کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان

292 خوێندراوەتەوە

نیو سەدە لەمەو پێش ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان دروست بوو کە ئەم ڕێکخراوە سەرەتا بە نھێنی بوو چونکە بەشێك لەو سەرکردانەی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان کە ڕۆشنبیر و ڕیفۆرم خواز بوون و ھەڵگری بیرێکی چەپگەرایی بوون توانیان بە نھێنی شانە سەرەتایی و حەلقە ڕۆشنبیریەکانی کۆمەڵە دروست بکەن و دواتر بە بیرێکی نوێ و بە ھێزی بازوو بتوانن دیسانەوە خۆیان ڕێکبخەنەوە و ئەمانەش کۆمەڵێك لە گەنجانی بەتوانا بوون کە سەرەتا لەناو پارتی دیموکراتی کوردستان کار و خەباتیان بۆ بەرەو پێشچوون و گەشەسەندن و قۆناغی ڕزگار بوون بوو لە دەرەبەگایەتی!

بەڵام شوێنکەوتووانی ئەم بیر و باوەڕە دوایی ئەوەی زانیان کە ئیتر لەم قۆناغەدا تەواو ناتوانن بەردەوام بن لە خەباتکردن لەناو پارتی و ھەر زوو زیرەکانە درکیان بەو سیاسەتە کرد کە ھەم حکومەتی ئەو کاتەی عێراق خاوەنی بەڵێنەکانی نیە و نایباتە سەر و دوژمنی کوردە،ھەم سەرکردایەتی سیاسی پارتی زوو بە حکومەت بڕوا ئەکات و تاکڕەوانە بڕیار ئەدات!!

کە ئەمەش ھۆکاری ئەوە بوو بیر و فکرەی ئەو گەنجە شۆڕشگێڕ و پڕ حەماسێت و گڕوتینەیی قبووڵ نیە و ھەروەھا ئەم کۆمەڵە ھاتوون تا لە زوڵم و ستەم و زۆرداری میر و ئاغا و دەرەبەگایەتی ڕزگاریان بکەن مافی چەوساوە و جوتیار و کرێکار بدەن و یەکسانی بچەسپێنن نەك دیسانەوە خۆیان ببنە بەشێك لە پەیڕەوانی فکری تاکڕەوایی و چەوسێنەر بن و ھەر زوو ئەم گەنجانە کە ھەم لە ڕۆژنامەکان ئەیان نووسی و ڕۆشنبیر و چالاك بوون ھەم زمانزان و ئەزموونێکیان ھەبوو وە خوێندنەوەیان بۆ ھەلومەرجە سیاسی و ئابووریەکان و سیاسەتی تەعریب و شۆڤێنیەتی بیری عەرەبی ئیشتراکی و ئەو گۆڕانکاری و سیاسەتانەی کە لەناوچەکە و لەنێوان ھەردوو بلۆکی ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوایی جیھان ھەبوو دركیان ۆێکردبوو و زانیاریان ھەبوو.

 

,,

پەنجا ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵە لەھەناوی کۆمەڵێك سەرکردەی گەنج و بوێر و ڕۆشنبیر و ڕۆڵەی بە جەرگ دروست بوو .

 بۆیە سەرکردایەتی پارتی ھەرچەندی لە ھەوڵدابوو بۆ ئەوەی ناڕەزایەتی باڵی مەکتەبی سیاسی شکست پێبێنێت و بتوانێت بیانخاتەوە ژێر باڵی خۆی،چونکە قبوڵی نەبوو جگە لە خۆیان کەس سەرکردایەتی ئەو شۆڕشە بکات و ئاسان نەبوو بۆ ئەوەی بتوانرێ ئەو ئازادیە ھەبێ لە بیروڕادا لەناو پارتەکەی.

ئەوەبوو کە(نسکۆ) خەونی کوردی لەگۆڕنا و مافە سەرەتاییەکانی خاك و زمان و نەتەوایەتی نەزۆك کرا.

سەرەڕایی ئەوەیی سەرکردایەتی ئەوکاتی پارتی سوودی لە ئەزموونەکانی پێشووی خۆیان و شۆڕشەکانی ڕابردوو نەکرد بۆیە لە بەھێزیەوە لەدوایی حزبی شیوعی عێراقی ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ بەرەو کەمبوونەوە و شکست ئەڕۆی.

بۆیە پەنجا ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵە لەھەناوی کۆمەڵێك سەرکردەی گەنج و بوێر و ڕۆشنبیر و ڕۆڵەی بە جەرگ دروست بوو کە شانە نێنی و سەرەتاییەکانیان دروست کرد و خۆیان ڕێکخستەوە و پەیوەندیان کردەوە بە جەماوەر لەڕێگەی ڕێکخستنەکانیان و شانە نھێنیەکانیان.

,,

ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ڕێکخراوێکی پێشکەوتووخوازی سەردەمیانە بوو کە جگە لە خەباتی چەکداری و گیانفیدایی لەھەمان کات ڕێکخراو و خۆیان ڕێکخستبۆووە و تۆکمە بوون و خەباتی مەدەنی و چالاکی ناوخۆیی و کۆنفرەنسەکانی شاخیان ھەبوو

 

 

قۆناغی دروست بوونی کۆمەڵە قۆناغێکی گرنگ و کاریگەر بوو چونکە دواتر یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیان بە پتەوی دروست کرد و خاوەنی گەورەترین دەنگ و پێگەی جەماوەری بوون لە کوردستانی عێراق و قۆناغی دروست کردنی سەرکردە بوو بە مانایەك سەرکردە لە چۆنێتی سیاسەت کردن و مامەڵە و ئاستی ڕۆشنبیری و ئەو پەیام و ئەو ئەزموون و ئەو گەنج و لاوە خوێن گەرم و بە جەرگ و ئازایانە شۆڕە سوارانە ملیان بۆ دوژمن دانەداو پەتی سێدارە و ئەشکەنجە و زیندان نەیتوانی چۆك بە خەباتیان دادات لەبەرامبەر ئامانجیان کە مافە ڕەواکانی میللەتی کورد بوو

کۆمەڵە و سەرکردایەتی یەك لەدوایی یەکی لە قۆناغەکانی خەباتی کوردایەتی بەردەوام بوون ھەتا دواجار خۆیان تواندەوە لەناو یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کە ئامانجەکانیان ھاوبەش و نزیك بوون و ھەمان ئەو سەرکردە و تێکۆشەرانە بوون کە دروستکەری کۆمەڵە بوون

ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان ڕێکخراوێکی پێشکەوتووخوازی سەردەمیانە بوو کە جگە لە خەباتی چەکداری و گیانفیدایی لەھەمان کات ڕێکخراو و خۆیان ڕێکخستبۆووە و تۆکمە بوون و خەباتی مەدەنی و چالاکی ناوخۆیی و کۆنفرەنسەکانی شاخیان ھەبوو کە ئەمەش ھەڵبژاردن و یەکدی قبووڵ کردن و پڕۆسەیەکی نوێی دیموکراسی و دەستاودەستی بەرپرسیارێتی ناو حزب و ڕێکخراو بوو کە پێشتر نەبوو،ھەروەھا ئەو خول و دروست بوونی کادیر و وەرگرتنی ئەندام و بوون بە ڕێکخستن چەندین فلتەر و قۆناغی تایبەت بەخۆی ھەبوو.

,,

ھەریەك لە کاك ئارام و کاك شەھاب و کاك ئەنۆر و کاك جەعفەر کە شەھیدانی ڕێگایی ئەم ڕێباز و خەباتەن

 

لەو قۆناغە ئەو نامیلکە و بڵاوکراوە و پەیامانەی کە ھەبوون و دروست بوونی سەرکردەی کاریزمی و ووتاربێژی بەتوانا و ئاگرین کە جۆش و خرۆشیان و جموجۆڵیان لە شاخەوە ڕژێمی ئەھێنایە لەرزین و گیانێکیشی دووبارە بۆ ژیان ئەکردەوە بەری کوردایەتی و نەتەوایەتی.

مام جەلال کە داینەمۆی شۆڕش و خەباتی یەك لەدوایی یەك و نەپساوەی بێووچانی کوردایەتی بوو تا دواساتی بۆ ئامانجە ڕەوا و ڕێبازێکی ڕوون تێی دەکۆشی دیارترینی ئەو قۆناغە بوو.

ھەریەك لە کاك ئارام و کاك شەھاب و کاك ئەنۆر و کاك جەعفەر کە شەھیدانی ڕێگایی ئەم ڕێباز و خەباتەن.

ھەروەھا تێکۆشەر و ماندوونەناسەکانی تری وەك نەوشیروان مستەفا و سالار عەزیز و فازل کەریم و زۆرێکی تری کە بەداوایی لێبوردنەوە ناویانم نەھێناوە ئەوەندە زۆرن پاڵەوانان و جوامێرانی ڕێگەی ئازادی و یەکسانی و تێکۆشان لەپێناو دۆزی کورد و مافە ڕەواکانی لەناو کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان جێگەیان نابێتەوە تەنھا ڕۆژانە دەستم لەسەر لای چەپی سنگم(دڵ) دادەنێم و بەڵێن بۆ ڕێبازە پیرۆزەکەیان دووپات ئەکەمەوە کە ئەوان زیندوون چونکە بیر و فکریان لامان زیندووە و نامرێ....

درود بۆ ڕۆحی پاك و گڵکۆی پڕ سەروەرییان بژی کورد و کوردستان شەکاوەبێت ئاڵا پیرۆزەکەی کوردستانی بەخوێن ئاودراو

چێنەر شەرعی ١٠-٦-٢٠٢٠