ئەمریكا دەچێتە قۆناغی هێرشكردن بۆ ناوچەی جەمسەری

ئەمریكا دەچێتە قۆناغی هێرشكردن بۆ ناوچەی جەمسەری

280 خوێندراوەتەوە

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا

بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی چوونە ناوەوەی ئەمریكا بەهێز لەململانێدا لەگەڵ روسیا سەبارەت درامەتەكانی جەمسەری باكوور.

بەپێی راپۆرتەكە، لە ٩ی یۆنیۆدا، دۆناڵد ترامپ لێكتێگەیشتنێكی مۆركرد سەبارەت بەكەشتیگەلی سەر بەستەڵەكی تایبەت بە ئەمریكا.

ئێستا، ئەمریكا لە رووی ژمارەی كەشتییەوە پێشەوا نییە، كەشتیگەلی جەمسەری ئەمریكی لە سێ دانە پێك هاتووە، و تەنیا دوانیان كار دەكەن و هەردووكیان ئێشكگری دەكەن لە كەنارەكانی ئەمریكا.

،،

ئەمریكییەكان هەموو هۆكارێكیان هەیە بۆ خێراییكردن، گەرمی لەجهاندا دەبێتە مایەی رزگاربوونی جەمسەری باكور لە بەستەڵەك و دەبێتە مایەی كرانەوەی رێگا بۆ گەشەدان بە درامەتە سروشتییەكانی ناوچەكە و رێگەی دەریای باكوور دەبێتە یەكێك لە شاڕێگاكانی گواستنەوە لە جیهان.

لە ئەمرۆدا روسیا بەیەكێك لە پێشەوایانی پەرەپێدانی كەشتیگەلی سەر بەستەڵەك لە قەڵەم دەدرێت، سەرەرای ئەوەی ژمارەیەك لەو كەشتیگەلیانەی بە گازو كارەبا كار دەكەن، تەنیا وڵاتیشە خاوەن كەشتیگەلی سەر بەستەڵەكی ئەتۆمییە.

لەو بارەوە سەرۆكی ناوەندی لێکۆلینەوەی جەمسەری باكورو لە پەیمانگەی ئەوروپای سەر بە ئەكادیمیای زانستە روسیەكان (فالیری جورافل) وای دەبینێت، هەڵەیە ئەگەر بێت و پلانەكانی ئەمریكا، روسیا نیگەران نەكات، گرنگی لە ژمارەی كەشتیەكاندا نیە، بەڵكو لەو راستیەدایە ئەمریكا دەیەوێ كەشتیگەلی سەر بەستەڵەكی هەبێت كە توانای كردنەوەی رێگای دەریایی باكوری هەبێت لە بەرامبەر قافڵەكاندا بەبێ یارمەتی روسیا.

جۆرافل ئاماژە بەوەش دەكات، پێویستە لە چوارچێوەیەكی فراوانەوە تەماشای دروست كردنی كەشتیگەلی سەر بەستەڵەكی ئەمریكا بكرێت بە ئاراستەی جەمسەری باكور. ئەمریكیەكان دەیانەوێ هەلكشانێكی روون بكەن. ئەوان بە شێوەیەكی زۆر مكوڕن لەسەر پێویستی بەگوڕینی دۆخی دەریاوانی بە درێژایی رێگای دەریای باكور. وڵاتە نا هەرێمایەتیەكانیش –چین- دەیەوێ مافی هەبێت لە كنەو پشكنین لە جەمسەری باكوردا، ئەمەش مانای وایە بەهای رێگای دەریای باكور لە برەو دایە.

باسی لەوەش كردووە، تا ئێستا پەنا بۆ هێزی سادە دەبرێ، و ناوچەی جەمسەری باكور تا ئێستا لە نزمترین ئاستی بەسەربازیكردندایە. لەگەڵ ئەوەدا، دۆخەكە بە شێوەیەكی روون گۆڕانكاری بەسەردا دێت. چونكە كەشتی سەر بەستەڵەك مەدەنی نییە، بەڵكو لە دەریاوانی و كەنارەكانی ئەمریكا خزمەت دەكات.