ئەنتی پارتی و پڕۆ پارتیەكان لە یاریە تازەكەی یەكێتیدا

ئەنتی پارتی و پڕۆ پارتیەكان لە یاریە تازەكەی یەكێتیدا

365 خوێندراوەتەوە

كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان نەیتوانی كۆتایی بە دابەشكاری و فرە جەمسەری بهێنێت لەناو یەكێتیدا،بەڵكو تەنیا شێوە و فۆرمی باڵەكان و دابەشكاریەكەی گۆڕی.

ئەگەر لە پێشتردا ململانێكان لە نێوان بنەماڵەی تاڵەبانی و ئەوانی دیكەدا بوون، ئەوا كۆنگرەی چواری یەكێتی بە تەواوی ئەو ململانێیانەی هێنایە ناو بنەماڵەی تاڵەبانییەوە.

هەروەها سیستمی هاوسەرۆكی كە لە بنەڕەتدا بەهۆی نەسازان و تەنازولنەكردنی قوتبەكانی ناو ئەو دوو بنەماڵەیە بۆ یەكتر، هاتە كایەوە.

لە كۆنگرەی یەكێتیدا لاهور شێخ جەتگی سەركەوتوبوو لەوەدا لەڕێگەی هاندانی بنكەی جەماوەری یەكێتیەوە و بەهۆی هەڵمەتێكی گەورەوە لە سۆشیال میدیادا، هەموو نەیارە سیاسیەكانی خۆی وەك پڕۆ پارتی بناسێنێت و لەو ڕێگەیەشەوە هەموویانی دورخستەوە.

بەڵام كێشەی گەورەی ئەمجارەی لاهور شێخ جەنگی ئەوەیە كە تازە تێدەگات ئەوەی كردی بەس نەبوو،چونكە ئەو جوڵەیەی كردی كێشەكەی بەجۆرێكی دیكە زیندووكردەوە.

كێشەی گەورەی یەكێتی ئەوەیە كە لەناو ئەو پێكهاتە تازەیەی سەركردایەتی یەكێتیدا هەم ئەنتی پارتی و هەم پرۆ پارتی هاتۆتە ناو خودی بنەماڵەی تاڵەبانییەوە.

بەمانایەكی دیكە ئەگەر لاهور تاڵەبانی بیەوێت لەئێستادا ڕوبەڕوی پرۆ پارتییەكانی ناو حیزبەكەی ببێتەوە ئەوا دەبێت روبەڕووی ئامۆزاكانی ببێتەوە، بەتایبەتی قوباد تاڵەبانی.

،،

یەکێتی وەک حیزب، بەتەواوی دامەزراوەكانییەوە كەوتۆتە دەست لاهور شێخ جەنگی و ئەو هەڵیدەسوڕێنێت، هەروەها حكومەتیش بەتەواوی بەدەست ماڵی مام جەلالەوەیە.

نەخشەی دابەشكاری هێز و نفوز لەناو پێكهاتە نوێیەكەی یەكێتیدا بەم جۆرەیە:
یەکێتی وەک حیزب، بەتەواوی دامەزراوەكانییەوە كەوتۆتە دەست لاهور شێخ جەنگی و ئەو هەڵیدەسوڕێنێت، هەروەها حكومەتیش بەتەواوی بەدەست ماڵی مام جەلالەوەیە.
بەشێكی زۆر لە پەرلەمانتارە گەنج و دەركەوتوەكانیش لە لاهور شێخ جەنگییەوە نزیكن و ئەو ئەجێندایەی یەكێتی لە پەڕلەمان دەیباتە پێش ئەجێندای لاهوری شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتییە.

ئەو چەند جوڵەیەی یەكێتی وەكو حیزب لە ڕێگەی مەكتەبی سیاسی و پەڕلەمانەوە جێبەجێكرا، خواستی هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی نیشاندەدات بۆ ڕوخاندنی حكومەت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.بەبێ‌ ئەوەی گوێ‌ بەوە بدەن ئەو حكومەتەی كە بەنیازن بیڕوخێنن،لەدوای مەسرور بارزانییەوە بەسەر قوباد تاڵەبانیشدا دەڕوخێت.

یەكێتی لە نێوان باڵەكەی حیزب و باڵەكەی حكومەتیدا لە جەڕو حەبلی بەردەوامدایە و كەس نازانێت لەم پاڵەوانبازیەدا لە كوێدا دەقرتێت و بەچ لایەكدا دەشكێتەوە.

بەڵام ئەوەی كە ڕوون و ئاشكرایە ململانێكانی نێوان ماڵی شێخ جەنگی و ماڵی تالەبانی هاتۆتە ڕۆژەڤ و چیتر ناتوانرێت بشاردرێتەوە.

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری