سەنتەری توێژینەوەی جمرایا، دڵە کیمیاییەکەی بەشار ئەسەد

بەردەوام ئامانجی سەرەکی بۆردومانە ئاسمانییەکانی سەر سوریایە

سەنتەری توێژینەوەی جمرایا، دڵە کیمیاییەکەی بەشار ئەسەد

1771 خوێندراوەتەوە

و: دانا ساڵح

پێگەی جمرایا، بووەتە ئامانجی زۆربەی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی بۆ سەر سوریا ئەنجام دراون لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، ئەمەش ئەو پرسیارە دەهێنێتە پێشەوە کە سروشتی ئەو شوێنە و بایەخەکەی لە چیدایە ؟ حکومەتی سوریا بۆچی بەکاریدەهێنێت ؟ بۆچی بەردەوام دەکرێتە ئامانج ؟

بەرەبەیانی ئەمرۆ، دووبارە بۆردومانی جمرایا کرایەوە، بەڵام لە لایەن ئیسرائیلەوە نەبوو، بەڵکو لە لایەن نزیکترین هاوپەیمانە خۆرئاواییەکانیەوە بوو، ئەوانیش: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا دەڵێت:"زۆربەی بۆردومانە سێقۆڵیەکەی ئەمڕۆ، ئەو شوێنانەی کردووەتە ئامانج خۆیان کە لە بنەڕەتەوە وێران بوون".

یەکەمین بۆردومانکردنی جمرایا لە لایەن ئیسرائیلەوە بوو لە ٣١ی کانونی دووەمی ٢٠١٣، جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل ئەم پێگەیەی بۆردومان کردەوە لە ٥ی ئایاری ٢٠١٣، جارێکی دیکەش لە ٥ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧، سوپای ئیسرائیل بۆ جاری چوارەم لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ بۆردومانی جمرایای کردەوە.

،،

بە ئامانجگرتنی بەردەوامیی جمرایا، شتێکی هەروا لە خۆوە نییە، بەڵکو بەهۆی بایەخی ستراتیژیی و هەستیاریی ناوچەکەوەیە.

AS
بۆردومانکردنی پێگەی جمرایا لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیەوە ـ ٢٠١٨.٤.١٤

بەلای ئیسرائیلەوە، جمرایا دڵە زیندوو و لێدەرەکەی سوپای سوریا و هێزە پشتیوانەکانیەتی، جمرایا دیارترین سەنتەری توێژینەوەی سوریا لە خۆدەگرێت، ژمارەیەک لە گەورە زانایانی سوریا کاری تێدا دەکەن.

سەنتەری جمرایا بۆ توێژینەوە زانستییەکان، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دامەزرێنراوە، دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای شاری دیمەشق و پشت چیای قاسیون، کە لەو کاتەشدا وەک ئێستا، یەکێتی سۆڤیەت هاوپەیمانی سەرەکی سەربازیی سوریا بوو.

بڕواوایە، لەو پێگەیەدا گرنگترین توێژینەوە زانستییەکانی سوریا ئەنجام دەدرێن، هەروەک تاقیگەی دروستکردن و گەشەپێدانی چەک و تەقەمەنیە بە تایبەت کیمیایی و  وەک کۆگایەکیش بۆ هەڵگرتنیان بەکاردەهێنرێت.

،،

سەنتەری جمرایا بۆ توێژینەوە زانستییەکان، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دامەزرێنراوە، دەکەوێتە باکوری خۆرئاوای شاری دیمەشق و پشت چیای قاسیون، کە لەو کاتەشدا وەک ئێستا، یەکێتی سۆڤیەت هاوپەیمانی سەرەکی سەربازیی سوریا بوو.

SDC
سەنتەری توێژینەوەی جمرایا لە ئاسمانەوە فرۆکەکانی ئیسرائیل وێنەیان گرتووە ـ  ٢٠١٧.٩.٧

هەروەها یەکێکە لە دامەزراوە نهێنی و پارێزراوەکانی سوریا، کارمەندانەی بۆیان نییە پەیوەندی بکەن بە هیچ کەس و ئاژانسێکی بیانی و دەرەکییەوە، لە پێناو ڕێگرتن لە هەر دزەکردن و بەزاندنێکی لە لایەن دەزگا هەواڵگرییە بیانییەکانەوە، لەسەرو هەمووشیانەوە ئیسرائیل، سەنتەرەکە و پێگەکانی پەیوەست پێیەوە لە ژێر ڕێوشوێنێکی ئاسایشیی توندوتۆڵدان.

جمرایا هەندێک لە گرنگترین بنکە سەربازیە ستراتیژییەکانی سوریاشی تێدایە، هەروەها بارەگای لیوای ١٠٥ی گاردی کۆماری دەکەوێتە نزیک جمرایا، کە ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد سەرۆکایەتی دەکات.

پێگەی جمرایا کە لە ناوی گوندەکەی تەنیشتییەوە وەرگیراوە، لە ڕووی جوگرافییەوە، نزیکە لە سنوری لوبنانەوە بە ١٥ کیلۆمەتر کە وادەکات وەک ڕێگەیەک بۆ گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی ئاسان بێت، تۆمەتەکانی واشنتۆن  ئەوەیە کە سەنتەری جمرایا بەرپرسیارە لە بەرهەمهێنانی چەکی کیمیایی، ئەوەش وایکردووە جمرایا ببێتە ئامانجی هێرشەکانی ئیسرائیل.

،،

جمرایا هەندێک لە گرنگترین بنکە سەربازیە ستراتیژییەکانی سوریاشی تێدایە، هەروەها بارەگای لیوای ١٠٥ی گاردی کۆماری دەکەوێتە نزیک جمرایا، کە ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەد سەرۆکایەتی دەکات.

SDC
نەخشەکە دووری نێوان جمرایا لە دیمەشق و سنوری لوبنانەوە پیشان دەدات

،،

هێشتا قورسە، ئەوە بزانرێت و زانیاریی وورد دەستبکەوێت دەربارەی ئەوەی چی لەو سەنتەرەدا ئەنجام دەدرێت، کە کارمەندەکانی لە ژێر چاودێرییەکی چڕ و تونددان.

هێشتا قورسە، ئەوە بزانرێت و زانیاریی وورد دەستبکەوێت دەربارەی ئەوەی چی لەو سەنتەرەدا ئەنجام دەدرێت، کە کارمەندەکانی لە ژێر چاودێرییەکی چڕ و تونددان.

سەرباری ئەوەی جمرایا دەکەوێتە سەر بانێکی بەرزەوە، بەڵام دەوترێت ژمارەیەک لە هێزی یەدەگی سوریا لە بنکە ژێر زەمینییەکانی ئەو ناچەیەدا جێگیرکراون.

لە هێرشی سێقۆڵی ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا بۆ سەر سوریا، جارێکی دیکە جمرایا کرایە ئامانج، ئەوەش لە کاتێکدا وڵاتانی خۆرئاوا بەتایبەت ئەمریکا تۆمەتەکانیان چڕکردەوە لەسەر دیمەشق بەوەی دووبارە چەکی کیمیایی لە غۆتەی خۆرهەڵات بەکارهێناوە. 

author photo

ماستەر لە پەیوەندیە گشتییە سیاسییەکان

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە بواری لێكۆڵینەوەی سیاسيی