گۆڕان و نەوەی نوێ‌، ڕوبەڕوبونەوەی دۆستەكان

بۆچی بانگەشەی نێوان گۆڕان و نەوەی نوێ‌ گەیشتە ئێسقان شكاندن؟

گۆڕان و نەوەی نوێ‌، ڕوبەڕوبونەوەی دۆستەكان

4890 خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید لە ساڵی 2011 وە كە كەناڵی نالیای دامەزراند، یەكێك بووە لە دۆستە نزیكەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و لە هڵبژاردنی 2013 ی پەرلەمانی كوردستان و 2014 ی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاكان كەناڵەكەی خستبوە بزوتنەوەی گۆڕنەوە.

بە نزیكەی بایی 200 هەزار دۆلار ریكلامی خۆڕایی بۆ بزوتنەوەی گۆڕان كردوە لە هەڵبژاردنەكەدا، ئەوكاتەی كە تەنگی پێهەڵچنرا لەلایەن یەكێتییەوە نەوشیروان مستەفا پشتگیری خۆی بۆ ڕاگەیاند و چەند جارێك لەپێشەی ئوتومبیلە شەخسیەكەی شاسواردا سەركەوت تا نیشانی هەموانی بدات كە بێ‌ كەس نییە و ئەو پشتگیری لێدەكات.

شاسوار عەبدولواحید، وەك هەر سەرمایەدارێكی هەڵتۆقیوی پاش یاسای وەبەرهێنان لە كوردستاندا، سامانەكەی بەخێرایی گەشەی كردووە، زۆر بەچاكی سودی لە ملاملانێكانی ناو یەكێتی و ململانێی یەكێتی لەگەڵ گۆڕان و تەنانەت ململانێی یەكێتی و پارتی وەرگرتووە و بە لێزانانەش كەلێنەكانی ناو یاسای وەبەرهێنانی قۆستۆتەوە بۆ خۆدەوڵەمەندكردن.

،،

ئەوە راستە كە دەوڵەمەندبونی شاسوار و هاوشێوەكانی نائاسایی بووە، ئەو قازانجە زۆرەی كە لەماوەیەكی كەمدا شاسوار و زۆرێك لەدەوڵەمەندەكانی دیكە كردویانە رەنگە تەنها لە بازرگانی چەك و مادەی هۆشبەردا رویدابێت ، بەڵام ئەی خێرە ماوەی 8 ساڵە بزوتنەوەی گۆڕان دەمو چاوی لەئاست ئەم بازرگانەدا نوقاندوە و بەتەنها دێڕێكی نییە لەسەری

 

قسەكردنی ئێستای بزوتنەوەی گۆڕان لەسەر ئەوەی كە شاسوار بازرگانێكی هەڵتۆقیو گەندەڵە، قسەكردنێكی درەنگ وەختەو لەراستیدا تارادەیەكی زۆریش نا ئەخلاقیانەیە و بەجدی گوتاری رەخنەیی بزوتنەوەی گۆڕان دەباتە ژێر پرسیاری ئەخلاقییەوە.

شاسوار ئەگەر دز بوبێت یان گەندەڵ و ساختەچی، ئەوا لەماوەی شەو و ڕۆژێكدا نەبووە بەم شەیتانە.بەڵكو ئەمە پرۆسەیەكی دورودرێژ بووە،دەبوو گۆڕان لە ساڵی 2009 وە تیغی رەخنەی لەسەر شاسواربوایە. كە لەماوەی رابردوودا ئەمەی نەكردووە، لەبەر ئەوەی یارمەتیداون و لەسەر یەك هێڵ بوون، ئێستا لۆجیك یارمەتی نادات ئەم كارە بكات.

بەڵێ‌ ئەوە راستە كە دەوڵەمەندبونی شاسوار و هاوشێوەكانی نائاسایی بووە، ئەو قازانجە زۆرەی كە لەماوەیەكی كەمدا شاسوار و زۆرێك لەدەوڵەمەندەكانی دیكە كردویانە رەنگە تەنها لە بازرگانی چەك و مادەی هۆشبەردا رویدابێت ، بەڵام ئەی خێرە ماوەی 8 ساڵە بزوتنەوەی گۆڕان دەمو چاوی لەئاست ئەم بازرگانەدا نوقاندوە و بەتەنها دێڕێكی نییە لەسەری؟ تەنانەت هەندێ‌ جار كە عەلی حەمەساڵح شتی لەسەر دەنوسی لە هەزار لاوە سیخورمەی لێدەدرا كە بەو نوسینانە دڵی شاسوار عاجز دەكات.

،،

لەماوەی رابردودا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی غالب محەمەد عەلی لە فەیسبوكی خۆی بڵاویكردەوە ئەگەر شاسوار وازنەهێنێت لە هێرشەكانی بۆسەر گۆڕان ئەوا بەڵگەی زۆریان لایە بڵاوی ئەكەنەوە.ئایا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا كە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی هاوشاریەكانی دەكات دەتوانێت مەلەفەكانی گەندەڵی بشارێتەوە و وەك بەرتیل بەكاریان بهێنێت لەبەرامبەر بێدەنگكردنی ئەوانی تر؟. ئایا ئەمە كاری دەزگای ئەمنی و هەواڵگرییە یان ئەندامی ئەنجومەن؟.

 

بزوتنەوەی گۆڕان، خۆی و رەحمەتی كاك نەوشیروان دەباتە ژێر پرسیاری ئەخلاقی گەورەوە، كاتێك شاسوار وەك دز و ساختەچی و شاگردی پارتی دەناسێنێت. ئایا كاك نەوشیروان شیاوی ئەوەبوو لەپێشی سەیارەی دزو ساختەچی و گەندەڵێك سەركەوێت؟ تەنانەت ئەگەر ئەو قسەیەش راست بێت كە دەڵێن "بۆ ئەوە لەگەڵیدا دەركەوتووە بیپارێزێت و نەیویستووە وەك بێكەس و بێ‌ پشتوپەنا سەیری بكرێت".

پرسیارەكە ئەوەیە ئەگەر شاسوار لیستی دروست نەكردایە، بزوتنەوەی گۆڕان مەلەفی گەندەڵیەكانی هەڵدەدایەوە و فاسیلەی ئیعلامی لەسەر دروست دەكرد؟

ئەی چۆن دڵنیابین لەوەی لەگەڵ دەیانی تری وەك شاسوار پەیوەندی نییە و لەبەر ئەوەی هاوكاری بزوتنەوەی گۆڕان دەكەن و لیستیان نییە مەلەفی گەندەڵیەكانیان بڵاوناكاتەوە؟

لەماوەی رابردودا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی غالب محەمەد عەلی لە فەیسبوكی خۆی بڵاویكردەوە ئەگەر شاسوار وازنەهێنێت لە هێرشەكانی بۆسەر گۆڕان ئەوا بەڵگەی زۆریان لایە بڵاوی ئەكەنەوە.

ئەم قسەیە، كێشەی ئەخلاقی گەورەی تیایە،یانی چی هەرەشەكردن بەمەلەفی گەندەڵی لەلایەن ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاوە؟


ئایا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا كە نوێنەرایەتی بەرژەوەندی هاوشاریەكانی دەكات دەتوانێت مەلەفەكانی گەندەڵی بشارێتەوە و وەك بەرتیل بەكاریان بهێنێت لەبەرامبەر بێدەنگكردنی ئەوانی تر؟. ئایا ئەمە كاری دەزگای ئەمنی و هەواڵگرییە یان ئەندامی ئەنجومەن؟.

،،

راستە شاسوار لە گۆڕان جیانەبۆتەوە،بەڵام تەبەنی هەمان گوتاری كردووە كە بزوتنەوەی گۆڕان پێشتر لەسەری ڕۆشتووە. بەڵكو رادیكڵانەتر لە گۆڕان دەست دەبات بۆ بابەتەكان و خۆشی وەك نەوشیروانێكی نوێ‌ دەبینێت. كە دەشێت یەكێك لەمانا شاراوەكانی "نەوەی نوێ‌" ئەوە بێت.

 

ئەندامی ئەنجومەن كاتێك مەلەفی گەندەڵی لایە و ئەزانێت مافی گشتی خوراوە ئەبێت دۆسیەكەی بجوڵێنێت و چاوەڕێ‌ی ئەوە نەكات كە موقایەزەی پێ‌ بكات.
هیوادارم كاك غالب هەڵەی زمانەوانی كردبێت و نیەتی ئەو كارەی نەبێت، چونكە هەركەسێك بتوانێت ئەو كارە بكات ئەتوانێت بەرتیلیش وەربگرێت. ئینجا بەرتیلەكە بۆخۆی بێت یان حیزبەكەی جیاوازی نییە.

كەسانی وەك ئێمە دەتوانێت رەخنە لە شاسوار بگرێت كە تەواوی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایمان لەسەری بڵاوكردەوە لەكاتی دەرچونیدا. نەك كەسانێك پاش 7 ساڵ ئینجا خەبەریان ببێتەوە و بڵێن راپۆرتی دیوانی چاودێریمان لایە.

راستە شاسوار نوكی ڕمەكەی لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان لەهەموان تیژترە، بەڵام هێشتا ئەمە نایكاتە خائین، بەڵكو دەیكاتە ركابەری سیاسی، ئەوەی وادەكات بزوتنەوەی گۆڕان و نەوەی نوێ‌، توندتر لەهەموان بەریەك بكەون ئەوەیە كەهەردوكیان لەسەر هەمان هێڵی سیاسین.


راستە شاسوار لە گۆڕان جیانەبۆتەوە،بەڵام تەبەنی هەمان گوتاری كردووە كە بزوتنەوەی گۆڕان پێشتر لەسەری ڕۆشتووە. بەڵكو رادیكڵانەتر لە گۆڕان دەست دەبات بۆ بابەتەكان و خۆشی وەك نەوشیروانێكی نوێ‌ دەبینێت. كە دەشێت یەكێك لەمانا شاراوەكانی "نەوەی نوێ‌" ئەوە بێت.

ربەڕوبونەوەی گۆڕان بۆ شاسوار لە ڕوبەڕوبونەوەی پارتی دژوارترە، ئەمە پەیوەندی نییە بەوەوە كەشاسوار بچوكە یان گەورە، بەڵكو پەیوەندی بەوەوە هەیە هەڵگری هەمان پەیامە كە بزوتنەوەی گۆڕان هەیەتی، بەكورتی شاسوار پەیامەكەی لێدزیون و خەریكە رەواجیشی بۆ پەیدا دەبێت، ئەمەش مەترسیە گەورەكەیە لەسەر گۆڕان.

،،


سەركردەوە هەڵسوڕاوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان خۆشیان دەزانن كە شاسوار شاگردی پارتی نییە. بەڵام ئاگری كەمپینەكە بۆ ئەوەی بڵێسەدارتر بێت پێویستی بەوەیە هەركەس لەگەڵیان نەهاتەوە بیكەنە پارتی. وەكو چۆن شاسوار هاوڕێكانی خۆی كرد بە جاسوسی پارتی، چونكە لەخەیاڵدانی دەنگدەری دەڤەری سەوز- نیلیدا پارتی دێوەزمە گەورەكەیە و مانای بە شەیتانی كردن دەدات.

 

پارتی، هەرگیز نابێتە مەترسی بۆسەر گۆڕان، بەڵام نەوەی نوێ‌ دەبێت، زیاتر لەوە، بونی گۆڕان و بەهێزی وتارەكەی بەستراوە بەبونی پارتیەوە، گوتاری سیاسی گۆڕان لەسەر روبەڕوبونەوەی پارتی بونیات نراوە، كەواتە مانەوەی پارتی بە بەهێزی زۆر پێویستە بۆ شەرعیەتدان بە گوتاری بزوتنەوەی گۆڕان. چونكە ئەگەر پارتی نەبێت، ئەوا سەرلەبەری گوتاری ئێستای گۆڕان هەڵدەوەشێتەوە و دەبێت تەبەنی گوتارێكی نوێ‌ بكات.


سەركردەوە هەڵسوڕاوەكانی بزوتنەوەی گۆڕان خۆشیان دەزانن كە شاسوار شاگردی پارتی نییە. بەڵام ئاگری كەمپینەكە بۆ ئەوەی بڵێسەدارتر بێت پێویستی بەوەیە هەركەس لەگەڵیان نەهاتەوە بیكەنە پارتی. وەكو چۆن شاسوار هاوڕێكانی خۆی كرد بە جاسوسی پارتی، چونكە لەخەیاڵدانی دەنگدەری دەڤەری سەوز- نیلیدا پارتی دێوەزمە گەورەكەیە و مانای بە شەیتانی كردن دەدات.


بەهەمان شێوە شاسواریش دنەی ئەم ئاگرە دەدات، ئەوەی سەركردەكانی گۆڕانی توڕەكردوە ئەوەیە كە شاسوار وەك تەسلیم بوو بە پارتی وێنایان دەكات وئەیەوێت بڵێت شەڕی پارتی بەمانە ناكرێت.

ئەوەی كە یەكێتی و پارتی دژایەتی لیستەكەی شاسوار ناكەن راستە، لەوانەیە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ پشتگیریشی بكەن و حەزبكەن گەورە بێت و بێتە پێشەوە، چونكە دەزانن لە گۆڕان و هاوپەیمانی دەباتنەك لەوان. بۆیە ئەمە هێشتا ناكاتە ئەوەی شاسوار شاگردی یەكێتی و پارتییە. بەڵكو ئەوەیە كە بەریەكتری ناكەون و دەنگدەریان جیایە. هەروەكو چۆن لە هەڵبژاردنی 2013 نێچیرڤان بارزانی كەناڵی روداوی خستبوە خزمەتی بزوتنەوەی گۆڕانەوە لەبەرامبەر یەكێتیدا. ئەو شتەش بەهیچ جۆرێك مانای ئەوە نەبوو كە گۆڕان و پارتی هاوپەیمان بن، بەڵكو ئامانجەكە ئەوەبوو تۆزێك یەكێتی بچوك بكەنەوە.

،،

شاسوار ئەگەر دز بوبێت یان گەندەڵ و ساختەچی، ئەوا لەماوەی شەو و ڕۆژێكدا نەبووە بەم شەیتانە.بەڵكو ئەمە پرۆسەیەكی دورودرێژ بووە،دەبوو گۆڕان لە ساڵی 2009 وە تیغی رەخنەی لەسەر شاسواربوایە. كە لەماوەی رابردوودا ئەمەی نەكردووە، لەبەر ئەوەی یارمەتیداون و لەسەر یەك هێڵ بوون، ئێستا لۆجیك یارمەتی نادات ئەم كارە بكات.

 

لە دوو هەڵبژاردنی پێشوەوە بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە ئەوە یەكەمجارە بزوتنەوەی گۆڕان لە بانگەشەی هەڵبژاردنیدا ڕوبەڕوی ناهاوسەنگی و كیماسی ئەخلاقی لە گوتاری هەڵبژاردنیدا دەبێتەوە.

ئەم جۆرە لە بانگەشەی هەڵبژاردن لەوانیە سودی هەبێت لەوەدا دەنگی زیاتری پێ‌ كۆبكەنەوە، بەڵام خەریكە گوتاری سیاسی بزوتنەوەكە دەباتە ژێر پرسیارەوە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری