كێ‌ باجی خۆپیشاندانەكانی ئەمەریكا دەداتەوە؟

كێ‌ باجی خۆپیشاندانەكانی ئەمەریكا دەداتەوە؟

224 خوێندراوەتەوە

وەرگێڕانی ــ حلمی رەسول رەزا

بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " فزغلیاد" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی قەرەبووكردنەوەی ئەو زیانە چاوەڕواننەكراوانەی بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئەمریكاوە كەوتوەتەوە، لەلایەن كۆمپانیاكانی دەستەبەركردنەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، گرژیەكانی ئێستای ئەمریكا دەكرێت بەراورد بكرێت بەو خۆپیشاندانە جەماوەرییەی، كە لۆس ئەنجلۆسی گرتەوە لە ساڵی ١٩٩٢دا.

گۆڤاری كلایمس جۆرنال لە ٢ی حوزەیراندا باسی لەوە كردووە، كە توندوتیژی و تاڵانكردن زۆرترین تێچوونی هەبووە بە لای بازرگانی و كۆمەڵگەی ئەمریكییەوە.

،،

تا ئێستا رێگە بە پارێزەران نەدراوە رێكاری هەڵسەنگاندنی ورد بۆ زیانەكان بكەن، چونكە گرژییەكانیان وەها پۆلێن كردووە، كە رووداوی بەردەوامن.

ژمارە وردەكان دوای هەموو شتێك دیاری دەكرێت و پارێزەری قوربانییەكان و كۆمپانیاكانی دەستبەركردن بابەتەكە دەگرنە ئەستۆ.

لەسەر بنەمای رووداوەكانی پێشوو؛ لە خۆپیشاندانەكانی ئەمریكا و كورتەی ئەنجامەكان چاوەڕواننەكراو دەبن.

نوێنەری پەیمانگەی زانیارییەكانی دەستەبەركردن لە گۆڤاری كلایمس جۆرناڵ روونیكردووەتەوە گرژییە مەدەنییەكان بە رووداوی دەستبەركردن لە قەڵەم دەدرێت و روودانی ئاسایە لە هەر بەڵگەنامەیەكی دەستبەریدا بۆ بازرگانەكان، ئەو كەلوپەلانەشی لە رووداوەكاندا دزراون دەستبەری دەیانگرێتەوە.

سەرەرای ئەمەش، بەگوێرەی داتاكانی پەیمانگەكە، نزیكەی ٤٠%ی كۆمپانیا بچووك و مام ناوەندەكانی ئەمریكا دژی وەستاندنی كارەكانیان بە شێوەیەكی كاتی.

تا ئەگەر بێت و كارەكانیان كۆت و بەندی بخرێتە سەر بە هۆی ڤایرۆسەوە، ئەوا زۆربەی كۆمپانیاكانی دەستەبەركردن كەمی داهاتەكانیان دیاری دەكەن، لەسەر خەمڵاندنی ناوەندی ساڵانە.

لەگەڵ ئەوەدا، ئێستا گومان هەیە لەسەر قەرەبووكردنەوەی سەرجەم ئەو زیانانەی بە كارەكانی ئەمریكا گەیشتووە، لەو بارەیەوە، توێژەر لە كاروباری ئەمریكی (ئەلێكسی چیرنیایف) دەڵێت: جگە لە كۆمپانیاكانی دەستبەركردن نەبێت كەس قەرەبووی ململانێ تایبەتەكان ناكاتەوە، بەڵام ئەو كۆمپانیایانەی دەستبەركردن بەدوای زۆرترین هۆكاردا دەگەڕێن بۆ ئەوەی خۆیان بە دوور بگرن لەقەرەبووكردنەوەی زیانەكان.

بەگوێرەی قسەی ناوبراو، لەماوەی خۆپارێزی تەندروستیدا بەهۆی ڤایرۆسەوە، بەشێك لە خاوەن كارەكان قیستی دەستبەركردنیان نەداوە، لەبەر ئەوە هەمووان ناتوانن داوای قەرەبووكردنەوە بكەن.