وردەكاری ئامانجە موشەكیەكانی هاوپەیمانی سێ‌ قۆڵی بۆسەر سوریا

وردەكاری ئامانجە موشەكیەكانی هاوپەیمانی سێ‌ قۆڵی بۆسەر سوریا

908 خوێندراوەتەوە

ئەو شوێنانەى کە ئەم شەو لەلایەن فرۆکە جەنگی و رۆکێتی تۆماهۆکەوە لەلایەن هەریەک لە ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا لە سوریا بۆردومانکراون و تێکشکێنراون ئەم شوێنانەى خوارەوەن:


بنکە سەربازیەکانى گاردی کۆماری (کە لەلایەن ماهیر ئەسەدی برای بەشارەوە سەرۆکایەتی دەکرێن) لە رۆژهەڵاتی دیمەشق


- بنکە سەربازیەکانى فیرقەى چوار کە بە فیرقەى نوخبەى سەر بە سوپای رژێم هەژمار دەرکرێن لەسەر بەرزاییەکانى قاسیۆن لە نزیک کۆشکی کۆماری


- بنکەى ئاسمانى مەززە لە نزیک دیمەشق

بنکەى فیرقەى ١٠٤ی سەر بە گاردی کۆماری


- فرۆکەخانەى سەربازی زومەیر

- بنکەى فیرقەى تایبەتى ٤١


- بنکەى سەربازی جمرایا


- بنکەى سەربازی مەسیەف لە شاری حەما کە باوەڕدەکرێت یەکێک بێت لەو بنکانەى کە چەکی کیمیایی تێدا بەرهەم دەهێنرێت


- بنکەى روحیبە لە ناوچەى قەلەمۆنی رۆژهەڵات


- بنکەى ئاسمانی قوسەیر کە هێزەکانى سەر بە حیزبوڵڵای لێیە


- سەنتەری لێکۆڵینەوەى زانستی لە دیمەشق کە باوەڕدەکرێت یەکێک بێت لەو بنکانەى کە چەکی کیمیایی تێدا بەرهەم دەهێنرێت


- موختەبەری بەرگری سەربازی لە شاری حەلەب کە یەکێکی ترە لەو شوێنانەى باوەر دەکرێت چەکی کیمیایی تێدە بەرهەم بهێنرێت 


- سەنتەری لێکۆڵنەوەى سەربازی نویبە لە نزیک شاری حومس یەکێکی ترە لەو شوێنانەى باوەر دەکرێت چەکی کیمیایی تێدە بەرهەم بهێنرێت 
- فرۆکەخانەى حەما لەلایەن فرۆکەکانى ئەمریکا کراوەتە ئامانج


- چەند ئامانجێکی سەربازی لە شاری حومس لەلایەن فرۆکە سەربازیەکانى بەریتانیاوە تێکشکێنراون
.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنوسی وەزیری بەرگری ئەمریکا جەمیس ماتێس وتی لیستی ئەو شوێنانەى کە لە سوریا دانرابوون هەمووی کراوەتەوە ئامانج و لە ئێستادا ئۆپۆراسیۆنە سەربازیەکان تەواو بوون.
.
تێبینی: بەپێی چەند راپۆرتێکی چەند رۆژی رابردوو، هێزەکانى سەر بە رژێم زۆرێک لە بنکە و بارەگاکانى خۆیان چۆڵکردبوو لەدواى ئەوەى دەرکەوت کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى بۆردومانى ئامانجەکانى سەر بە رژێم دەکەن

 

author photo

  ڕۆژنامەنوس لە كەناڵی بى بى سى