كوردانی ڕۆژئاوا و ڕوسەكان... پەیوەندییەك لەدژی توركیا

كوردانی ڕۆژئاوا و ڕوسەكان... پەیوەندییەك لەدژی توركیا

235 خوێندراوەتەوە

كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان تاكو ئێستا نەیانتوانیوە پەیوەندییەكی ستراتیژی دور مەودا لەگەڵ ڕوسیا ببەست، كە هاوەشێوەی ئەو پەیوەندیە بێت كە لەگەڵ ئەمریكا هەیانە كە گەیشتۆتە ئاستی هاوپەیمانی، هۆكاری خراپی پەیوەندی كورد و ڕوس، پەیوەندی بە لایەنی ڕوسیەوە هەیە، چونكە لەلایەك پەیوەندییەكی زۆر نزیكیان لەگەڵ توركیا و ڕژێمەكەی ئەسەد هەیە و لەلایەكی دیكەشەوە پشتگیری هیچ ماف و داوایەكی كورد ناكات، كە گرنگترین داوایان ئەوەیەلە باكوری ڕۆژهەلاتی سوریا خاون حوكمێكی خۆبەڕێوەبەری بن،ئەمە لە كاتێكدایە كورد بە كردەیی سێ یەكی خاكی سوریای لە ژێر كۆنترۆڵی خۆیدایە، كە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فوراتە و كە بەگەنجیەنەی سامانە هەمەجۆرەكانی سوریا دادەنرێت.


بەڵام لە هەنگاوێكدا ڕوسیا دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ كورد پەرە پێبدات و نفوزی خۆی لە ناوچەكانیان فراوان بكات، كە لە بنەڕەتدا جێ نفوزی ئەمریكایە، لەو ڕووەوە چەندین بەرپرسی سەربازی پلە باڵای ڕوسیا سەردانی هێزەكانی سوریای دیموكراتیان كردووە.

،،
فەرماندە مەزڵوم كۆبانی لە تویتێكیدا دەربارەی سەردانی وەفدە ڕوسیەكە بڵاوی كردەوە "كە پێشوازی لە ئەلیكساندەر چایكۆ فەرماندەی هێزەكانی ڕوسیای لە سوریا كردووە، لە كۆبوونەوەیەكدا باسیان لە چەندین تەوەری گرنگ كردووە لەوانە پێشێلكاریی ڕێكەوتننامەی 23ی ئۆكتۆبەری 2019لەلایەن توركیاوە، بەتایبەت شەهید كردنی سێ چلاكوانی كوردلە كۆبانێ"، وەك ئاماژەیەك بۆ هێرشەكانی توركیا بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی كە بە فرۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشی كردە سەر گوندی حلنج سەر بە شاری كۆبانێ، كە بووە هۆی شەهید بوونی سێ چالاكوانی كورد.


كۆبانێ دەشڵێت:" ڕێكەوتین لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەش هاوبەش، هەروەها سوپاسی چایكۆم كرد كە هاوكار بووە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تەحەدییەكان".
لە ڕۆژی 30ی ئەیلولی 2015ەوە ڕوسیا هاتۆتە نێو ململانێكانی سوریا و هێزی هێناوەتە ئەو وڵاتە، پەیوەندی كورد و ڕوسیش چەندین هەڵبەزو دابەزی بەخۆیەوە بینیوە، خستنە خوارەوەی فرۆكەیەكی ڕوسی بە موشەكێكی توركی لە كۆتاییەكانی ساڵی 2015دا، پەیوەندی نێوان ڕوسیا و كورد بە ئاشكرا وەدەركەوت و كورد توانی ناكۆكی نێوان ڕوسیا و توركیا بقۆزێتەوە و سود لە هاوكاری ئاسمانی ڕوسیا وەربگرێت بۆ كۆنترۆڵ كردنی ناوچەیەكی فراوان لە حەلەب، كە گرنگترینیان كۆنترۆڵ كردن شاری تەل رەفعەت بوو كە گروپەكانی نزیك لە توركیا كۆنترۆڵیان كردبوو، پەیوەندی نێوان كورد و ڕوسیا گەیشتە ئاستێك كە نوێنەرایەتی " كوردستانی سوریا" لە مانگی شوباتی 2016لە مۆسكۆی پایتەختی ڕوسیا بكرێتەوە، لەو كاتەدا توركیا ناڕەزایەتی لەسەر ئەم هەنگاوانە دەربڕی و ڕایگەیاند "ئەم كارانە دەبنە هۆی ئەوەی كە كورد لە سوریا داوای هەرێمی كوردی لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بكات"، لەناو نوێنەرایەتیەكدا نەخشەیەكی گەورەی دەوڵەتی كوردستان بوونی هەیە، كە هەرچوار وڵاتی توركیا و عیراق و سوریا و ئێران دەگرێتەوە.


بەڵام پەیوەندییەكانی ڕوسیا وكورد لە نیوەی ساڵی 2016دا بەرەو پوكانەوە و لاوازی ڕۆیشت، هۆكارەكەشی بۆ سەردانێكی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ ڕوسیا دیەگەڕێتەوە، كە كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندییەكانی كورد و ڕوس دروست كرد،لەو كاتەوە كورد تەنها لەگەڵ لایەنی ئەمریكی وەدەكەوت، كە هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ یاندا هەبووە، تا كار گەیشتە ئەوەی كورد بتوانێت بەهاوكاری ئەمریكا و هاوپەیمانان سێ یەكی خاكی سوریا بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیان، كە ناوچەیەی ڕۆژهەلاتی ڕوباری فوراتە و دەوڵەمەندە بە سامانی هەمەجۆر، هەر ئەم دەوڵەمەندیەش وایكرد كە ببێتە لایەنێكی سەرەكی ململانێكانی سوریا.
لە سەرەتای ساڵی 2018دا، كورد ڕوسیای بەوە تۆمەتبار كرد كە دەستبەرداریان بووە و گڵۆپی سەوزی بۆ سوپای توركیا هەڵكردووە تا هێرش بكەنە سەر شاری عەفرین كە زۆرینەی كوردە و پێگەی سەرەكی هێزەكانی هەسەدە و یەپەگە بوو، بەڵام ڕوسیا ئەمەی ڕەتكردەوە، هەروەها ڕێگای بە توركیاش نەدا بچنە ناوچەكانی تەلرەفعەت كە تاكو ئێساش لە ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكراتدایە.


لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕوسیا هەوڵێكی زۆری دا كە كورد و ڕژێمەكەی ئەسەد بگەنە ڕێكەوتن، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین گەڕی دانوستانی لە نێوانیان بۆ ساز كردن،بەڵام بەهۆی پێداگری ڕژێمی سوریا كە هیچ ماف بە كورد نەدات و هێزەكانی سوریا هەڵبوەشێنرێتەوە، نەگەیشتنە هیچ ڕێكەوتنێك.


شەلال گدۆ ئەندامی ئیتلافی نیشتیمانی سوریا لە لە ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردی لەبارەی هەڵوێستی ڕوسیاوە دەڵێت:" هەڵوێستی ڕوسیا لەسەر پرسی كورد زۆر ئەرێنیە،ڕوسەكان هیچ ڕێگر نین لەوەی كورد بە سەرجەم مافەكانی خۆی لە سوریا شاد ببێت، بەڵام ڕوسیا لە پاڵ ڕژێمی سوریادا وەستاوە، ئەمەش بۆتە هۆی دروستبوونی لەمپەر و چارەسەرنەكردنی كێشەكان".

،،

لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2019دا، ئەمریكا بەشێك لە هێزەكانی خۆی لە بەشی ڕۆژهەڵات كێشایەوە و توركیا هێرشی سەربازی كردە سەر ئەو ناوچانە،كە بەهۆیەوە توركیا 100 كیلۆمەتر هاتە ناو خاكی ڕۆژئاواو داگیری كرد، بۆ ڕاگرتنی ئەم پێشڕەوییە، كورد ناچار بوو ڕێكەوتن لەگەڵ ڕوسیا ببەستێت، بەمەش بۆ یەكەمجار هێزەكانی ڕوسیا بە ئاشكرا هاتنە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی فورات،بەمەش نفوزی ڕوسیا لەو ناوچەیە زیادی كرد.


ئەمجەد عوسمان وتەبێژی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات (مسد)باڵی سیاسی هەسەدە دەڵێت:" ڕوسیا لایەنێكی سەرەكی و گرنگی سوریایە،ڕوسیا توانایەكی زۆری هەیە كە ڕۆڵێكی سەرەكی ببینێت بۆ ئەوەی چارەسەری سیاسی لە سوریا بە بەشداری گشت پێكهاتەكان بێتە دی".


بەڵام ئیبراهیم موسلیم توێژەری سیاسی و نزیك لە هەسەدە دەڵێت:"پەیوەندی مۆسكۆ لەگەڵ ئەنكەرە بەهێزترە، چونكە چەندین بنەمای بەرژەوەندی لە نێوانیاندا بوونی هەیە، بەڵام ئەگەر كورد بە مەرجەكانی ڕوسیا ڕازی ببێت، بەتایبەت پەیوەست بە زیادبوونی نفوزی ڕوسیا لەسەر حسابی ئەمریكا و هاوپەیمانان لەوەیە هاوكێشەكە جیاواز بێت،هەروەها سەردانی فەرماندەكانی ڕوسیا هەر بۆ بەهێزكردنی نفوزی ڕوسیایە، هەروەها سەردانی عەمید سوهەیل حەسن( پیاوی ڕوسیا لەناو هێزەكانی ڕژێمی سوریا) بۆ ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فورات، ئەم بۆچوونە پشت ڕاست دەكاتەوە.