وەک ئەو دەڵێ لەگەڵ مێردەکانیان بون )، نەهاتوە، خۆ ناکرئ بڵێ کەسیان بەر تۆپ وتەیارە نەکەوتون،

سەبارەت بە ناوی خێڵ یان هۆزی بارزانی وەک دکتۆر دەڵێ( دروستبونی کۆنفیدراسیۆنێکی خێڵایەتی بە ناوی بارزانی لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدە ئامانج لێی نەهێشتنی یان لاوازکردنی دەسەڵاتی ئاغاکان بووە، ئاغاکان بە خواستی خۆیان پێشنیاردەکەن بۆ شێخەکان کە کۆنفیدراسیۆنێک دروستبکەن و دەسەڵاتی یەکەم بکەوێتە دەست شێخەکان ) . مەسعود بارزانی دەڵێ ( دواجار هەندێ لەو هۆزانە هاتنە لای شێخ و پابەندی تەریقەتی شێخی بارزان بون ) هەر خۆیشی پێش ئەو ڕوداوە دەیانجار بارزانی وەک هۆز و خێڵ ناوزەد ئەکا .

سەبارەت بە وشەی داخراوترین دیارە بەراوردەکە بە خێڵە فەرمانڕەواکانی ناوچەکە بوە و باس لە ئێستاشە نەک ڕابردو ، تۆ بڕوانە لە ناو خێڵ و خێزانە فەرمانڕەواکانی کوردستانا چەند حەپسەخانی نەقیب و عادیلە خانم ..هتد ناویاندەهێنرێ ڕەنگە زۆریان بە موبالەغەوە باسیان لێوە بکرێ بەڵام یەک ژنی ماڵباتی بارزانی وێنەو ناوی نیە.

ڕەنگە خەڵکانێک هەبن بڵێن تیایاندا هەڵنەکەوتوە، لە ڕاستیدا ئەوەندەی لە ناو بارزانییەکاندا ژنی ئازا و ناودار و بە هەڵوێست و ژیر بە حوکمی روداوە سیاسییەکان هەبوە و هەڵکەوتوە، لە هیچ ناوچەیەکیتر زیاتر لەوان نەبوە، بەڵام باسنەکردنی و ناونەهێنانیان لە لایەن بارزانییەکانەوە شونبزری کردون، ئایا لە کرانەوەییدایە یان لە داخراویدا ؟.

لە سییەکانی سەدەی ڕابردودا،کاتێک فەرماندەیەکی بارزانی بە دیلی دەست هێزەکانی دوژمن دەکەوێت، وەڵام بۆ دایکی و ژنەکەی دەنێرن بڕۆن بە دەم تەرمی پیاوەکەیانەوە، دو ژن دەگەنە سەربازگەکەیەک و سەری بڕاوی ڕۆڵەکەیان دەخەنە بەردەستیان و پێیان دەڵێن ئەمە دەناسنەوە، کاتێ بوکی تازە پڕمەی گریان و هاوار دەکا ، دایکی شەهید بەسەر بوکەکەیدا، توڕە دەبێت و دەڵێ لەبەر چاوی دوژمن مەگری با دڵیان بە گریانی ئێمە خۆش نەبێ، ئەمە جوانترین نمونەی فیداکاری ژنە بەرزانییە لە شەڕدا، بەڵام بەداخەوە دوای پەنجا ساڵ کاکە مەسعود کە دەینوسێتەوە ناوی ئەو ژنە و بوکەکەی دەشارێتەوە.

،،

دایکی مەلا مستەفا دوای شەڕ و کشانەوەی هێزی بارزانییەکان، خۆی و مەلا مستەفا کە شیرەخۆرە بوە، دەگیرێت و لە موسڵ زیندانی دەکرێت . ئێستاشی لەسەر بێت ناوی لە ئەدەبیاتی پارتی و بارزانییەکاندا نەهاتوە . دایکی مەسعود بارزانی دوای شەڕ و کشانەوەی هێزی بارزانییەکان، خۆی و مەسعود کە شیرەخۆرە بوە، دەگیرێت و لە ئۆردوگای سەربازی مەحمود زێباری باوکی ( کە ئەوسا لە بەغدا دەسەڵاتدار بوە ) فریای دەکەوێت ، دوانزە ساڵ لە خۆیان دەگرێت . ئێستاشی لەسەر بێت ناوی لە ئەدەبیاتی پارتی و بارزانییەکاندا، نەهاتوە.

خۆ ناشێ بڵێی ناوەکانی نەزانیوە یان بیری چوە، ئەو ناوی هەزاران پیاوی بارزانی لە سەدەیەکدا، لە نوسراوەکانیدا، ڕیزکردوە، کە ناوی ئەوا ژنانە ناهێنێ ،شەرم و عەیبە و ئاماژەی داخراوبون نەبێ چی تەفسیرێکیتری هەیە . ڕەنگە بڵێی هەڵەی چاپە یا بیری چوە یان ناوەکانی نەزانیوە، ئەی خۆ ناوی دایکی مەلا مستەفا و نەنکی خۆی لە بیرنەکردوە کە باسی هەڵوێست و زیندانیبونی دەکا، بۆچی لە سەرلەبەری كتێبەکەیدا، لە هەزاران لاپەڕەدا ، ناوی ناهێنێ، بەهەمان شێوە ناوی حەمایل خانی دایکی خۆی و ناوی هیچ ژنێکی بارزانی هەرگیز نەهێناوە . چاوێکی پیا بخشێنە کە دەگاتە سەر ناوی ژنە غەیرە بارزانییەکان ناویان وەک خۆیان دەهێنێ . منیش لەو ڕوانگەیەوە کە پرسی ژن بە پێودانگی کرانەوەی هەر کۆمەڵێ دائەنێم، بەڵێ بارزانییەکان بە نوسراوەکانی خودی مەرجەعەکەیاندا، داخراوترینن، ژنەکانیشیان لەناو خۆیاندا، بونەوەرێکی نادیارن .

دکتۆری بەڕێز لە سێیەم ڕەخنەدا دەپرسێ ( ئەوە چ کاتێکە کە پیاوەکانی بارزانی هەڵاتبن یان خۆیان شاردبێتەوە و ژن و مناڵەکانی خۆیانیان جێهێشتبێت )، ئەم پرسیارە، لەسەر دێڕێکی نوسینەکەی من دەکا کە وتومە ( ئەگەر پیاوەکانیان فریای هەڵاتن و خۆشاردنەوە کەوتبن، ژنەکانیان بە حوکمی مناڵەکانی کۆڵیان بەرەو ڕوی مەرگ چون ). دەمەوێ لەسەر ئەم خاڵە زیاتر بڵێم : یەکەم ـ دکتۆر لە بنەڕەتدا تەفسیری بۆ ئەو دێڕەی من ناپەسەند کردوە، یان دەیەوێ ناپەسەندی بکات، یان بیرکردنەوەی سەبارەت بە ژن ناپەسەندە کە خۆزگەم نیە بیری سێیەمی هەبێت.

ژن جێهێشتن جیاوازە لەوەی من کە دەڵێم بەرەوڕوی مەرگ چون، خۆی کۆمەڵ ناس و زمانزانیشە و خوێنەری ئاسایی دەزانێ کە جیاوازییەکەیان ئاسمان و ڕێسمانە، لەوەی ئەودا ژنی بارزانییەکان بونەوەرێکی سەلبی یە ، لای من تێکۆشەرە و بەرەوڕوی مەرگ دەچێ . دوەم ـ مادام دکتۆر حەزدەکا باسەکە تێکەڵی ئەمڕۆی کاری سیاسی نەکەین، وادەکەم،پێش وەڵامی ئەو پرسیارەی با بەو نوسراو و لێکۆڵینەوانەدا،بچێتەوە بزانێ بۆچی ناوی هەزاران ناوی پیاوەکانی بارزانی لە سەردەمی شێخ عەبدولسەلامەوە بۆ مەهاباد و ئەیلول و گوڵان تەدوین کراوە، بەبێ. ناوی ژن، تەنانەت ناوی یەک ژنی شەهیدیش (وەک ئەو دەڵێ لەگەڵ مێردەکانیان بون )، نەهاتوە، خۆ ناکرئ بڵێ کەسیان بەر تۆپ وتەیارە نەکەوتون، من ناوەکانیان نازانم بەڵام دڵنیام چونکە. لە زۆر وێستگەی ئەو شەڕانەدا، مەسعود بارزانی دەڵێ پیاوەکان چونە شاخ و ژن ومناڵەکانیان ناردەوە گوندەکان و تۆپ و تەیارە لە گوندەکانی ئەدا.

سێیەم ـ کە باس لە مێژوی شەڕ و ماڵوێرانی دەکرێ هەڵاتن و خۆشاردنەوە عەیبە و تەعن نیە،هەق نیە دکتۆر کە کۆمەڵ ناسە وەک سەرباز لەو وشانە بڕوانێ، واش تێبگات وەڵامی سەربازێک ئەداتەوە . بە دو نمونە، وەڵامی هەر سێ ڕەخنەکەی دکتۆر. ئەدەمەوە و باسەکە دائەخەم ، با خوێنەر حوکم لەسەر ڕاستی بدات وبزانێ لە نوسین و وەڵامی مێژویدا، کام یەک لە ئێمە بە کاریگەری سیاسی دەنوسین و کاممان بارزانی ناسین . دایکی مەلا مستەفا دوای شەڕ و کشانەوەی هێزی بارزانییەکان، خۆی و مەلا مستەفا کە شیرەخۆرە بوە، دەگیرێت و لە موسڵ زیندانی دەکرێت . ئێستاشی لەسەر بێت ناوی لە ئەدەبیاتی پارتی و بارزانییەکاندا نەهاتوە . دایکی مەسعود بارزانی دوای شەڕ و کشانەوەی هێزی بارزانییەکان، خۆی و مەسعود کە شیرەخۆرە بوە، دەگیرێت و لە ئۆردوگای سەربازی مەحمود زێباری باوکی ( کە ئەوسا لە بەغدا دەسەڵاتدار بوە ) فریای دەکەوێت ، دوانزە ساڵ لە خۆیان دەگرێت . ئێستاشی لەسەر بێت ناوی لە ئەدەبیاتی پارتی و بارزانییەکاندا، نەهاتوە. دو ڕوداو هاوشێوەی یەکتری، نێیوانیان نزیکەی نیو سەدەیە و دەکرێ دوا وەڵامی من بێت بۆ دکتۆر موراد حەکیمی بەڕێز