بۆچی هیشام هاشمیان كوشت؟

بۆچی هیشام هاشمیان كوشت؟

755 خوێندراوەتەوە

ئەو پیاوەیان كوشت، بۆ ئەوەی پەیامێكیان بگات!، یەكێك لە حیكایەتەكانی بەغدایان كوشت.


كێ هیشامی كوشت؟

پرسیارەكە بێ واتە و هەزەلی نیە ئەگەر پەیوەست بێت بە شوێنی كوشتنەكە لە بەغداد، هیچ بێ واتا نیە ئەگەر گوێبیستی هەڵمەتەكەی هەڕەشەكردن لەسەر ئەو پیاوە بین، كە دەزگا ڕاگەیاندنەكانی حەشدی شەعبی لە تەلەفزیۆن و ماڵپەڕە ئەلیكترۆنیەكانیەوە دەستیان پێكردبوو، هەڵمەتەكەن چەند ڕۆژێك پێش كوشتنی دەستیان پێكردبوو،بێ واتا نیە ئەگەر وتار و ڕاپۆرتەكانی بخوێنینەوە كە ڕەخنەی لە نفوزی ئێران لە عێراق دەگرت، لەوەش گرنگتر هاوڕێیەكی پەیامێكی هەڕەشەی كەتبیەكانی حیزبوڵڵای بڵاوكردبووە، بێگومان ئەوە چیرۆكی كوشتنێكی ئاشكرایە.


تاوانەكە دوێنێ ئەنجامدرا، گرتەیەكی ڤیدیۆیی ئاشكرای دەكات كە كوشتنەكە زۆر ئاسان بوو، چوار كەس لە ئۆتۆمبێلێكی گەورەی دەبڵ ئەكسلدابوون، لە پێشیانەوە ماتۆڕسكیلێك هەبوو،لە بەردەم ماڵەكەیدا لە ناوچەی زیونە لە بەغداد، چاوەڕێی هیشامیان دەكرد، گەیشت و بە فیشەك كوشتیان.
بۆ ئەوەی تەواوی دیمەنەكە تەواو ببێت، ئاژانسی هەواڵەكانی ئێران ڕایگەیاند كە ڕێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی كوشتنەكەی گرتۆتە ئەستۆ.


بەڵام بۆچی هیشامیان كوشت؟

ئەو پیاوە لە ڕاستیدا هیچ مەترسیەكی بۆ مەس نەبوو! بێگومان ئەم كوشتنە پەیامێكە بۆ مستەفا كازمی سەرۆكی حكومەت و بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، هاوڕێیان لە بەغداد دەڵێن، چ بێ واتاییەكە؟ پەیامەكە بە خوێنی كەسێكی بێ تاوان بگات، پیاوێك زۆرینەی كات سەركردایەتی حەماسیەتی عیراقی كردووە، تاوەكو گەیشتووە بە دەركەوتنی لەسەر شاشەكان و ماڵپەرەكان و سەنتەرەكانی لێكۆڵینەوە، قسەكەرێكی ڕاستگۆ و توێژەرێكی جدی بوو، پیاوێك بوو سەرەتاكەی ئیسلامی بوو، پاشان بووە دوژمنی ڕابردووەكەی، پیاوێك بوو هۆشداری بە عیراق و دەسەڵاتداران دەدا، كە" داعش" هێشتا لە بیبانەكاندا ماون، سەرهەڵدان و گەشانەوەی پەیوەندی بە كاتەوە هەیە، هەرچەندە مەزهەبیەت ئایندەی عیراق دروست دەكات، بێگومان گەندەڵ و پشكپشكچیەكان لە پشتیانەوەن و كارەكەیان بۆ ئاسان كردوون.

،،

بەڵی، ئەمە پەیامێكە بۆ بەرهەم ساڵح و كازمی، ئەو دوو پیاوەی هەموو كات پێشوازیان لە هیشامی دەكرد و گوێیان لە مەترسیەكانی لە عیراق دەگرت، ئەو دووپیاوەی دەیانویست لە كاتی سەردانمان بۆ بەغداد هیشام ببینین، هیشام لە نێو دەنگە بەرزەكانی بەغداد، بە دەنگێكی هێمن پەیامەكەی بەبێ خەرجی و بێ شاردنەوە گەیاند.


هیشام تاكە كوژراویان نیە، ئەوان عیراق و ئێمەشیان كوشت،ئێمە لە دواین سەردانمان لە فرۆكەخانەی بەغداد بە شوێن پێیەكاندا دەڕۆیشتین و یەك هەفتە وابوو، لەنێو دۆسیە ئەمنیەكان پیاسەمان دەكرد، كە زۆر گرنگی پێدەدرا، هەروەها لە نێو ژینگەی (مجاهیدەكان) و بێوەژنەكان و شێخی عەشیرەتەكانیاندا.
ئێمە لەسەر دەستی هاوڕێی هەردوولامان موشریق عەباس لای " دەستێكی ئەمین" بووین، پێی وتین هیشام دەتانبات بۆ مەعریفەیەكی دیكەی عیراق، گوێتان لە دەنگێك دەبێت كە لە بیبانەوە دێت و دوورە لە چوار دەوری بەغداد.


ئێمە كە هاوەڵیمان بۆ شوێنێك دەكرد كە ئاوەدانی تێدا نەبوو، گروپە ئیسلامیەكان پێشتر بۆی نەچووبوون، نهێنیەكی ئاڵۆز بوو، بەغداد فراوان و گەورەیە، نابێتە كێشە ئەگەرهەمووی نیشانی كەسێكی غەریبەی وەك ئێمە بدرێت.

كاتێك بۆ یەكەمجار چاومان بە هەنا ئادوار لە كەرادە كەوت، هەستمان بە شانازی كرد بەوەی بەغداد ماڵێكی لێیە بۆ لەخۆ گرتنی ئەو كەسانەی لە ستەمی عەشیرەتەكان ڕادەكەن،یان لەترسی كوشتنیان لەلایەن ئامۆزا و خاڵۆزاكانیان ڕادەكەن.

ئەو پیاوەیان كوشت، ویستیان پەیامەكەیان بگات، حیكایەتێكی بەغدادیان كوشت، كە كۆتاییەكەی بە خوێن نەخشێنرا، شوێنی كوشتنەكە بە ئەلف تا یائـ وێنەكراوە، وێستەگەكانی تەلەفزیۆن كە لانكەی هیشام بوو، فرمێسكی درۆینەیان بەسەر تەرمی هیشامدا نەڕشت، كوشتنەكەی ئاسان بوو، هەر وەك پێگەی ڕووداوە غەدرلێكراوەكە، ئەوان بە شوێنێكی ئاشكرا لە هەڕەشە و خۆ ئامادەكردن هاتن، تاوانەكەشیان بە بەیانێك خستە " داعش" كە ئەمەش درێژكراوەیەكە وەك ئامرازێكی توندی گروپەكان.

،،

ئەو پیاوەیان كوشت كە دڵی بە بەغدا و كەسوكاری و باڵاخانە و ڕووبارە گەورەیەكەوە بەسرابوەوە، بە كەرخ و رەسافە، ئەو پیاوەی چەندین جار بە گەڕانەوەی بۆ شارەكەیسەرمانسوڕدەما ، سەدام دەریكرد و گەڕایەوە، پاشان نوری مالكی و هاوڕێكانی و تا ئەبو بەكر بەغدادی.


هیشام دواین گەشتمان بوو بۆ بەغداد، دواین ناسیویمان بوو ، ئەوە شارەكەمانە كە دەستی بە كوشتنمان كردووە، ها ئەوە ئێمەین هیشام دەبینە پەیامێك لە نێوان بەیروت و دیمەشق و بەغداد، بە دڵنیایەوە پەیامەكە گەیشت و هیشام مرد.