ده‌ستگیركردنى جیڤاراو له‌ سێداره‌دانى محه‌مه‌د كه‌ریم له‌ لایه‌ن ناپلیۆنه‌وه‌

ده‌ستگیركردنى جیڤاراو له‌ سێداره‌دانى محه‌مه‌د كه‌ریم له‌ لایه‌ن ناپلیۆنه‌وه‌

390 خوێندراوەتەوە

وه‌رگێران له‌عه‌ره‌بیه‌وه‌ - شه‌هاب بۆتانى


له‌شوانه‌كه‌یان پرسى ئه‌و ته‌واوى ژیانى خۆى ته‌رخانكرد بۆ به‌رگرى له‌ئێوه‌و مافه‌كانتان بۆچى شوێنه‌كه‌ت ئاكرا كرد؟
شوانه‌كه‌: شه‌ڕه‌كانى له‌گه‌ل دوژمنان مه‌ڕه‌كانى منى ده‌ترساند!.
دواى ئه‌وه‌ى محه‌مه‌د كه‌ریم كه‌به‌رگریه‌كى به‌هێزى له‌میسر ده‌كرد له‌دژى ناپلیۆن، كاتێك محه‌مه‌د كه‌ریم ده‌ستگیركرا بڕیارى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام ناپلیۆن ویستى بیبینێت كه‌ دیتى پێىگوت خه‌مبارم پیاوێكى ئازا ده‌كوژم كه‌ به‌رگریى له‌ وڵاته‌كه‌ى كردووه‌ به‌ئازایه‌تى و ناشمه‌وێت میژوو به‌بیرم بهێنێته‌وه‌ كه‌وا من پاڵه‌وانێكم له‌سێداره‌ داوه‌ كه‌ به‌رگرى له‌ وڵاته‌كه‌ى ده‌كرد.

بۆیه‌ رزگارت ده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر 10 هه‌زار پارچه‌ زێڕ ئه‌وه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كانى منت كوشووه‌.
محه‌مه‌د كه‌ریم: ئه‌و بڕه‌ سه‌رمایه‌یه‌م له‌لا نییه‌، به‌ڵام سه‌رمایه‌كى زیاترم له‌لاى بازرگانه‌كان هه‌یه‌ كه‌ زیاتره‌ له‌ 100 هه‌زار پارچه‌ زێڕ.
ناپلیۆن: رێگه‌ت پێ ده‌ده‌م بچى سه‌رمایه‌كانت كۆبكه‌یته‌وه‌و بیهێنى.
محه‌مه‌د كه‌ریم به‌بازاڕه‌كاندا سوڕایه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازى داگیركه‌رى فه‌ره‌نسى به‌ده‌وره‌وه‌ بوو، ئه‌و هیوایه‌كى هه‌بوو، به‌ڵام دواى گه‌ڕانێكى زۆر هیچ له‌ بازرگانه‌كانى نه‌دیته‌وه‌، ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش ئه‌ویان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى ئه‌و هۆكارى وێرانبوونى شارى ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ بووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بارى ئابوورى ناوچه‌كه‌ تێكچووه‌.


محه‌مه‌د كه‌ریم به‌شه‌رمه‌زارى و به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ به‌ر ده‌ستى ناپلیۆن.
ناپلیۆن: ته‌نیا ئه‌وه‌م له‌به‌ر ده‌ست ماوه‌ كه‌ له‌سێداره‌ت بده‌م. نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رگریت كردووه‌و له‌دژى ئێمه‌ شه‌رت كردووه‌و سه‌ربازى ئێمه‌ت كوشتووه‌، نا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژیانى خۆت خۆت كرده‌ قوربانى كه‌سانێكى ترسنۆك ئه‌وان كارى بازرگانى خۆیان به‌لاوه‌ گرنگتره‌ له‌ ئازادى و وڵات.
محه‌مه‌د ره‌شید ره‌زاش ده‌ڵێت: خه‌باتگێڕێك كه‌ له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى جاهیل و نه‌زان خه‌بات بكات هه‌روه‌كو ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك ئاگر له‌جه‌سته‌ى خۆى به‌ربدات بۆ ئه‌وه‌ى رێگه‌ى كۆێرێك رووناك بكات.
به‌ڵێ ڕاسته‌ ئه‌مه‌ جه‌نگه‌ له‌پێناو كه‌سانى ترسنۆك.