ئاراستەیەكی بەهێزی ناو یەكێتی، دەیەوێت  حیزبەكە لە حكومەتی هەرێم بكشێتەوە

یەكێتی بەنیازی چییە؟

ئاراستەیەكی بەهێزی ناو یەكێتی، دەیەوێت حیزبەكە لە حكومەتی هەرێم بكشێتەوە

1346 خوێندراوەتەوە

كشانەوە لە پەڕلەمان و حكومەت
دوای ئەوەی یەكێتی نیشتیمانی لە دوا كۆبونەوەی سەركردایەتیدا بڕیاریدا لەژێر ناوی هەڵپەساردندا لە پەڕلەمانی كوردستان بكشێتەوە و سەرۆكی پەڕلەمان نەچێتەوە پەڕلەمان، دور نییە بڕیار بدات لە حكومەتی هەرێمێشدا هەمان هەنگاوی هاوشێوە بگرێتە بەر، وەك ئامادەكارییەك بۆ كشانەوە لە حكومەتی هەرێم.


ئاراستەی زاڵ لە یەكێتیدا لە حكومەت رازی نییە

لەئێستادا وا دەردەكەوێت كە یەكێتی بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوبێت، ئەو باڵەی كە حیزبی بەدەستەوەیەو دژی حكومەتی هەرێمە و لە ئەدای حكومەت رازی نییە بەسەرۆكایەتی لاهوری شێخ جەنگی، ئەم ئاراستەیە بڕیاریی سیاسی حیزبەكەی بەدەستە و توانای دروستكردنی بڕیاریی لەناو حیزبەكەدا هەیە بۆ هەر بابەتێك كە بیەوێت.دووەمیان ئەو ئارستەیەیە كە نوێنەرایەتی یەكێتی دەكات لە حكومەتدا و زۆربەی پۆستە باڵاكانی یەكێتی لە حكومەتدا بەڕێوە دەبەن و قوباد تاڵەبانیی نوێنەرایەتی دەكات.

،،

لاهور شێخ جەنگی كە هاوسەرۆكی حیزبەكەیە و كۆنترۆڵی تەواوی جومگەكانی بڕیاری سیای یەكێتی كردووە، ناڕازییە لە ئەدای حكومەت و ڕۆڵ و پێگە و شێوازی بەشداری یەكێتی لە حكومەتدا. بەتایبەتی پرسی بەشداریكردنی یەكێتتی لە مەلەفە گرنگەكانی نەوت و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكان و داهات و بودجەەی كوردستاندا. پێی وایە پارتی بە تەنیا بە تۆبزی ئەو دۆسێیانە بەڕێوە دەبات و حساب بۆ یەكێتی ناكات. هەر لەبەر ئەوەش دەیەوێت پارتی ناچار بەە ڕێككەوتنی نوێ‌ بكات، گەرنا هەوڵی كشانەوە و روخاندنی حكومەت بدات.


لە بەرامبەردا قوباد تاڵەبانی كە سەرۆكایەتی تیمیی یەكێتی دەكات لە حكومەتدا لەگەڵ ئەەوەدایە حیزبەكەی درێژە بە هاوپەیمانی و بەشداری لە حكومەتدا لە گەڵ پارتی بدات و كێشەكانی نێوانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن.


لاهور شێخ جەنگی بڕیاری خۆی داوە
یەكێتی بڕیاری خۆی داوە كە ئەگەر پارتی مل بۆ داواكاریەكانی نەدات ئەوا چیتر ئامادە نییە لەگەڵیدا بمێنێتەوە و بڕیاری خۆی دەدات.
بەپێی زانیاریەكانی دیبلۆماتیك مەگەزین لاهور شێخ جەنگی لە كۆبونەوەی چەند هەفتتەی رابردویدا لەكاتی سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسیەكان بە ئاشكرا ئەوەی پێ وتوون كە ئەوان چیتر چاوەڕوانی پارتی ناكەن،ئەگەر پارتی نەیەتەپێشەوە بۆ ڕێكەوتنی نوێ‌ ئەوا لە حكومەت دەكشێنەوە و خۆیان لەگەڵ بەغدا راستەوخۆ مامەڵ دەكەن و وەك ئەو وتوویەتی ناوچەی خۆمان لەكارەساات ڕزگار دەكەین.
ئەمەش مانای ئەوەیە كە سەرۆك و سەركردایەتی نوێی یەكێتی بڕیاری خۆیان داوە كە لە حكومەتی هەرێم و هاوپەیمانێتی پارتی بكشێنەوە.


هەڵوێستی كوڕانی مام چی دەبێت؟
هێشتا دیار نییە ئەگەر یەكێتی بەسەرۆكایەتی هاوسەرۆكەكەی هەنگاوێكی لەوجۆرە بگرێتە بەر هەڵوێستی كوڕانی مام چی دەبێت. لەوانەیەە هەنگاوێككی لەو جۆرەە بەر لە هەر كەس بەر خواستی كوڕانی مام ببێتەوە بەەتایبەتی قوباد تاڵەبانی كە سەرۆكایەتی تیمی یەكێتی دەكات لە حكومەتدا.
هەر وەها هەنگاوێكی لەوجۆرە بەمانای هەڵوەشانەوەی حكومەت و دوریش نییە ببێتە هۆی دروستكردنەوەی زۆنی زەرد و سەوز.

،،

لەم ڕوەوە یەكێتی جەخت لەسەر پێشنیارێك دەكات كە حكومەتی هەرێم وەك كیانێك لەسەرەوە بمێنێتەوە، بەڵام ئەو پارەیەی كە هەیەە وەكو جاران لە نێوان هەردووو زۆنەكە دابەش بكرێت و هەریەكەیان ئیدارەی دۆخی ئابوری ناوچەكەی خۆیان بكەن.


بەڵام ئایا هەنگاوێكیی لەەوجۆرە پەیوەندی هەیە بە هاوكێشە سیاسییە نێودەولًەتیەكان و هەڵوێستتی وڵاتانی زلهێزەوە؟ ئایا ئەەوان هاندەر دەبن بۆ ئەو هەنگاوە یان ڕێگر؟
ئەگەر پارتی بەو هەنگاوە رازی نەبێت كە یەكێتتی ناوی ناوە لامەركەزیی ئیداریی و دارایی ئەوا دوور نییە پەنا بۆ پلانی دووەمی ببات كە كشانەوەیە لە حكومەتی هەولێر و ڕێكەوتنی تاك لایەنەیەە لەگەڵ بەغدا.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری