یەکێتی تەسفیەی حساباتی لەگەڵ بەرهەم ساڵح دەستپێکرد

یەکێتی ئەزموونەکەی نەوشیروان مستەفا لەگەڵ بەرهەم ساڵح دووبارە دەکاتەوە

یەکێتی تەسفیەی حساباتی لەگەڵ بەرهەم ساڵح دەستپێکرد

2244 خوێندراوەتەوە

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی دەستپێکردنی بانگەشە بۆ هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کەوتووەتە خۆی بۆ یەکلایکردنەوەی چارەنووسی باڵەکەی د.بەرهەم ساڵح لە ناو یەکێتیدا، لە دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیشدا، بڕیاریانداوە هەڵمەتی پاکسازییی لە ڕیزەکانیان دەست پێبکەن، کە مەبەست تەسفیەکردنی ئەو باڵەی ناو یەکێتییە، کە کار بۆ بەرهەم ساڵح و لیستی هاوپەیمانی دەکەن.

 

لە دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە بەسەرپەرشتنی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی بەڕێوەچوو، لیژنەیەکی سێ کەسی (حاکم قادر، عومەر فەتاح، ئەرسەلان بایز) کە حاکم قادر حەمە جان سەرۆکایەتی دەکات پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵێنەوە لەو ئەندام و بەرپرسانەی یەکێتی کە گومان دەکرێت کار بەرهەم ساڵح بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی (دیپلۆماتیک مەگەزین) مەکتەبی سیاسیی لیژنەکەی سەرپشک کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە هەر ئەندامێکی یەکێتی لە کادیرێکی ئاساییەوە بۆ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتیی، بەجۆرێک هەر کەسێک ئەوەی بەسەردا ساغ بێتەوە، لە ناو یەکێتییەوە کار و بانگەشە بۆ قەوارەیەکی دیکەی هەڵبژاردن دەکات یان پەیوەندی بە حزبێکی دیکەوە کردووە، (مەبەست بەرهەم ساڵح و هاوپەیمانییە)، دەستبەجێ لە ڕیزەکانی یەکێتی دەردەکرێت و سەرجەم ئەو پلە و ئیمتیازاتانەیان لێ وەردەگیرێتەوە کە بەهۆی یەکێتیبوونیانەوە  پێیاندراوە، هەروەها هەر موچەیەکیشی هەبێت دەبڕدرێت.

 

scv
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی ـ سلێمانی ـ ٢٠١٨.٤.١

  ،،

بەپێی زانیارییەکانی (دیپلۆماتیک مەگەزین) لە دوایین کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە بەسەرپەرشتنی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی بەڕێوەچوو، لیژنەیەکی سێ کەسی کە حاکم قادر حەمە جان سەرۆکایەتی دەکات پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵێنەوە لەو ئەندام و بەرپرسانەی یەکێتی کە گومان دەکرێت کار بەرهەم ساڵح بکەن.

هەر بەپێی بڕیارەکە، ئەگەر ئەندامێک لە ناو مەکتەبی سیاسیی ئەوەی بەسەر ساغ بوویەوە، کە پشتیوانی بەرهەم ساڵح و لیستی هاوپەیمانی دەکات، ئەم حاڵەتە جیاوازە و ڕاستەوخۆ لە یەکێتی دەرناکرێت، بەڵکو ئەندامێتی لە مەکتەبی سیاسیی ڕادەگیرێت و نابێت بەشداری کۆبوونەوەکانی بکات، تا ئەو کاتەی یەکێتی کۆنگرەی چوارەمی خۆی دەبەستێت و چارەنووسی ئەو کەسە لە کۆنگرەدا یەکلایی دەکرێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی لە ڕۆژی (٤.١٠.٢٠١٨) وتی:" لیستی ژمارە ١٦٢ تاکە لیستی یەکێتییە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هەرکەسێک لەسەر لیستێکی تر کاندید بێت لە یەکێتی دوور دەخرێتەوە، هەموو ئەوانەشی جگە لە لیستی یەکێتی، کار بۆ لیستی دیکە دەکەن لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ دەکرێت، چونکە ناکرێت بە توانا و بارەگای یەکێتی و لەسەر کورسی و مێزی یەکێتی بانگەشە بۆ لیستێکی تر بکەن". 

scvr
بەرەەم ساڵح لە ناو جەماوەری هاوپەیمانیی ــ چەمچەماڵ ـ ٢٠١٨.٣.٨

سەرچاوەیە لە سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە دیپلۆماتیک مەگەزینی ڕاگەیاند:"کۆسرەت رەسوڵ عەلی کە ئێستا وەک کەسی یەکەمی یەکێتی مومارەسەرکردنی دەسەڵاتەکانی سکرتێری گشتیی پێدراوە، لەگەڵ باڵەکەی لە ناو یەکێتی زۆرترین ڕۆڵیان هەیە بۆ دوورخستنەوەی بەرپرس و ئەو ئەندامانەی یەکێتی لەسەر بەرهەم ساڵح حساب دەکرێن، سپاردنی مەڵبەندی هەولێری یەکێتیش بە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ وەک پێشەکیەکە تاوەکو ئەوان هەڵمەتی فراوان بۆ دەرکردنی باڵەکەی بەرهەم ساڵح لە ناو ڕیزەکانی یەکێتی دەستپێبکەن بە ئیمزای جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی".   

ڕۆژی ٨ی ئەم مانگەش، ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی بابەتێکی بە ناوی "یەکیتی هەڵمەتی پاککردنەوەی لە ریزەکانی دەستپێکرد"، کاتێک مەکتەبی ڕێکخستن بریاری دەرکردنی ٨ جێگر مەڵبەند و کارگێری مەڵبەند دەرکرد، لە نوسراوی دەکردنیشاندا هاتووە كه " دژی سیاسەتەکانی یەکێتی پەیوەندیان بە لایەنێکی ترەوە کردووە و کار بۆ لیستێکی کە دەکەن".

،،

ئەگەر ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی ئەوەی بەسەر ساغ بوویەوە، کە پشتیوانی بەرهەم ساڵح و لیستی هاوپەیمانی دەکات، ئەم حاڵەتە جیاوازە و ڕاستەوخۆ  دەرناکرێت، بەڵکو ئەندامێتی لە مەکتەبی سیاسیی ڕادەگیرێت، تا ئەو کاتەی یەکێتی کۆنگرە دەبەستێت و چارەنووسی ئەو کەسە یەکلایی دەکرێتەوە.

 

وا دەردەکەوێت دەستپێکردنی هەڵمەتی تەسفیەکردنی باڵەکەی بەرهەم ساڵح، لە زیاتر لە ئاستێکەوە دەستیپێکردووە و لەگەڵ چوونە بواری حێبەجێکردنەوە هاوکاتیش لە لایەن ئۆرگانە باڵاکانی یەکێتییەوە هەڵمەتێکی لێدوان و تۆمەتبارکردن دژی بەرهەم ساڵح دەستیپێکردووە، کە پێدەچێت ئەمەیان بۆ زەمینەخۆشکردن و قەناعەتپێکردنی قاعیدەی یەکێتی بێت بەو ڕێوشوێنانەی دژی بەرهەم ساڵح دەگیرێنەبەر، واتە ئەو پەیامە بگەیننە قاعیدەی حزبەکەیان "هەموو ڕێوشوێنەکان دژی بەرهەم ساڵح شەرعیەتی هەیە و تەنها لە پێناوی پاراستنی یەکێتیدا ناچار پەنایان بۆ بردووە".

 

SDC
نوسراوی دەرکردنی ٨ جێگر و کارگێر مەڵبەندی یەکێتی 

مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێریی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، ڕۆژی ١١ی ئەم مانگە، لە چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ  دەنگی ئەمریکا قسەی توندی لەسەر بەرهەم ساڵح کرد و وتی" بناغەی شکستی حکومەت دەگەرێتەوە بۆ بەرهەم ساڵح، ئەو کاتەی کە سەرۆکی حکومەت بوو قەرزێکی زۆری هێنایە سەر ئەم حکومەتە".

وتیشی:" بەرهەم ساڵح لە ناو یەکێتی کۆتاییهاتووە و لە دوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی ئەو بڕیارەمانداوە، هەروەها لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە (١٠ی نیسان)ی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسوڵ بریاردراوە بەرهەم ساڵح چیتر یەکێتی نییە".

،،

مەلا بەختیار: بەرهەم ساڵح لە ناو یەکێتی کۆتاییهاتووە و لە دوا کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی و سەرکردایەتی ئەو بڕیارەمانداوە، هەروەها لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە (١٠ی نیسان)ی لیژنەی باڵای هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی کۆسرەت رەسوڵ بریاریاماندا بەرهەم ساڵح چیتر یەکێتی نییە.

٩ ساڵ لەمەوبەر، کاتێک کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا یەکێتی جێهێشت و کتومت وەک ئێستای بەرهەم ساڵح لیستێکی جیاوازی بۆ هەڵبژاردن لە دەرەوەی یەکێتی پێکهێنا، ئەوکاتیش یەکێتی کەوتە بژارکردنی ئەو ئەندام و بەرپرسانەی کە دابوویانە پاڵ نەوشیروان مستەفا و کاریان بۆ سەرخستنی لیستی (گۆڕان) دەکرد.

 

SCV
بەرهەم ساڵح لەناو لایەنگرانی هاوپەیمانیی ـ ڕانیە ـ ٢٠١٨.٣.٢٥

ئەوکات سەدان کادیری یەکێتی لە ریزەکانی حزبەکە دەرکران دوای ئەوەی بە ئاشکرا کارکردنی خۆیان بۆ بەرژەوەندیی نەوشیروان مستەفا و لیستی گۆڕان ڕاگەیاند، میدیاکانی بزوتنەوەی گۆرانیش ئەو رێوشوێنەی یەکێتیان بە باشی تەوزیفکرد و لە بانگەشەی لیستەکەیدا بەکاریهێنا.

ئەوەی جێگەی تێڕامانە، ئەو ڕێوشوێنەی یەکێتی بەرامبەر یەکێتییەکانی سەر بە نەوشیروان مستەفا و گۆران بۆ هەڵبژاردنەکەی تەموزی ٢٠٠٩ی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجامێکی پێچەوانەی بۆ یەکێتی لێکەوتەوە.

،،

ئەوەی جێگەی تێڕامانە، ئەو ڕێوشوێنەی یەکێتی بەرامبەر یەکێتییەکانی سەر بە نەوشیروان مستەفا و گۆران بۆ هەڵبژاردنەکەی تەموزی ٢٠٠٩ی پەرلەمانی کوردستان، ئەنجامێکی پێچەوانەی بۆ یەکێتی لێکەوتەوە.

 

گرتنەبەری ئەو سیاسەتەی یەکێتی لە بەرژەوەندی نەوشیروان مستەفا کەوتەوە، ئەوە لە بری ئەوەی پارێزگاری لە دەنگەکانی یەکێتی بکات، بە پێچەوانەوە دەنگی گۆرانی زیاتر کرد و ئەندامانێکی دیکەش کە هەر لە ناو یەکێتی مابوونەوە، وەک ناڕەزایی بەرامبەر ئەو سیاسەتەی دژی هاوڕێکانیان گیرایەبەر، وەک کاردانەوە دەنگیان بە لیستی گۆراندا.

DCV
وتاری کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا بۆ لایەنگرانی لیستی گۆران ـ سلێمانی ـ ٢٠١٠.٣.٣

،،

گرتنەبەری ئەو سیاسەتەی یەکێتی لە بەرژەوەندی نەوشیروان مستەفا کەوتەوە، ئەو سیاسەتە لە بری ئەوەی پارێزگاری لە دەنگەکانی یەکێتی بکات، بە پێچەوانەوە دەنگی گۆرانی زیاتر کرد و ئەندامانێکی دیکەش کە هەر لە ناو یەکێتی مابوونەوە، وەک ناڕەزایی بەرامبەر ئەو سیاسەتەی دژی هاوڕێکانیان گیرایەبەر،  دەنگیان بە لیستی گۆراندا.

 دوور نییە سیاسەتی دەرکردنی لایەنگرانی بەرهەم ساڵح لە ناو یەکێتیدا، هەمان دەرەنجامەکانی دەرکردنی لایەنگرانی نەوشیروان مستەفای نەبێت، واتە ئەو سیاسەتە ببێتە هۆی ئەوەی دەنگێکی زیاتر یەکێتی بۆ بەرهەم ساڵح و لیستی هاوپەیمانی بڕوات لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری داهاتوودا.

 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی