ئێران لەبەردەم شەپۆلی تەقینەوە گەورەکاندا

ئێران لەبەردەم شەپۆلی تەقینەوە گەورەکاندا

949 خوێندراوەتەوە

لە ئێران شتێكی سەیر ڕوودەدات، هەر ڕۆژ نا ڕۆژێك لایەنێكی نادیار پێگە ستراتیژی و گرنگەكان دەكاتە ئامانج، هەرچەندە زۆر بە توندی پارێزگاریان لێدەكرێت، تەقینەوەكان بە دامەزراوەی نەتنزی ئەتۆمی سەر بە سوپای پاسداران دەستی پێكرد و بە تەقینەوەی ناوچەیەكی پیشەسازی پترۆكیمیاویی و بۆری غاز كۆتایی هات.

هەرچەندە دەنگۆی ئەوە هەیە كە ئیسرائیل یان ئەمریكا ئەم هێرشانەی ئەنجام دابێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران نەكەسێكیان بەو تۆمەتە دەستگیر كردووە و نە لێدوانێكی وەهاشیان لەبارەیەوە داوە.
لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە كایەوە، چۆن لایەنی دوژمنی ئێران توانی لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەو چەند هێرشە ئەنجام بدات، چۆن دەزگای هەواڵگری ئێران شكستی هێنا لە ڕاگرتنی هێرشەكان؟ یان ئێران توانای ڕاگرتنی هێرشەكانی نیە؟

وەڵامی ئێران چی دەبێت؟

لە نێوان ڕابردوو و ئێستادادەزگای نەهێشتنی سیخوڕی لە ئێران، لە ساڵانی ڕابردوودا زۆر بە باشی كارەكانی خۆی ڕادەپەڕاند، ڕاستە چالاكوانانی سیاسی ئۆپۆزسیۆنیان دەگرت و دەیانوت سیخوڕی ئەمریكا یان ئیسرائیلە، بەڵام زۆربەی كاتیش سەركەوتوو دەبوو لە دەستگیركردنی سیخوڕەكان، كە بەشێوەیەكی زۆر لێهاتوانە ئەو كارەیان دەكرد، بەشێوەیەكی ڕاپۆرتی وڵاتانی ڕۆژئاوا ئاماژە بەوە دەكەن، ئەو كارانە هاوشێوەی كاری وڵاتانی زلهێزی جیهان بووە.
بۆ نموونە كۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی ساڵانی 2010 و 2013 سەركەوتوو بووە لە ئاشكرا كردنی تۆڕێكی سیخوڕی ئەمریكا سەر بە دەزگای هەواڵگری (CIA)، توانیویانە ئەندامەكانی دەستگیر بكەن و لە چلاكیان بخەن،هەروەها لە ماوەی ساڵەكانی 2009-2010ئەمریكا و ئیسرائیل-یان ناچار كرد، كە هەواڵگری هۆڵەندی بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگای ڤایرۆسی "ستۆكسنتن" تێكبشكێنن.

بەڵام ئەم پێگە گرنگەی دەزگای هەواڵگری ئێران كە لای ڕۆژئاواییەكان هەیبوو، لە ماوەی دوو ساڵ و نیوی كۆتاییدا بەرەو لاوازی ڕۆیشت، ئەمە لە كاتێكدایە لەناوخۆی ئێران پێیان وابوو بەزاندنی سنوری ئێران زۆر زەحمەت ترە لە بەزاندنی خاكی سوریا و ئەنجامدانی كاری هەواڵگری تیایدا، بەڵام تەلئەبیب لە مانگی كانوونی دووەمی 2018دا، ئەم بۆچوونەشی سڕیەوە و توانی دەست بگرێت بەسەرچەندین بەڵگەنامەی مەترسیداری بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، كە ئەو كات بە لێدانێكی توند بۆ ناوبانگی هەواڵگری ئێران دانرا.

كێشەكان چین؟

پێش دە ساڵ لەمەوبەر، تاران دەزگای موسادی ئیسرائیلی بە هێرش كردنە سەر زانایانی بواری ئەتۆمی وڵاتەكەی تۆمەتبار دەكرد، ئەگەر بەتەنها بوونایە یان لەدەرەوەی دامەزراوە ئەتۆمیەكان بوونایە،زۆرینەیان دەكوژران، واتە ئاسانتر بە ئامانج دەگیران وەك لەوەی ئێستا دەبینرێت،یان بەشێك لە دامەزراوەكان یان هەمووی دەتەقێنرانەوە، وەك تێكدانی پولی دۆمینە هەموویان لە ناوچە جیاوازەكانی ئێران تێكدەدران.
ئەوەی ئێستاش لە ئێران ڕوودەدات لایەنێكی دەرەكی بە هاوكاری جیابووەوەكانی ئێران ئەنجامی دەدات و پێگەكانی سوپای پاسداران دەكاتە ئامانج، كە پێشتر بوونی نەبووە، بەڵام ئەوەی لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا ڕوویدا، ئەوەیە كە دەزگای هەواڵگری ئێران نەیتوانیوە شانەكانی ئەنجامدەرانی ئاشكرا بكات، یان هێرشەكانی شكاندنی كۆمپیوتەر و تۆڕی ئینەرنێت ڕابگرێت،ئەمەش دووپاتی لاوازی دەزگاكانی هەواڵگری و نەهێشتنی سیخوڕی دەكاتەوە.

ئێران بەبێ پارێزەر و پاسەوان

بەرپرسانی پێشووی ئەمریكا لە هەواڵگری سیبرانی، بەدووری نازانن كە هێرشە ئەلیكترۆنیەكان لە پشت تەقینەوەكانەوە نەبن، بەو پێیەی تاران هیچ كەسێكی لەناوخۆی وڵاتەكەی دەستگیر نەكردوە، هەروەها كەسیشی تۆمەتبار نەكردووە،بۆیە پێدەچێت هێرشەكان ئەلیكترۆنی بن و پێش چەند مانگێك ئامادەكاری تەواوی بۆ كرابێت، لەوانەیە چەندین ساڵیش بێت پلانی بۆ دانرابێت.

ئەو بەرپرسانە ئاماژە بەوە دەكەن، هەرچەندە تاران دوای هێرشی ڤایرۆسی (ستۆكسنتن چەندین گۆڕانكاری باشی لە تۆڕەكانی و سیستەمە ئەلیكترۆنیەكانی كردووە، بەڵام وادیارە هێزی كۆماری ئیسلامی ئێران و دەزگای هەواڵگرییەكەی لەوبارەیەوە، هێزەكەی بەپلەی دووی ئەو هێرشانە دانانرێت كە دەكرێتە سەری، ئەمەش واتەی ئەوەیە ئێران بێ پاسەوان و پارێزەر ماوەتەوە.

تا كەی ئەو هێرشانە بەردەوام دەبێت؟

وەڵامی ئەم پرسیارە تا ئەو كاتە دەمێنێتەوە، كە ئێران تا چەند توانای مامەڵە كردنی لەگەڵ ئەو هێرشانە هەیە، یان ئەوەتا لە كۆتاییدا ناچار دەبێت كە جۆرێك لە پەیوەندی نهێنیی ببەستێت،بۆ ئەوەی ئەو هێرشانە ڕابگرێت، چونكە پەیامی پشتی ئەو هێرشانە زۆر ڕوونە، كە بریتی یە لە هێرش و تەقینەوە لە پێگەكە ئەتۆمیەكان و پیشەسازییەكان، كە هەڕەشە لە لێكەوتەكانیدایە، كە لەوەیە بەرپرسانی ئێران بیریان لە لێكەوتە خراپەكانی نەكردبێتەوە.
هەرچەندە ڕۆژنامەی " نیویۆرك تایمز" لەسەر زاری بەرپرسانی هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، ڕایگەیاند كە ئیسرائیل لە پشت هێرشەكانەوەیە، بەڵام بینی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەو هەواڵەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند" ناكرێت هەر ڕووداوێك لە ئێران ڕووبدات ، بووترێت ئیسرائیل لە پشت هێرشەكانەوەیە".
ئەوەی جێگای سەرنجە، ئەوەیە كە لەگەڵ تەقینەوەكانی پێگە سەربازییەكان، ئێران سەدان حاڵەتی سوتانی دارستانەكانی تۆمار كردووە، كە زۆرینە پێیان وایە بەشێك لەو ئاگر كەوتنەوانە بە دەستی ئەنقەستە.

ئەمریكا یان ئیسرائیل؟

بە چاوخشاندنەوە بە ژینگەی جیۆسیاسی، ئەگەری هەیە هەندێك لە گروپەكان، بەهاوكاری یەكێك لە دوژمنانی ئێران ئەو كارانەیان كردبێت، كە ئامانج لێی ئیستیفزاز كردنی بەرپرسانی ئێران یان بڵاو كردنەوەی جیابوونەوەیە لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا، ئەمەش وا لە ئێران بكات بیر لە ململانێیەك بكاتەوە، كە ئەمریكا بەشێك بێت لەو ململانێیە، كە سەنتەرێكی توێژینەوەی ئەمریكا لە واشنتن باس لەم ئەگەرە دەكات، كە ئێران بە كردەیی لەسەر ئاستی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی تاوتوێیی ئەو بابەتە دەكات.
بە پێی ڕاپۆرتێكی ئەنجومەنی ئەتڵەسی، كە سەنتەرێکی لێكۆ
ڵینەوەیە لە پایتەختی ئەمریكا، ئەمریكا لەوەیە لایەنی یەكەمی ئەو هێرشە بێت، ئەوەش بە بەڵگەی ئەوەی كە هەواڵگری ئەمریكا باسی ئەو هێرشانە دەكات، بۆیە لەوەیە بە نهێنی لایەنە دژبەرەكانی ئێرانی هاندابێت ئەو تەقینەوانە بكەن و ترس و نادڵنیایی بخەنە دڵی ئێرانیەكانەوە،لەوەیە تەقینەوەكان هەندێكیان بە یەك كەس ئەنجامدرابن، وەك تەقینەوەی كێبڵلەناو كارگەدا،بۆ ئەوەی ببێتە ئاگرێك كە هەموو كارگەكە بگرێتەوە، نزیكە یەك كەس ئەنجامی دابێت.

،،
لەسەر ئاستێكی فراوان، ئەمریكا ڕێگای داوە بە شێوەیەكی نهێنی فەوزا لە ئێران بڵاو بكرێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت كە هەواڵگری ئەو وڵاتە تموحاتی ئێرانی بۆ دەركەوت، لەبەرامبەریشدا سزای ئەوپەڕی خستە سەر تاران، بێگومان سزاكانیش دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی جۆرێك لە فەوزا.


هەروەها دەكرێت ئیسرائیل ئەم هێرشانەی ئەنجام دابێت، چونكە بەرنامەی هاوشێوەی هەیە كە بریتی یە لە " ستۆكسنتن" كە بەرنامەیەكی ڤایرۆسی زۆر بەهێزە و زۆر بەخراپی زیان لە سەنتەری ئێران دەدات، تەلئەبیب خاوەنی بیرۆكەی بەرنامەكەیە.

ئێران وەڵام دەداتەوە؟

پێدەچێت ئێران وەڵامی هێرشەكان بداتەوە، بەڵام بەپێی سیاسەتی خۆی كە لەگەڵ ئاڵۆزبووندا ئەویش وەڵام دەداتەوە، وەك ئەوەی وەڵامی كوشتنی قاسمی سولەیمانی دایەوە، بەڵام ئێستا تاران پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ چیندا هەیە، لەوەیە ئەو وڵاتە رێنمایی ئێران بكات، كە ئارام بگرێت و هۆشداری بدەنێ لە توندبوونەوەی ململانێكان كە لەبەرژەوەندی ئێران نابێت.
لەوەیە ئێرانیەكان چاوەڕوانی كات بن و هیوا بخوازن كە دۆناڵد ترامپ بۆ جاری دووەم كورسی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەدەست نەهێنێتەوە،دوای ئەوە بەپێی بارودۆخەكە وەڵامیان دەبێت.

 

author photo

نوسەر و رۆژنامەنوس

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی